مەلەکەپە: لە دژی داگیرکەری خۆڕاگری دەکەین و خاکی کوردستان دەپارێزین

پارتی مارکسیست لێنینیست کۆمۆنیست-کوردستان (مەلەکەپە- کوردستان) رایگەیاند، کە ئەوان لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان خاکی کوردستان دەپارێزن.

مەلەکەپە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باشوری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا هاتووە: "دەوڵەتی بورژوازی فاشیستی تورکی کۆلۆنیالیست بە پشتیوانی پەدەکە و حکومەتی عێراق هێرشە داگیرکەرییەکانی بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان بەرفراوان کردووە. چیاکان بۆردومان دەکرێن، گوندەکانمان چۆڵ دەکرێن، گەلەکەمان بە زۆرەملێ کۆچبەر دەکرێن. بە گازی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی هێرشی قڕکردن ئەنجام دەدرێت".

مەلەکەپە دەستنیشانی کرد کە لە پشت هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک خەونی سەدان ساڵەی عوسمانی هەیە و رایگەیاند، "بەرەو لکانندنی خاکی باشوری کوردستان تا موسڵ و کەرکوک دەچێت. دەوڵەتانی ناتۆ کە لەم دواییەدا کۆبوونەوە و بە شێوەی ئاشکرا نیەتی خۆیان بۆ پەلکێشکردنی جیهان بەرەو شەڕی سێهەمی جیهان خستەڕوو، پشتیوانی لە سیاسەتی قڕکردن و داگیرکەری دەوڵەتی تورک دەکەن. ئەمریکا و ئیمپریالیستە رۆژئاواییەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رۆڵێکی تایبەت دەدەن بە دەوڵەتی بورژوازی تورک کە کۆلۆنیەکی ئابوری-دارایی ئەوانە. دەوڵەتی تورک لەگەڵ ئیسرائیل کە کۆمەڵکوژییەکانی لە فەلەستین بەردەوامە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راپێچی گێژاوێکی گەورە دەکەن. لەکاتێکدا تۆوی ناکۆکی لەناو گەلاندا دەچێندرێت، لە هەرێمەکە بنکە و بارەگای سەربازی ئەمریکا وئیمپریالیستەکان ساز دەکرێن".

دەوڵەتی بورژوازی تورک، شەڕ و گێژوی سیاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، وەک دەرفەتێک بۆ ئامانجەکەی کە دەبێتە هێزێکی هەرێمی دەبینێت. هەوڵ دەدات کە لە ناکۆکیەکانی ئەمریکا و روسیای ئیمپریالیست سود وەربگرێت. بە ئامانجەکەی کە ببێتە کاراکتەرێکی سیاسی هەرێمی، ستراتیژی فراوانبوون بەڕێوەدەبات. بە خەونی داهاتوویەک کە تیایدا سنوورەکان دەستکاری دەکرێن، روودەکاتە بەرفراوانکردنی خاکەکەی. لە عەفرینەوە تا برادۆست، لەسەر ئەو خاکەی داگیریکردووە بارەگای سەربازی ساز دەکات. چەتە ئیسلامییە سیاسیە فاسیستەکانی کە بەخێوی کردوون لە هەرێمەکە جێگیر دەکات و لەسەر دەستی حاکمە کۆلۆنیالیستیەکان سیستمێک داز دەکات.

سەردەستەی فاشیست تەیب ئەردۆغان کە پلانی ئیمپراتۆری عوسمانی نوێی داڕشتووە، دەیەوێت بەردەوانی سنووری میساقی میللی (پەیمانی نەتەوەیی) دابنێت. یەدەگی نەوتی ناوچەکە تامەزرۆیی ئەوی زیاتر کردووە. دەیەوێت سیناریۆی لکاندنی حەڵەب تا موسڵ و کەرکوک کە لە سەر دەستی چەتەکانی داعش بۆی نەچووەسەر، لە کەسایەتی هێزەکانی سوپاکەی لەسەر گۆڕەپانەکەدا بیکاتە راستی. چەتەکانی پاشماوەی داعشی ئیسلامی سیاسی لە سوریا، پەدەکە-بنەماڵەی بارزانی لە باشوری کوردستان وەک هێزی داردەستی پلانە کۆلۆنیالیستیەکان جێگیردەکات. پەدەکە- بنەماڵەی بارزانی لە هێڵی هاوکاری و داردەستەیی و خیانەتدا قاڵبووەتەوە و بەتەواوەتی رۆچووە".

مەلەکەپە سەرنجی راکێشا بۆ سەر بەرخودانی گەریلا لە دژی داگیرکەری و رایگەیاند، "تاکە هێزێک کە لە دژی داگیرکردنی باشوری کوردستان خۆڕاگری دەکات، گەریلاکانی ئازادیی کوردن. لە زاپ، گارە، مەتینا و لە چیائازادەکانی کوردستان گەریلا وڵاتپارێزەکان و کۆمۆنیستەکان لەسەر هێڵی بەرخودانی گیانبازی داگیرکەرانیان ناچار بە وەستان کردووە. ئەمەش وایکرد کە نەتوانن پێشڕەوی بکەن. سوپای تورک کە هەموو رۆژێک گورزی گەورەی بەردەکەوێت، بە بێ پشتیوانی پەدەکە و حکومەتی عێراق ناتوانێت بجوڵێتەوە. لەبەر ئەوە دەستیان کردووە بە کردنە ئامانجی گەلی باشوری کوردستان. ئامانجی ئەوان لە بۆردومانکردنی گوندەکان، گەمارۆدانی ناوچەکان، کۆچبەرکردنی گەل بە زۆرەملێ و دانانی خاڵی پشکنین و بازگە لەسەر رێگاکان، چۆڵکردنی هەڕێمەکەیە".

مەلەکەپە لە درێژەدا رایگەیاند، "ئێستا جارێکی دیکە کاتی ئەوە هاتووە کە ئێمە بۆ ئازادی خاکی کوردستان و گەلەکەمان راپەڕین. گەلەکەمان کە هەرگیز سڵی لە قوربانیدان نەکردووە، رۆڵی مێژوویی خۆی بگێڕێت و کۆلۆنیالیستەکان لە چیاکانی کوردستان ژێرخاک بکات. ئیرادەی بەرخودان و شکۆمەندی و ئازادی بگەیەنێتە سەرکەوتن.

ئێمە داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین کە لە تورکیا، عێراق و سوریا بە تایبەتی گەلی رەنجدەر و گەلانی سەردەستی عەرەب و تورک دەکەین، لە دژی ئەو هێرشە قڕکاریی، داگیرکەری و کۆلۆنیالیستیە پەرە بە تێکۆشان بدەن. تا کوردستان لە ژێر کۆلۆنیالیزمدا ئازاد نەبێت، هیچ گەلێک ئازاد نابێت. ئێمە داوا لە هەموو پارت و رێکخراوە پێشکەوتنخواز، شۆڕشگێڕ، رێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکان و رۆشنبیرانی شکۆمەندی چوار پارچەی کوردستان و هەرێمەکە دەکەین کە لە دژی ئەم شەڕ و داگیرکەرییە بوەستنەوە".

هـ. ب