ماڵی شەهیدێکی بەرخودانی عەفرین بەسەرکرایەوە
کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی باشوری کوردستانی پەکەکە دوای ئەوەی ناسنامەی شەهیدێکی بەرخودانی عەفرین ئاشکرا بوو، سەردانی بنەماڵەکەی کرد.
کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی باشوری کوردستانی پەکەکە دوای ئەوەی ناسنامەی شەهیدێکی بەرخودانی عەفرین ئاشکرا بوو، سەردانی بنەماڵەکەی کرد.
کۆمیتەی شەهیدان باشوری کوردستانی پەکەکە رایگەیاند، کە جودی قەندیل (عەبدوڵا ئەحمەد) خەڵکی چوارقوڕنە لە پێنجەم ساڵیادی بەرخودانی عەفریندا شەهیدبووە.
کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی باشوری کوردستانی پەکەکە، سەردانی بنەماڵەکەی کرد. دوای رێزلێنان لە شەهیدانی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان، سەید خالید قسەی کرد و وتی، "هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هێڵی خیانەتکار بۆ سەر کوردان بەردەوامە. شەهید جودی پێشەنگێک و قارەمانی گەلەکەمان بوو. لە پێناو پاراستنی خەڵک و وڵاتەکەی گیانی خۆی بەخشی".
هـ . ب