' مەشخەڵی نەورۆز هیچ کاتێک ناکوژێتەوە'

گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار رایانگەیاند کە مەشخەڵ و ئاگری نەورۆز هیچ کاتێک ناکوژێتەوە و لەدژی زوحاکە زاڵمەکانی ئەم سەردەمە ئاڵای ئازادی دەشەکێننەوە.

گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار بە بۆنەی نەورۆزەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد. گەریلاکان باسی ئەوەیان کرد کە نەورۆز بۆ گەلی کورد زۆر واتادار و گرنگە و فیداکارانی گەلی کورد هیچ کاتێک سەریان لە بەرامبەر قڕکردن و زوڵم دانانەوێنن.

گەریلای هەپەگە رامین لەک: بەر لە هەموو شتێک نەورۆز لە رێبەرمان، گەلەکەمان و هاوڕێکانمان کە لە سەنگەرەکاندا لەدژی دوژمن شەڕ دەکەن، پیرۆز بێت. دوژمن هەرچیەک بکات بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت. گەریلاکانی ئازادی هەموو رۆژێک بە بەرخۆدانیان داستان دەنووسنەوە. لە کاوەی ئاسنگەرەوە تاوەکو ئێستا، نەورۆز راپەرینی بەرامبەر زوڵمە. لە رۆژهەڵاتی و زۆر دەڤەری جیهان لەدژی سیستم راپەڕین هەیە. ئەم راپەرینە زۆر گرنگە. بۆ ئێمەش زۆر پیرۆزە. بۆیەش بە بۆنەی نەورۆزەوە بەڵێنی سەرکەوتن بە رێبەر و گەلەکەمان دەدەین. لەگەڵ نەورۆز 'حەفتەی قاڕەمانی' هەیە. لەسەر رێچکەی ئەو قاڕەمانانە خەبات دەکەین کە بۆ ئەم خاکە خوێنی خۆیان رژاندووە. ئێمە بەردەوامی بە قاڕەمانی خۆمان دەدەین لەدژی دوژمن کە دەیەوێت گەلی کورد لەناو ببات و ئێمە هیچ کاتێک سەرمان دانانەوێنین.

گەریلای هەپەگە رزگار ئامانۆس: نەورۆز بۆ ئێمە راپەرینە. هاوشێوەی کاوەی ئاسنگەر کە لەدژی زوحاک راپەری، کاوەی هاوچەرخ مەزلۆم دۆغانیش لە زیندانی ئامەد راپەری. هاوڕێکانمان کە ئێستا لە سەنگەرەکانی بەرخۆدان شەڕ دەکەن، لەسەر رێچکەی کاوەی هاوچەرخ خەبات دەکەن و بەردەوامی بە بەرخۆدانی نەورۆز دەدەن. لە مێژوو تاوەکو ئێستا، هەرچەندە زوحاک هەبووبن، کاوەی ئاسنگەریش هەبوون. لەم سەردەمەشدا ئەوانەی لەدژی ئەردۆغان دەوەستنەوە، گەریلاکانی ئازادین. وەک فیداکاری رێبەر ئاپۆ هیچ کاتێک لەبەرامبەر سیاسەتی زوڵم و قڕکردن سەرمان دانانەوێنین. لەبەرئەوەی بۆ ئەو هەڤاڵانەمان کە لە تونەلەکان بەرخۆدان دەکەن و بۆ ئازادی رێبەرمان ببینە وڵام، بەردەوامی بە تێکۆشانمان دەدەین. بەم بۆنەیەوە جەژنی نەورۆز لە رێبەر ئاپۆ، لە هەڤاڵانمان لە تونێلەکانی شەڕ و هەموو گەلان پیرۆز دەکەین.

گەریلای یەژەئاستار راپەرین زنار: کاتێک لە گۆڕەپانەکان نەورۆز پیرۆز دەکرێت، مەزلۆم دۆغان کاوەی هاوچەرخ و شەهیدەکانمان هەڤال زەکیا، بێریڤان، رۆناهی و رەخشان بەبیرمان دێنەوە. ئەو هەڤاڵانەمان بوون بە سمبوڵی نەورۆز. ئەمڕۆ لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا بە رۆحی بەرخۆدانی مەزلۆمان، رەخشانەکان و زەکیەکان تێکۆشان گەورەتر دەکەین. وەک گەریلای ئاپۆیی جارێکی دیکە دەیڵێین، مەشخەل و ئاگری نەورۆز لەم چیایانە هیچ کاتێک ناکوژێنەوە. لەدژی زوحاکەکانی زاڵمی ئەم سەردەمە، ئاڵای ئازادی هەموو جارێک شەکاوە دەبێت. جارێکی دیکە نەورۆزی گەلان و رێبەرتیمان پیرۆز دەکەین.

ف.ق