33 ساڵ بەر لە ئێستا و بەدیاری کراوی رۆژی 14 ی ئاداری ساڵی 1988 ، لە گەرمەی جەنگی نێوان عێراق و ئێران‌دا، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهاوکاری هێزی پێشمەرگەی چەند پارتێکی باشوری کوردستان هێرشی بەرفروانی کردە سەر ناوچەکانی هەورامان و شارەزوور و ناوەندی شاری هەڵەبجە.
هێزەکانی ئێراقیش بێ ئەوەی بەرگریەکی ئەوتۆ بکەن ، دووچاری شکست و هەڵهاتن.
رۆژی 15ی ئاداری هەمان ساڵ سوپای ئێرانی و پێشمەرگە چوونە شارەکەوە.
خەڵکی هەڵەبجە لەلایەکەوە شادمان بوون بە هاتنی هێزی پێشمەرگە و لە لایەکی دیکەوە بەهاتنی هێزەکانی ئێران نیگەران.
هاوکات لەبەرئەوەی بیرەوەریەکی تاڵیان لەگەڵ ڕژێمی بەعس هەبوو، لە کاردانەوەی توندی ئەو ڕژێمەش دەترسان، چونکە پێشتر لە ساڵی 1974 شارەکەیان بۆردومان کرابوو بەهۆیەوە سەدان شەهید و بریندریان دابوو، لە ساڵی 1978 یشدا دوای راپەڕینی خەڵکی خەڵکی هەڵبجە گەڕەکی کانی عاشقان کە هەزاران ماڵی لە خۆ دەگرت، لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە ڕوخێنرابووە و دەیان هاولاتی زیندە بەچال و بێسەروشوێنکرابوون.
بۆیە چەندین کەسایەتی شارەکە بۆ ئەوەی خەڵکە بپارێزرێت لە ئەگەری هیرشی ڕژێمی سەددام حوسێن داوایان لە هیزەکانی ئێران و پێشمەرگە کرد ڕێچارەیەک بدۆزنەوە یان خەڵکەکە لە شارەکە بچنە دەرەوە.
بەڵام دواجار گوێ بەو داخوزیە نەدرا و خەڵک لە شاردا مانەوە و لە دڵە راوکێدا چاوەڕوانی چارەنوسی نادیاریان دەکرد.
لە یەک ڕۆژی گرتنی هەڵبجەدا زۆربەی دام و دەزگا و بانکەکان تاڵان و وێران کران.
بۆ ڕۆژی دوایی واتە لە کاتژمێر 11 و 15 خولەکی 16 مانگدا فرۆکە جەنگیەکانی ئێراق هاتنە ئاسمانی شارەکە و پاش پشکنینێکی کورت دەستیان بە بۆردومانی شارەکە کرد.
بەپێی شایەتحاڵانی هەڵەبجەیی، نزیکەی 20 تا 25 فرۆکەی جەنگی لە جۆری میراجی فەرەنسی و میکی ڕوسی تا دەومە و ئێوارە بە بۆمبی قورس بۆردومانی شارەکەیان کردوە و بۆمبی ناپالمی قەدەخەکراویشیان بەکار هێناوە.
لە پاش نیوەڕدا فرۆکە جەنگیەکانی ئێراق بە بۆمبی کیمیاوی شارەکە و دەروبەریان بۆردومان کرد.
بۆیە سەرەتاش کیمیاوی بەکار نەهێنراوە بۆ ئەوە بووە، خەڵکەکە بۆ خۆپاراستن لە بۆمب و فرۆکەکان بچنە ژێر زەمینەکانەوە و دوایی بە کیمیاویەکە کەسیان دەرنەچێت و هەموویان کۆمەڵکوژ بکرێن.
بەگشتی لە مەرگەساتەکەی هەڵبجەدا، زیاتر لە 5 هەزار كەس شەهید بوون و نزیکەی 20 هەزار کەسیش بریندرا بوون.
