ھەڵمەتی ١٥ی ئاب لە ناوچەی برادۆست پیرۆز کرا

گەنجانی ناوچەی برادۆست لە باشووری کوردستان، بە ھەڵدانی یاریی ئاگرین، یادی ھەڵمەتی ١٥ی ئابیان بەرزڕاگرت.

بە بۆنەی ٣٩یەمین ساڵیادی ھەڵمەتی ١٥ی ئاب، لە ناوچەی برادۆست ئاھەنگێکی پیرۆزبایی ساز کرا.

گەنجانی ناوچەکە بە ھەڵدانی یاری ئاگرین، یادی ھەڵمەتی ١٥ی ئابیان بەرزڕاگرت.

لە میانەی ئاهەنگەکەدا، گەنجان بە وتنەوەی دروشم خۆشەویستی خۆیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەربڕی.

ژ.ن