'ماڵی بارزانی چاوساغ و پێشەنگی هێڵی خیانەتن'
داگیرکاری دەوڵەتی فاشیستی تورک بەردەوامی هەیە و کوردانی باشوور لەم بارەیەوە نیگەران بوون و وتیان: "ماڵی بارزانی چاوساغ و پێشەنگی هێڵی خیانەتن."
داگیرکاری دەوڵەتی فاشیستی تورک بەردەوامی هەیە و کوردانی باشوور لەم بارەیەوە نیگەران بوون و وتیان: "ماڵی بارزانی چاوساغ و پێشەنگی هێڵی خیانەتن."
داگیرکاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، دژی هەموو بنەما مرۆیی و ئەخلاقییەکانە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و لایەنە سیاسییەکان بەرامبەر بەم داگیرکارییە سیاسەتێکی شەرمنانەیان هەیە و بێدەنگن، سەبارەت بەم پرسە، کوردانی باشور نیگەرانن و لەم بارەیەوە وتیان: "داگیرکاری دەوڵەتی فاشیستی تورک سنوری بۆ نییە و هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان بەپێی پێویست نییە."
'پەدەکە دەستی لە دەستی دوژمندایە بۆ تێکدانی کوردستان'
کارا محەمەد، چالاکوانێکی هونەرییە و سەبارەت بە پرسی داگیرکاری بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەیکرد و وتی: " ئاشکرایە کە ماڵی بارزانی پێشەنگایەتی هێڵی خیانەت دەکەن و دەستیان لە دەستی دوژمندایە بۆ تێکدانی ژینگە و جوگرافیا و کلتووری کوردستان، ئەرکی هەمو تاکێکە لە ئێستەدا دژ بەم داگیرکارییە بوەستێتەوە و لەڕێی لایەنە سیاسییەکان نەوەستێت، ئەو لایەنانەش گەر بەم شێوەیە بێدەنگ بن ئەوە دەچنە ڕیزی خیانەتکارانەوە."
'پێویستە ژنان ببن بە پێشەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن'
ئەو باسی لەوەش کرد کە پێش داگیرکاری، کرمی داری کورد خیانەتکارییە و وتیشی: "نامانەوێت لە کۆمەڵگەیەک بین کە قبوڵی داگیرکاری دەکات بۆسەر خاکەکەی، پێویستە لە ئێستادا ژنان ببن بە پێشەنگی ڕووبەڕووبوونەی دوژمن، دڵنیام دەتوانن زۆر لەوە باشتر بکەن کە تا ئێستا کراوە، ڕووی دەمم کردوەتە هەمو خەڵک، گەر خوێنی شەهیدان نەبوایە ئاسان بوو کوردێک حاشا لە کوردبوونی ئەو کۆمەڵگەیە بکات کە داگیرکاری قبوڵدەکەن، بەڵام بە هەبوونی ئەو هەموو شەهیدە، پێویستە هەموان بەرامبەر بەم خاکە بەرپرسیار بین."
'دەبێت ئێمەی گەنج ببینە وەڵامێک دژ بە داگیرکاری'
پێشەوا ڕەمەزان، گەنجێکی موزسیانی شاری سلێمانییە، سەبارەت بە پرسی داگیرکاری وتی: " دەبێ هەمووان دژ بە داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوەستینەوە، لێمان ڕوونە ئەم داگیرکەرانە چوونە هەر شوێنێک بە هی خۆیانی ئەزانن، لە ٢٠١٩ وە ئەوان هەوڵ ئەدەن جێی خۆیان لە باشووری کوردستان بەهێز بکەن، وا ئێستە دەیانەوێت نەوتەکەشمان ببەن و خاکەکەمان تاڵان بکەن، وەک چۆن لە عەفرین دارە زەیتوونەکانمان دەبەن و بەکاری دەهێننەوە، لەم کاتەدا ئەرکی ئێمەی گەنجە ڕووبەڕووی ئەم داگیرکارییە هەڵوێستمان هەبێت و گەر ئێمە نەبینە وەڵامێک بۆ داگیرکەر، ئەوە بێگومان لایەنە سیاسییەکان ناتوانن ببن بەو وەڵامە."
هـ. ب