مانگی سووری کوردستان ڕاپۆرتی 'کەمپەینی ڕۆژهەڵات تەنیا نیە' بڵاوکردەوە
نوێنەرایەتیی ڕۆژهەڵات لە مانگی سووری کوردستان ڕاپۆرتی إکەمپەینی ڕۆژهەڵات بە تەنیا نییە' بڵاوکردەوە.
نوێنەرایەتیی ڕۆژهەڵات لە مانگی سووری کوردستان ڕاپۆرتی إکەمپەینی ڕۆژهەڵات بە تەنیا نییە' بڵاوکردەوە.
نوێنەرایەتیی ڕۆژهەڵات لە مانگی سووری کوردستان ڕاپۆرتی إکەمپەینی ڕۆژهەڵات بە تەنیا نییە' بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاپۆرتەکە:
بۆ ڕای گشتی
زانیاری سەبارەت بە هاوکارییەکانی مانگی سووری کوردستان بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پاش دەستپێکردنی نارەزایەتییەکان دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەدان کەس شەهید و بریندار کران و بەشێکی زۆر لە خەڵک تۆشی قەیرانی ئابووری بوون. بەردەوامی نارەزایەتییەکان و چربوونەوەی بەربەرەکانی خەڵک لەگەڵ دەسەڵاتدا بووە هۆی ئەوەی لەم شۆرشەدا هەزاران کەس بەرکەوتووی هەبێت.بەم بۆنەوە مانگی سووری کوردستان، وەک ڕێکخراوێیکی خێرخوازی، مرۆیی و نەتەوەیی بە ڕاگەیاندنی کەمپەینێک لەژێر ناوی “ڕۆژهەڵات بە تەنیا نییە” بە مەبەستی یارمەتیدانی بەرکەوتووانی شۆرشی “ژن، ژیان، ئازادی” بە ئەرکی خۆیی زانی بە هانای گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بچێت.
پاش تێپەربوونی چوار مانگ بەسەر ڕاگەیاندنی ئەم کەمپەینەدا ئەنجامی کار و خەباتی ئەم کەمپەینە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین، هاوکات کۆتایی ئەم کەمپەینە ڕادەگەینین. لە ڕەوتی ئەم کەمپەینەدا، دوای بانگەوازی مانگی سووری کوردستان بۆ یارمەتیدانی بەرکەوتوانی نارەزایەتییەکان، کۆمەلێک مرۆڤی خیرخواز، ئازادیخواز و وڵاتپارێز بە ئەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە لە دەرەوەی وڵات (ئەورووپا، بریتانیا و ئۆسترالیا) بەدەم ئەم بانگەوازییە هاتن و یارمەتییەکانی خۆیان بۆ ڕۆژهەڵات پێشکەش بە مانگی سووری کوردستان کرد، هەروەها خودی مانگی سووری کوردستان بۆدجەیەکی دیاریکراوی بۆ یارمەتی خەڵک تەرخان کرد.
بەداخەوە لەو کاتەی سەرقاڵ بوویین بە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ بەرکەوتووانی شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی، لە شاری خۆی بوومەلەرزە ڕووی دا و ئێش و ئازاری گەلەکەمانی ئەوندەیتر قووڵ کردەوە، هەر بۆیە مانگی سووری کوردستان هاوکات تا ئەو جێگا کە لە توانیدا بوو و سەرەرایی هەموو ئەو ئاستەنگی و لەمپەرانەی کە رژیم درووستی دەکات بۆ گەیاندی هاوکاری مرۆیی بە هانایی بوومەلەرزە لێدراوەکانیشەوە چوو و یارمەتییەکانی خۆیی گەیانە دەستی بوومەلەرزەلێدراوان.
ڕاپۆرتی ئابووری کەمپەینەکە:
*ڕێژەی یارمەتییەکان کە لە لایەن خەڵکەوە نێردراوە بۆ مانگی سوور دەگاتە ٢٣٠٠٠ یۆرۆ
*ڕێژەی ئەو هاوکارییانەی کە خودی مانگی سوور تەرخانی کرد دەگاتە ٥٤٧٥٠ یۆرۆ
*کۆیی گشتی ئەو یارمەتیانە کە بۆ بەرکەوتوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و بوومەلەرزە لێدراوەکانی خۆی نێردراوەتەوە دەگاتە ٧٧٧٥٠ یۆرۆ
یارمەتییەکان بە پێ ئەولەویت گەیشتووەتە دەستی ئەم بەرکەوتوانە:
*بوومەلەرزەلێدراوەکان ١٠٠ ماڵبات
*بریندارەکان ٩٨ کەس
*ماڵباتی شەهید ٥٣ کەس
*کەسانی خاوەن پێداویستی ٨٩ کەس
*کۆی گشتی کەسانێک کە یارمەتییان لەم کەمپەینە وەرگرتووە دەگاتە ٣٤٠ کەس
لێرەدا وەکوو مانگی سووری کوردستان، نوێنەرایەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرەرای ئەوەی دەزانین کە ئێمە تەنها توانیومانە بەشێک زۆر بچۆک لە کێشە و گرفتی ئابووری گەلەکەمان دابین بکەین، کۆتایی هاتنی ئەم کەمپەینە ڕادەگەینین بەڵام ئەمە بە واتایی کۆتایی هاتنی یارمەتیدانی کەسانی خاوەن پێداویستی و بە هانا چوونی گەلەکەمان لە لایەن ڕێکخراوەکەمانەوە بۆ ڕۆژهەڵات نییە. مانگی سووری کوردستان هەوڵ دەدات بە پێی ئەو دەرفەتانەی لە بەردەستیدا هەیە لە هەموو ڕۆژانی سەخت و زەحمەتدا یارمەتیدەری گەلەکەمان بێت. هەروەها لێرەدا سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ئەو کەسانە دەکەین کە بەدەم بانگەوازییەکی مانگی سووری کوردستانەوە هاتن و یارمەتییەکانی خۆیان بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش ڕێکخراوەکەمان کرد. مانگی سووری کوردستان ڕێکخراوێیکی نەتەوەییە کە بۆ هەموو کوردستان ئەرک و بەرپرسیاریەتی مرۆیی و نەتەوەیی خۆی جێبەجێ دەکات.
ژ.ت