مریشک دزین و داربڕینەوە نیشانەی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکە
"دەوڵەتی تورک ڕقی لە داری گوێز، مازو و بەڕووە، چونکە نیشانەی جوگرفیای کوردستانن، ئیتر لەوە بەدواوە دزینی مریشک و دار بڕێنەوە نیشانەی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکە لە عەفرین تا مەتینا".
"دەوڵەتی تورک ڕقی لە داری گوێز، مازو و بەڕووە، چونکە نیشانەی جوگرفیای کوردستانن، ئیتر لەوە بەدواوە دزینی مریشک و دار بڕێنەوە نیشانەی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکە لە عەفرین تا مەتینا".
کوشتن، سەربڕین، ڕاکێشانی مرۆڤ بە دوای ئۆتۆمبێلدا، سوکایەتیکردن بە تەرمی مردوو، بەکار هێنانی چەکی فسفۆڕ و کیمیایی، دزی، تاڵانی، ڕاو ڕووت، دەستدرێژیی سێکسی، بڕینەوە دار، سوتاندنی سروشت، دزینی مریشکی ناو کولانە بووەتە ناونیشانی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین تاوەکو مەتینا، ئیتر کاتێک باسی داگیرکاریی تورکیا دەکرێت مرۆڤ ئەو وێنانەی دێتە بەرچاو.
هاوکات لەگەڵ هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان، بۆردوومانی ڕاستەخۆی گوندەکانی کوردستان، سوتاندنی ڕەز و باخی هاوڵاتییان، ماوەی سێ ساڵە دەوڵەتی تورکیا دەستی بە شێوازێکی نوێی تاڵانی کردووە، لە ڕێگەی چەند کۆماپنیایەکی تورکییەوە دارەکانی کوردستان دەدزن.
لە باشووری کوردستان چەند دەنگێکی کز و لاوا بەنگەوازی ئەوەیان دەکرد، کە دەوڵەتی تورکیا شەڕی کورد ناکات، بەڵکوو تەنها دووژمنی پەکەکە-یە، بەڵام ئەوەی دیارە لە ٢٤ نیسانی ئەمساڵەوە تاکو ئێستا کە دەوڵەتی تورک دەستی بە ئۆپراسێۆنی داگیرکاری کردووە لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە دەستی لە هیچ نە پاراستوە، لە مرۆڤ لە ئاژەڵەکان و دار و ڕەز و باخەکان هەموویانی سوتاند، ئەوەشی لەو کاولکارییەی ماوەتەوە لە ڕێگای دوو کۆمانیای سەر بەخۆیان دەیدزن، ئەوەش ئەوەمان بۆ دەسلمێنێت تورکیا نەک دژی گەلی کوردە، بەڵکو دژی داری مازو، بەڕوو و گوێزیشە، چونکە نیشانەی جوگرافیای کوردستانن.
بڵاو بوونەوەی ئەو هەموو وێنە و دیمەنەی تاڵانیی دارەکانی مازو و بەڕوو و گوێز لە لایەن چەتەکانی تورکیاوە، ئاگری توڕەیی لە ناو هەموو کورداندا گەش کردووە، هەموو چین توێژەکان، هونەرمەندان، سیاسی، ڕۆشنبیر، نووسەر، هاوڵاتی لەسەر ئەو پرسە هاتنە دەنگ، تاڵانکارییەکانی تورکیا ئێستا ڕۆژەڤی سەرەکیی گەلی کوردە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە هەرسێ سەرۆکایەتیی حکومەت، هەرێم و پەرلەمان خۆیان لێ بێدەنگ کردووە وەک ئەوەی نە بای بێت نە باران.
هاوکات عەلی حەمە ساڵح ئەندام پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە فراکسێۆنی گۆڕان لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فیسبووک کۆمەڵێک وێنەی تاڵانکاری و داگیرکاریی تورکیای لەسەر خاکی باشووری کوردستان بڵاو کردووەتەوە دەڵێت:
ئەم وێنانە دەبینن. ئەمانە دیمەنی سوپای تورکیایە، کە بەشێکی خاکی باشووری کوردستانیان داگیرکردووە، چۆن بەشێکی دارستانەکمان دەسوتێنێت، بەشێکیش لە دارەکان دەبڕێتەوە و دەیباتەوە بۆ تورکیا.
ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاماژە بەوەش دەکات، دەوڵەتی تورکیا ڕۆژانە نزیکەی 450 تۆن درەخت دەبڕێتەوە و دارە بڕاوەکان دەباتەوە بۆ تورکیا.
ژ.ت