مەتین جانسز دەستگیرکرا

مەتین جانسز، برای سیاسەتمەداری کورد، ساکینە جانسز کە لە پاریس کوژرا، لە خارپیت دەستگیرکرا.

ساکینە جانسز، یەکێک لەو ٣ سیاسەتمەدارە ژنەی کورد کە لە ٩ ی کانوونی دووەم لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کوژرا، مەتین جانسز، برای ساکینە جانسز، لەکاتی گەڕانەوەی لە ئەڵمانیا لە فڕۆکەخانەی خارپیت دەستگیرکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، جانسز بە پاساوی "پرۆپاگەندەکردن بۆ ڕێکخستن" ڕەوانەی دادگای خارپیت کراوە بۆ ئیفادە وەرگرتن.