مامۆستا محەمەد ئیلهان ناسراو بە 'مەلا ماتۆڕ' لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
محەمەد ئیلهان بە ناسناوی مەلا ماتۆڕ، کە باوی دوو شەهید بوو و لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستانیشدا هەوڵ و ماندووبوونی زۆری کێشابوو لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
محەمەد ئیلهان بە ناسناوی مەلا ماتۆڕ، کە باوی دوو شەهید بوو و لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستانیشدا هەوڵ و ماندووبوونی زۆری کێشابوو لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
یەک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە فەرهاد کورتای کە بە هۆی چالاکییە مێژووییەکەی دژی ستەم و زۆرداری لە زیندانی ئامەد ناسراوە، ناسناوی "مەلا ماتۆڕ"ی لەسەر محەمەد ئیلهان دانابوو.
فەرهاد کورتای لەگەڵ ئەشرەف ئانیک، مەحمود زەنگین و نەجمی ئۆنەر لە دژی گوشارەکان لە زیندان لە ژێر بەڕێوەبەری ئەشکەنجەکار ئەسەد ئۆکتایدا ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا.
یەک لە مەلا وڵاتپارێزەکانی کوردستان محەمەد ئیلهان لە ئیلیح لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
راگەیەندرا کە ئیلهان بەهۆی نەخۆشیەوە ماڵئاوایی لە ژیان کردووە و بنەماڵەکەی لە مزگەوتی حەزرەتی موسا پرسەیان بۆ داناوە.
ئیلهان یەکەم جار لە قۆسەری مێردین ئەرکدارببوو. مەلا ئیلهان لەوێ فەرهاد کورتای و بزوتنەوەی سیاسی کوردی ناسیبوو.
بەهۆی ئەوەی بە ماتۆرسکیل دەچوو بۆ مزگەوت و هەر بە ماتۆڕسکیل کاروباری رۆژانەی بەڕێدەکرد، ناسناوی "مەلا ماتۆڕ"ی لەسەر دانرابوو.
کوڕێکی بەناوی عەبدوڵا ئیلهان کە ئەویش مەلا بوو، لە ساڵی ١٩٩٢ پەیوەندی بە ریزەکانی پەکەکەوە کرد و لە هێرشەکانی سەر رۆژئاوادا شەهید ببوو.
کوڕی دوەمی ئیلهامیش بە ناوی مەلا نەجمەدین لە ساڵی ٢٠١٤دا لە دژی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ، رووی کردبووە ئەو شارە و هەر لەوێ شەهیدببوو.
هـ . ب