محەمەد سنجار یادکرایەوە
پەرلەمانتاری دەپ محەمەد سنجار لە ساڵی ١٩٩٣ لە ئێلح کوژرا، ئەمڕۆ لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە.
پەرلەمانتاری دەپ محەمەد سنجار لە ساڵی ١٩٩٣ لە ئێلح کوژرا، ئەمڕۆ لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە.
پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی (دەپ) مێردین، محەمەد سنجار، لە ٤ ی ئەیلولی ١٩٩٣ لە ئێلح لە هێرشێکی چەکداریدا کوژرا. لە ٣٠ هەمین ساڵیادی کوشتنی، لەسەر گۆڕەکەی لە ناوچەی قۆسەری مێردین یادکرایەوە. هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز، چیدەم کلیچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، ساڵیحە ئایدەنیز و شاندێکی یاوەری، بنەماڵەی سنجار و گەلێک هاوڵاتی تر، لەبەردەم هۆڵی یادەکانی نیرڤانا کۆبوونەوە، بەرەو گۆڕستانەکە ڕێپێوانیان کرد. جەماوەر وێنەی سنجاریان بەرزکردەوە، بەردەوام درووشمی "محەمەد سنجار نامرێ" دەگوترایەوە. ڕێپێوانەکە لە گۆڕستانەکە کۆتایی هات، خولەکێک ڕێزگرتن لە قوربانیانی ئازادی بەڕێوەچوو.
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، ساڵیحە ئایدەنیز، ئاماژەی بەوە کرد، تا لێپرسینەوە نەکرێت، درێژە بە تێکۆشان دەدەین و تێکۆشانەکەی محەمەد سنجار بەرزدەکەینەوە.
هاوژینی سنجار، جیهان سنجار، ئاماژەی کرد بە درێژەدان بە تێکۆشانی شەهیدانی کوردستان.
بەشداربووان گوڵیان لەسەر گۆڕی سنجار دانا و مەراسیمەکە کۆتایی هات.