'ھەڵمەتی ١٥ی ئاب ھیوای ئازادی خوڵقاند'
هیوا هەورامان، گەریلای هەپەگە ڕایگەیاند، "ھەڵمەتی ١٥ی ئاب ھیوای ئازادی خوڵقاند و لە یەکەم فیشەکی فەرماندە عەگیدەوە تا ئەمڕۆ ٤٠ ساڵە لە کوردستان تێکۆشانێکی بێ وچان بەڕێوەدەچێت.
هیوا هەورامان، گەریلای هەپەگە ڕایگەیاند، "ھەڵمەتی ١٥ی ئاب ھیوای ئازادی خوڵقاند و لە یەکەم فیشەکی فەرماندە عەگیدەوە تا ئەمڕۆ ٤٠ ساڵە لە کوردستان تێکۆشانێکی بێ وچان بەڕێوەدەچێت.
هیوا هەورامان، گەریلای هەپەگە لەبارەی ساڵیادی ھەڵمەتی ١٥ی ئاب بۆ ئاژانسی فورات (ANF) قسەی کرد و وتی: لە یەکەم فیشەکی فەرماندە عەگیدەوە تا ئەمڕۆ ٤٠ ساڵە لە کوردستان تێکۆشانێکی بێ وچان بەڕێوەدەچێت. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، گەورەترین وەڵام بۆ دوژمن، کە چوار پارچەی کوردستانی داگیرکردووە، ھەڵمەتی ١٥ی ئاب بوو.
هیوا هەورامان وتیشی: "پێش ھەڵمەتی ١٥ی ئاب هەموو سەرھەڵدانەکانی گەلی کورد لەباربران. دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژی زۆری لە کوردستان ئەنجامدا. ئیرادەی گەلی کورد سەرکوت کرا و سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژی هێشتا جێبەجێ دەکران. بەڵام دوای دامەزراندنی پەکەکە، بەتایبەت بەرخۆدانی زیندانەکان کاریگەری زۆری لەسەر گەل ھەبوو. هەڵمەتی ١٥ی ئاب، دەنگی بەرخۆدانی زیندانەکانی بە هەموو جیهان گەیاند".
هیوا هەورامان ھێمای بۆ ئەوەشکرد، "بناغەی شۆڕشی ڕۆژئاوا، کە تێدا چەتەکانی داعش تێکشکێنران، لە ١٥ی ئابدا دانرا. ئێستا هەموو جیهان گەلی کورد دەناسێت و ڕێز لە تێکۆشانی گەلی کورد دەگرن. هەموو ئەمانە لە سایەی یەکەم فیشەک بەرھەمھات، کە هاوڕێی عەگید لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ تەقاندی. هەروەها ھەڵمەتی ١٥ی ئاب سەرھەڵدانی گەلی کورد وێنا دەکات. ھەڵمەتی ١٥ی ئاب ھیوای ئازادی خوڵقاند. ھەربۆیە ١٥ی ئاب ڕۆژی ئازادی گەلی کوردە. ڕۆژی سەرلەنوێ لەدایکبوونەوەی گەلی کوردە. بەم بۆنەیەوە جارێکی تر پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوە لە ڕێبەر ئاپۆ، بنەماڵەی شەهیدان، گەلەکەمان و گەریلا دەکەم.
ژ.ن