مەراسیمی نەورۆزی کەرکووک دەستیپێکرد

مەراسیمی نەورۆز لە شاری کەرکوک بە درووشمی( نەورۆزی ئاشتی یەکریزی و پێکەوە ژیان لە کەرکووک) لە سیرانگەی شیوە سور دەستیپێکرد.

نەورۆزی کەرکووک بە بەشداری ھەزاران ھاووڵاتی کەرکووک، لە سیرانگەی شیوە سور بە درووشمی ( نەورۆزی ئاشتی ویەکریزی و پێکەوە ژیان لە کەرکوکدەستیپێکرد.

لە گۆرەپانی نەورۆز ھەزاران ھاوڵاتی کۆبوونەتەوە سەرتا ئاھنگی نەورۆز بە خولەکێک ڕاوەستان بۆ گیانیپاکی شەھیدان دەستی پێکرد، دواتر بە گۆرانی حەسەن زیرەکئەمرۆژی ساڵی تازەیە ھاتەوەئاگری نەوۆرز گەش کرا

وابریارە نەورۆز تا درەنگانێکی  ئێوارە بەردەوامبێت، بەرەبەرە هاوولاتیانی شاری کەرکووک و دەورووبەری ڕوودەکەنە گۆڕەپانی نەورۆز.

ک-ش