هاوکات ، دەیان هەزار کەس ئاوارە و کۆچبەری ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئێران بوون و شار و شارۆچکەکانی هەڵەبجە، خورماڵ، سیروان، بیارە، تەوێڵە و پاشانیش سەیسادق و سەرجەم گوندەکانیان وێران و چۆلبوون و ژینگەکەی شار و ناوچەکەش پیس بوون..
ئەم تاوانە بەرچاوی دونیاوە ئەنجام درا و جیهان له ئاستیدا بێ هەڵویست و بێ ده‌نگ بوو.
پێنج رۆژ دوای کۆمه‌ڵکوژه‌یه‌که 17 مین کۆنگره‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ولاتانی ئیسلامی له عومانی پایته‌ختی ئوردن سازکرا و چوار رۆژی خایاند.
کۆنگرە بۆ پشتگیری له خه‌ڵکی فه‌له‌ستین بوو به‌ڵام به‌یه‌ک وشه‌ش هیچ کام له وڵاته ئیسلامیه‌کان باسیان له کۆمه‌ڵکوژی هه‌له‌بجه نه‌کرد.
زۆرێک له وڵاتانی رۆژئاوا کە رژێمی سه‌دام حسێنیان پڕ چه‌کی کیمیاوی کرد بوو ، ئەوانیش نوقەیان لیوە نەهات .
تاوانەکە 33 ساڵ لەمەوبەر ئەنجام درا ، بەلام تا بە ئەمڕۆ برینەکانی هەڵەبجە سارێژ نەبوون و خەڵکەکەشی قەرەبووی مادی و مەعەنەوەی نەکراونەتەوە و ژینەگەی ناوچەکە هەروا ژەهراویە و بریندارانی هەلبجە هیشتا گیرۆدەی دەستی ئیش و ئازار و برینە سارێژنەکراوەکانیانن و ماوە ماوە شاهدی مەرگی تراژیدی یەکێکیان دەبین.
هه‌رچه‌نده یەک لە گەورە بەرپرسەکان لە كۆمه‌ڵكوژي هه‌ڵه‌بجه‌دا عه‌لي حه‌سه‌ن مه‌جيد ناسراو به عه‌لي كيمياوي له‌گه‌ڵ شه‌ش له هاوكاراني له رِژێمي به‌عس ، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژي هه‌ڵه‌بجه و شالاَوه‌كاني ئه‌نفال دادگايي کران ، پاشان له سه‌ر دۆسیه هه‌ڵه‌بجه له 25ی مانگی 1 له سێداره درا و دادگای تاوانه‌کانی ئیراقیش کۆمه‌لکوژی هه‌ڵه‌بجه‌ی وه‌ک جینۆساید ناساند,
به‌لام وێرای هه‌موو ئه‌مانه‌ش هێشتاش لە 33 مین ساڵیادیدا خەڵکی هەڵەبجە هێشتا نیگەرانن لە جێبەجێ نەکردنی بەشی زۆری داخوازیەکانیان و قەرەبوو نەکردنەوەیان لەلایەن حکومەتی ناوەندی ئێراق و ئەو وڵاتانەی چەکی کیمیاویان دابووە ڕژێمەکەی سەددام.
تا ئیستا جگە لە کەسیکی هۆلەندی بەناوی فرانس ڤان ئانرات کە بازرگانێکی مادەی کیماویەکانە و بە ١٥ ساڵ زیندانی سزا دراوە ، لە ئاستی نێوەدەولەتیدا هیچ یەک لەو بارزگان و دەولەتانەی کە چەکی کیمیاویان بە ئێراق داوە و دادگایی نەکراون و دۆسیەکانیان پەردەپۆش دەکرێت.
شاری هەڵەبجە مێژوو و ڕابردویەکی پر سەروەری هەیە. ئەمڕۆ شارەکە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەیە و دەکەوێتە ڕۆژهەلاتی ناوەراستی باشوری کوردستانەوە و لە باشورەوە هاوسنورە لەگەڵ پاریزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و لە ڕۆژهەلاتی کوردستانیش هاوسنورە لەگەڵ پاریزگاکانی کرماشان و سنە.
