محمەد سنجار لە شوێنی کوشتنی یادکرایەوە

پەرلەمانتاری دەپ محەمەد سنجار لە ٣٠ هەمین ساڵیادیدا لە شوێنی کوشتنی یادکرایەوە.

پەرلەمانتاری دەپ محەمەد سنجار و بەڕێوەبەری دەپ لە ئێلح، مەتین ئۆزدەمیر، لە ٤ ی ئەیلولی ١٩٩٣ لە کۆڵانی ئێلما لە ئێلح کوژران. لە ٣٠ هەمین ساڵیاددا، لە شوێنی کوشتنیان یادکرانەوە. بنەماڵەی سنجار و بەڕێوەبەرانی هەدەپە و دەبەپە و پارتی چەپی سەوز لە ئێلح و چالاکوانانی تەژەئا و دایکانی ئاشتی و هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح محەمەد دەمیر و سۆنگول کۆرکماز، پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز، زەینەب ئۆدونجو و عومەر فاروق و ژمارەیەک هاوڵاتی بەشداری یادەکە بوون. 

"ئەم کۆمەڵکوژییە لەیاد ناکەین"

هاوژینی محەمەد سنجار،جیهان سنجار، گوتی: " محەمەد و هەڤاڵەکانی خاوەن ڕۆحی فیداکاریین، لە کاتی تێکۆشاندا شەهید بوون. لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا، دەیان هەزار بۆ ملیۆنان کەس تێکۆشانیان لەسەر ڕێگای محەمەدەکان بەرزکردۆتەوە، ملیۆنان کورد بەردەوامن لە تێکۆشان، بکوژان دەیانگوت کۆتایی بە تێکۆشان دەهێنین، وا بیریان دەکردەوە، بەڵام تێکۆشان هەر مەزنتر بوو، ئێمە درێژە بە تێکۆشان دەدەین، تا لێپرسینەوە لە بکوژەکان نەکرێت تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت. لەم دۆسیەیەدا، ڕێککەوتنێک هەیە لەنێوان ئاکەپە و هاوبەشەکانی تا دۆسییەکە دوا بخەن. کاتێک ئاکەپە گوتی، لە بکوژەکان خۆشبن، واتە دەڵێن "ئێمە بەناوی دەوڵەتەوە کوشتمان" و لێیان خۆش بوون، هەرچییەک ڕووبدات، ئێمە هەرگیز ئەم کۆمەڵکوژییە لەبیر ناکەین".

"تا بەدیهاتنی دادپەروەری، درێژە بە تێکۆشان دەدەین"

عومەر فاروق، گوتی: "ئەم گەلە دیموکراسی دەویست. بەڵام ئەوان ئەو پەرلەمانتارانەیان کوشت کە ئەم داخوازییەیان بەرزدەکردەوە. ٣٠ ساڵ پێش ئێستا، لێرە تاوانی کوشتن ئەنجامدرا و برینداریش هەبوون. لە ناوەندی بازاڕێکی کراوەدا کوشتنێک ئەنجامدرا. کوشتنێکی دیکە لە ئێلح ئەنجام درا کە ئەنجامدەرەکەی نەناسراوە. ئەوان دەیانەوێت بە دواخستن ڕووبەڕووی ئەم کوشتنە ببنەوە. ئاشکرایە لە کاروباری قێزەون و تاریکدا تێوەگلاون. تا بەدیهاتنی دادپەروەری، ئێمە درێژە بە تێکۆشان دەدەین و هەرگیز لەم دۆسیەی کوشتنانە خۆشنابین".

دوای وتەکان، بەشداربووان گوڵیان لە شوێنی تاوانەکە دانا و یادەکە کۆتایی هات.