مەجلیسە سەربازییەکانی مەنبەج: دەیان چەتە کوژران
شەڕڤانانی مەجلیسە سەربازییەکانی مەنبەج ڕایگەیاند کە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، دەیان چەتە کوژران و بریندار بوون.
شەڕڤانانی مەجلیسە سەربازییەکانی مەنبەج ڕایگەیاند کە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، دەیان چەتە کوژران و بریندار بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج ڕایگەیاند، شەڕڤانانی مەجلیسە سەربازییەکانی مەنبەج و باب وەڵامی هێرشی چەتەکان دەدەنەوە، لە ئەنجامدا دەیان چەتە کوژران و برینداربوون.
میدیاکانی سەر بە چەتەکان باسیان لەوە کرد ڕووبەرێکی بەرفراوانی مەنبەجیان خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە، بەڵام ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج دووپاتی کردەوە، هێزەکانیان بە ڕێ و ڕێبازی سەربازیی جیاواز هەرێمەکە و خەڵکەکەی دەپارێزن و وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.
پاش ئەوەی چەتەکان لە هێرشەکاندا شکستیان هێنا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی بینای دەستەیەکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی مەنبەجی بۆردوومان کرد.