بەپێی سەرچاوە مێژویەکان ، لە ساڵی 1650 زاینی لە لایەن جافەکانەوە ئاوا کراوە و دەکەوێتە نێوان هەر دوو هەرێمی هەورامان و شارەزورەوە. لە پاڵ جافەکاندا، هەروامیەکان و لە پاڵ موڵمانەکاندا، ، کاکەیەکان ، لە رابردوشدا جولەکە و کرستیانیەکان بە ئاشتی لەو شارەدا پێکەوە ژیاون. سەرچاوەگەلیک هەن کە مێژووی بوونی ناوی هەڵەبجە بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ بەر لە ئێتستا دەگێرنەوە لەوانەش: لە دەورەی بابا نائاوسی یارسانەکان یان کاکەیەکاندا هەر بوو ناوە ناوی هاتووە.
ریش سپیان و پیاوه بەتەمەنەکانی شار پێیان وایە :یەکەم خان‌و له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌گه‌كانی شیوه‌كه‌ڵ) دروستیان كردوه‌و پاشان نه‌وه‌كانیان له‌وێدا نیشته‌جێ ده‌بن، كه ئه‌مانیش (حه‌مه چاوه‌ش)و هه‌رسێ كوڕه‌كه‌ی (پیرۆت‌و سڵێمان‌و عه‌بدوڵا) ئه‌مانیش له‌گه‌ڵ خۆیاندا ، چەند بنه‌ماڵه‌یه‌كی تر دێنن، كه ئه‌مانه بون، (حه‌مه پیرۆت) موختاری تورك بوه، (ئه‌حمه‌دی پیرۆت)و (سڵێمان) یش ئه‌م منداڵانه‌ی هه‌بوه (حاجی محه‌مه‌د)، (قادر)، (حاجی فه‌ره‌ج)، (ئه‌مین)و (عه‌بدوڵا)ش كه ئه‌م منداڵانه‌ی هه‌بوه (ئه‌وڕه‌حمان، ئه‌حمه‌د، مه‌حمود، سه‌عید، ئه‌مین، حه‌مه ساڵح) به‌پێی ئه‌م بۆچونه یه‌كه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ی دروستكردبێ ئه‌م ماڵانه بون كه ئێستا له‌ناو خه‌ڵكی شار به (13) سیانزه ماڵه ناسراون.
هه‌ڵه‌بجه له‌ساڵی 1889 کرستیانی كراوه به قه‌زا و پێشتر ناوچەکانی پێنجوێن ، دەربەندیخان ، بەمۆ و سەید سادق سەربەم قەزایە بوون و ڕووبه‌ره‌كه‌ی 5000 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه بووە و 375 گوندی هەبووە و لە سەرەتای دروستبوونیەوە تا سەردەمی دروستبوونی دەوڵەتی نوێی ئێراق پاشاکانی جاف بە پشتیوانی سانەکانی هەورامان حکومیان کردوە و تا ڕادەیەکی زۆر ناوچەیەکی سەربەخۆ بووە و دەسەلاتیان تا کفری و تا سنە چووە.
یەکەمین ژن لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین کە پۆستی قایمقامی وەرگرتبێت عادیلە خانمی هاوژینی وەسمان پاشای جاف بووە کە دەکاتە دایکی هەردوو شاعری گەورەی کورد تاهیر بەگ و ئەحمەد موختار بووە.
خاتوو عادیلە خانم کە ساڵی 1859 لە دایک بووە و ساڵی 1924 زاینی کۆچی دوایی کرد وە و لە ساڵی 1914 بەدواوە فەرمانڕەوایی ناوچەی بەرفراوانی هەڵبجەی کردوە کە لە شارباژێرەوە تا کفری درێژ بۆتەوە و تەنانەت هێندە لێهاتوو و بەدەسەڵات بووە کە ئینگلیزیەکان نازناوی شاژنی بێ‌تاجیان لێناوە.
