مۆنۆمێنتی ڕۆژنامەنووسانی شەهید دانرا

بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە باشووری کوردستان و عێراق شەهیدکراون، لە سلێمانی مۆنۆمێنت دانرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی مۆنۆمێنتی "پارێزەرانی حەقیقەت" بۆ ڕۆژنامەنووسانی شەهیدی هەرێمی کورستان و عێراق دانرا. لەسەر مۆنۆمێنتەکە ناوی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد، شەهید گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینیش نووسرا.

لە مەراسیمەکەدا جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی گوتی: "بەڵام لە دڵەوە هیوادارین هێرۆ بەهادین و گوڵیستان تارا ئەو دوو ژنە ڕۆژنامەنووسەی کە سێ هەفتە بەر لە ئەمڕۆ لە سەیدسادق شەهید بوون، دوایین ناو بن کە لەم مۆنۆمێنتەدا تۆمار دەکرێن".

قوباد تاڵەبانی گوتی: "مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت، یادی ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەکاتەوە، کە لە پاش ساڵی ٢٠٠٣وە لە هەرێمی کوردستان و عێراق شەهید بوون، بۆ ڕێزگرتنە لە ئازایەتی و پابەندبوونیان بە گەیاندنی ڕاستییەکان، هەوڵێکە بۆ پاراستنی میراتەکەیان و زیندووهێشتنەوەی ناوەکایان بۆ هەتا هەتایە، ئەگەرچی بە خەمێکی گەورەوە دەڵێین: ناتوانی گەرەنتی شەهید نەکردنی ڕۆژنامەنووسی تر بکەین لە عێراق و هەرێمی کوردستان. بەڵام لە دڵەوە هیوادارین هێرۆ بەهادین و گوڵیستان تارا ئەو دوو ژنە ڕۆژنامەنووسەی کە سێ هەفتە بەر لە ئەمڕۆ لە سەیدسادق شەهید بوون، دوایین ناو بن کە لەم مۆنۆمێنتەدا تۆمار دەکرێن".

لەسەر مۆنۆمێنتی "پارێزەرانی حەقیقەت" ناوی پەیامنێری ڕۆژنیوز لە دهۆک وەدات حوسێن، شەهیدانی ڕۆژنامەنووسی ژنی ڕگاەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین نووسران و بەڕێزەوە یادکرانەوە.