سوپای توركی داگیركه‌ر له ١٧ی نیسانه‌وه هێرشی به‌ربڵاوی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ده‌ستپێكردوه. ئه‌م هێرشانه دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ١٥ی نیسانی مه‌سرور بارزانی بۆ توركیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری تورك و هاكان فیدانی به‌رێوه‌به‌ری میت چڕ كرانه‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی باشوری كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنفرانسێكدا له دامه‌زراوه‌ی چاتام هاوس قسه‌ی كرد. بارزانی له ده‌ره‌وه‌ی ویستی خۆی دانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك له پرسی هێرش بۆ سه‌ر باشوری كوردستان نا. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت راگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به بارزانی وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان ئه‌و به‌شه له قسه‌كانی بسڕنه‌وه.
بارزانی له قسه‌كانیدا جارێكی تر هێرشی كرده سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان به پێشه‌نگایه‌تی په‌كه‌كه و وتی، "توركیا له سنووره‌كانی ئێمه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر په‌كه‌كه، دانیشتووانی نزیكه‌ی ٨٠٠ گوند به هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و رژێمی توركیا ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گونده‌كانیان". ئه‌م وتانه‌ی بارزانی دانپێدانانێكی روونه به هاوكارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رژێمی تورك بۆ هێرشكردنه سه‌ر گه‌ریلاكان. بارزانی بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و دانپێدانانه نه‌خوازراوه‌ی ئه‌و گوندانه‌ی كرده بیانوو كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی سه‌دام حسێنه‌وه له ده‌یه‌ی ٨٠ی سه‌ده‌ی رابردوو چۆڵ كرابوون و دانیشتووانه‌كه‌ی چه‌ندین جار له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه باسیان له‌وه‌كردووه، كه پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) رێگره له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان.
هـ . ب