مەلەکەپە: لە نەورۆز تاوەکو ١ی ئایار پردی هیوا و سەرکەوتن دروست دەکەین
کۆمیتەی ناوەندی مەلەکەپە بانگەوازی کرد کە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز تاوەکو گۆڕەپانەکانی ١ی ئایار پردی هیوا و سەرکەوتن دروست دەکەن.
کۆمیتەی ناوەندی مەلەکەپە بانگەوازی کرد کە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز تاوەکو گۆڕەپانەکانی ١ی ئایار پردی هیوا و سەرکەوتن دروست دەکەن.
کۆمیتەی ناوەندی مەلەکەپە بە بۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، " لە هەموو کوردستان، لە باکور، باشور، ڕۆژهەڵاتی و رۆژئاوا لەدژی رەتکردنەوەی نەتەوە، نەژادپەرستی، زۆڵمی فاشیستی قڕکەر، داگیرکەری و دابەشکردن، لە چوار پارچە شەڕ فراوان دەکەین، لە هەرێمەکە هاوکاری شۆڕشگێری و دیموکراسی بەهێز دەکەین."
لە راگەیەنراوەکەی مەلەکەپەدا هاتوو، " لە تورکیا، عێراق، ئێران و سوریا گۆڕەپانەکانی نەورۆز پڕ دەکەین، هاوکاری شەڕی ڕەوا، ئەخلاقی گەلی کورد دەکەین، برایەتی گەلان مسۆگەر دەکەین."
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " بە بەرزکردنی بەرخۆدانی یەکگرتووی ژێردەستەکان، لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز تاوەکو گۆڕەپانەکانی ١ی ئایار پردی هیوا، جۆش و خڕۆش، بوێری و سەرکەوتن دروست دەکەین."
ف.ق