مەخموریەکان ڕێگەیان نەدا کەمپەکەیان گەمارۆ بدرێت
هێزەکانی حکومەتی عێراق دەستیان بە تەلبەندکردنی کەمپی پەنابەرانی مەخمور کرد. خەڵکی کەمپەکە رژانە نێو شەقامەکان و لەبەرانبەر دەوڵەت وەستانەوە. بەرخۆدانی خەڵکی کەمپەکە سەرکەوت.
هێزەکانی حکومەتی عێراق دەستیان بە تەلبەندکردنی کەمپی پەنابەرانی مەخمور کرد. خەڵکی کەمپەکە رژانە نێو شەقامەکان و لەبەرانبەر دەوڵەت وەستانەوە. بەرخۆدانی خەڵکی کەمپەکە سەرکەوت.
حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی دەوروبەری کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) تەلبەند بکات، دەستی بەکار کرد. خەڵکی کەمپەکە لەبەرانبەر گەمارۆدانیان تاوەکو بارەگای حکومەتی عێراق ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لەبەردەم دەروازەی کەمپەکە جەماوەر کۆبوە و حەجی کاچان لەوێ قسەی کرد.
حەجی قاچان وتی، "هێزەکانی حکومەت دەستیان بە تەلبەندی کەمپەکە کردووە. ویستیان بەڵێنەکانیان پێچەوانە بکەنەوە. لە کۆبونەوەی رابردوودا باسی تەلبەندکردنی کەمپەکە نەبوو. بەڵام ئەمڕۆ دەیانەوێت تەلبەندی بکەن و زیندانێکی سەرکراوە دروست بکەن. ئەمە دوورووتی و بێویژدانیە. کەمپەکە هێڵی سورمانە و قبوڵی ناکەین. ئەگەر جارێکی دیکە ئەم کارە بکرێت، ئەنجامی باشی نابێت. ئەگەر بەردەوام بن ئێوە رێگریان لێدەکەین. ٢٧ ساڵە سەختی دەبینین، گەمارۆمان بینیوە و باجمان داوە بەڵام سەرمان نەوی نەکردووە، کۆیلایەتی قبوڵ ناکەین. ئەم کردەوانە لەسەر داواکاری دەوڵەتی تورک ئەنجام دەدرێت.
گەل دواتر بەرەو سەیتەرەی عێراق چوو و شاندێک لەگەڵ حکومەت قسەی کرد. دواتر شاندەکە سەردانی بەرپرسانی دیکەی کرد. دوای کۆبونەوە لەگەڵ سەعد عەندوڵلا بەرپرسی سەربازی مەخمور حەجی کاچان هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کەمپی مەخمور قسەی کرد و باسی کۆبونەوەکەی کرد و وتی، "لەبارەی دۆخی کەمپەکە لەگەڵ بەرپرسان قسەمان کرد. ناڕەزایی گەلمان بە بەرپرسان گەیاند و ڕامانگەیاند، بە هیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەین دەوروبەری کەمپەکە تەلبەند بکرێت."
دواتر گەل بە دروشمی 'بژی بەرخۆدانی مەخمور و بژی سەرۆک ئاپۆ' گەڕایەوە بۆ ناو کەمپەکە.
ف.ق