لە رابردوودا ، لە شارەکەدا ، دو قه‌یسه‌ری گه‌وره هه‌بوون (قه‌یسه‌ری پاشا و قه‌یسه‌ری حامید به‌گ) كه له ساڵی 1934 دروستكراون و ، بینا‌و سه‌را‌و پۆلیسخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه ساڵی 1930 دروستكراون، یه‌كه‌م خویندنگە ، لە ساڵی 1925 دامەزراوە و ساڵی 1929 هەڵەبجە بووە به‌خاوه‌نی نه‌خۆشخانه، ساڵی 1940 ئامێری كاره‌بای هه‌ڵه‌بجه كه‌وته‌گه‌ڕ. له‌ساڵی 1929 پرۆژه‌ی ره‌سمی ئاوی هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بووە، له‌ساڵی 1924 ته‌له‌گراف خانه دامه‌زاوه و چەندین حەمام و کۆشک و تەلار و باخێ گشتی لە شارەکەدا هەبوون.
به‌پێی سه‌رژمێری فه‌رمانگه‌ی ئامار له ساڵی 1977 دانیشتوانه‌كه‌ی (22411) كه‌س بووە ، (3850) خێزان پێکهاتووە ، به‌ڵام له ئاماری ساڵی 1987 سه‌رجه‌م دانیشتوانی سنوری ئیداری قه‌زاكه (111 299) كه‌س بوه.
هەر به‌پێی هه‌مان ئامار له‌و ساڵه‌دا ژماره‌ی خانوبه‌ره دروستكراوه ئه‌هلی‌و ده‌وڵه‌تیه‌كانی ناو شار (6008) یه‌كه بوه و (61) خوێندنگا‌و (2) نه‌خۆشخانه‌و (1) بنكه‌ی ته‌ندروستی و دەیان مزگەوتی تێدا بووە.
پاریزگای هەڵبجە هەمیشە پێشەنگی پێشکەوتن و نویگەرایی بووە و ژمارەیەکی زۆر شاعر ، نوسەر ، هونەرمەند ، موزیسەن و شۆشڕگێرانێکی زۆر گەورەی بۆ گەلی کورد پێگەیاندوە کە تەنها ناو هێنانیان کاتێکی زۆری دەوێ.
پارێزگای هەڵەبجە وێرای ئەوەی سروشتێکی جوان و دەیان سەیرانگەی هەیە ، دەشتی پانوبەرینی شارەزوور و چیا سەرکەشەکانی هەورامان و شنروێ باڵامبۆش دەرویان داوە و ڕوبارەکانی سیروان ، زەڵم ، و تانجەڕۆ و چەندین چەم و سەرچاوە و دەریاچەی سیراون زوییە بە پیتەکەی پاراو دەکەن.
لە ڕووی سامانی زێر زەویشەوە زۆر دەوڵەمەندە و بڕێکی زۆر نەوت و گازی تێدا دۆزراوەتەوە و لە ئیستاشدا چەن کۆپانیایەک کار لەو بوارەدا دەکەن.
جێگای ئاماژەیە، هەڵەجە ، لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٤دا و سێ ڕۆژ بەر لەیادی کیمیابارانی ھەڵەبجە بڕیاری بەپارێزگاکردنی بەفەرمیی لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندرا و بەمەش بووە چوارەمین پارێزگای ھەرێمی کوردستان و 19 هەمین پارێزگای ئێراق.
بەپێی دوا گۆڕانکاری ، ئێستا پارێزگای ھەڵەبجە ، لە قەزای ناوەندی هەڵەبجە، ناحیەی سیروان کە لە ٩٣ گوند پێ دێت ، ناحیەی خورماڵ ، کە پێکھاتووە لە ٤6 گوند، ناحیەی (بیارە) کە لە 28 گوند پێکھاتووە. ناحیەی بەمۆ لە 14 گوند پیکهاتووە.
هـ.هـ