ماوەی ٥١٦ ڕۆژە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە زەینەبی جەلالیان نییە
ماوەی ٥١٦ ڕۆژە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە زیندانیی نەخۆش زینب جەلالیان نییە، کە لەلایەن رژێمی ئێرانەوە لە زیندانی یەزد دا زیندانیکراوە.
ماوەی ٥١٦ ڕۆژە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە زیندانیی نەخۆش زینب جەلالیان نییە، کە لەلایەن رژێمی ئێرانەوە لە زیندانی یەزد دا زیندانیکراوە.
زینب جەلالیان زیندانیی سیاسی ماوەی ١٤ ساڵە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە زیندانەکانی ئێران دا دەستبەسەرکراوە، بەڵام ماوەی ٥١٦ ڕۆژە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە جەلالیان دەستنەکەوتوە.
زەینەب جەلالیان هەمیشە لەلایەن بەرپرسانی رژێمی ئێرانەوە لەم زیندان بۆ ئەو زیندان دووردەخرێتەوە و بنەماڵەکەى نیگەرانن لە بارودۆخ و تەندروستیی.
ئەوە لە کاتێکدایە ١٧ مانگ لەوە پێش لە زیندانی یەزدەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی کرماشان و پاشان گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی یەزد. ئیدی لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ هەواڵ و زانیارییەکی لێ بەدەست نەگەیشتووە.
بنەماڵەکەى و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەیانەوێت دەستبەجێ چاویان بە زەینەب جەلالیان بکەوێت.
زەینەب جەلالیان سەرباری ئەوەى کێشەى گەورەی لە بینین و گرفتی لە دانەکانیدا هەیە، نەخۆشیی دڵ، گورچیلە، تەنگیی هەناسە و پەستانی خۆێنیشی هەیە و بەو حاڵەوە تووشی خۆشیی کۆرۆناش بوو بوو. ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانیی زیاتر لە دۆخ و تەندروستیی.
بەشێک لەو زیندانیانانە، کە تا ئێستا زەینەب جەلالیانی بۆ دوورخراوەتەوە، زیندانی کرماشان، تاران، قەرچەکی وەرامین، ورمێ، خۆی، کرمان و یەزد.
ژ.ت