موتهلیب ئەحمەدیان لەزیندانی رەجایی شار؛ لەهەڵمەتی"كات كاتی ئازادییە"یەكگرتوو بین
موتهلیب ئەحمەدیان زیندانی سیاسی كورد لەپەیامێدا لەزندانی رەجایی شار جەژنی نەورۆزی لە رێبەری گەلی كورد؛ عەبدوڵڵا ئۆجەلان و هەموو گەلی كورد پیرۆز دەكات.
موتهلیب ئەحمەدیان زیندانی سیاسی كورد لەپەیامێدا لەزندانی رەجایی شار جەژنی نەورۆزی لە رێبەری گەلی كورد؛ عەبدوڵڵا ئۆجەلان و هەموو گەلی كورد پیرۆز دەكات.
موتهلیب ئەحمەدیان زندانی سیاسی لەزندانی رەجایی شاری كەرج لەپەیامێكدا بۆ دەرەوەی زندان، جەژنی نەورۆزی لەرێبەر ئۆجەلان و گەلی كورد بەگشتی پیرۆز دەكات.
ئەحمەدیان لەپەیامە پیرۆزبایەكەیدا؛ جەژنی نەتەوەیی لەعەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری گەلی كورد، تێكۆشەرانی رێگای ئازادی كوردستان و گەلی وڵاتپارێزی كورد پیرۆز دەكات و جەخت لەوە دەكاتەوە كە وەكو زندانیەكی سیاسی كورد لەگەڵ ئامانجەكانی شەهیدانی نەورۆز لەكەسایەتی مەزڵووم دۆغاندا سۆز و پەیمانی خۆی نوێ دەكاتەوە.
موتهلیب ئەحمەدیان جەختیشی لەپێویستی یەكگرتووی گەلی كورد لەتێكۆشان لەدژی ستهمكاران و داگیركەران و فاشیستەكان دەكاتەوە و دەڵێت:" ئازادی كوردستان و كۆتایی هێنان بەشەڕ و نادادپهروهری لەپێش هەر شتێكەوە دەبێت رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد بێت. بۆیەش پێویستە لەم ساڵدا بە هەموو هێز و توانامانەوە لەهەڵمەتی"كات، كاتی ئازادییە"یەكگرتوو بین.
هـ . ب