کۆنگرەی ژنانی وانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لەگەڵ ژنانی شارەکە کۆبوونەوە.
سەدان ژن بەشدارییان کرد، کە پێکهاتبوون لە موعەزیز ئۆرهان پەرلەمانتاری هەدەپە و ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی وان. ژنان کە بەجل و بەرگی کوردئ ئامادەیی کۆبوونەوەکە بوون، دەستیان بە هەڵپەڕکێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا موعەزەز ئۆرهان پەرلەمانتاری هەدەپە قسەی کرد و ڕایگەیاند، کە ساڵێکی خراپیان تێپەڕاند و ڕایگەیاند، کە ساڵی 2022 دەبێتە ساڵی ئازادی بۆ ژنان.
موعەزەز ئۆرهان ڕایگەیاند، کە تێکۆشانێک بە پێشەنگایەتیی ژنان ئەنجام دراوە و وتی، کە ئەو هێرشانەی ١٠٠ ساڵە لە دژی گەلی کورد دەکرێت نەگەیشتوونەتە ئامانج. موعەزەز ئۆرهان وتی: "بەرخۆدانی کورد دەسەڵاتی ستەمکاری تێکشکاندووە."
موعەزەز ئۆرهان پەرلەمانتاری هەدەپە، سێ سیاسەتمەداری کورد ساکین جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەزی بەبیرهێنایەوە، کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆمەڵکوژکران و وتی" لەو کاتەوە تێکۆشان ژن گەورەتر بوو. ژنان هەرگیز لە دژی زاڵبوونی پیاو و عەقڵییەتی نێرسالاری سەریان دانەنەواند."
موعەزیز ئۆرهان باسی لە دۆخی زیندانەکان کرد و وتی: "گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان لە زیندانەکاندا بڵاوبووەتەوە. لە کەسایەتی بەڕێز ئۆجالاندا دەیانەوێت هەناسە لەبەرکۆمەڵگا ببڕن. بەهۆی سیاسەتی جەنگەوە هێشتا کێشەی کورد چارەسەر نەکراوە. ناونیشانی کێشەی کورد بەڕێز ئۆجالانە. تا دەرگاکانی ئیمراڵی نەکرێنەوە، ئاشتی نابێت و قەیرانی ئابووری چارەسەر ناکرێت و نە دێموکراسی بۆ ئەم وڵاتە دێت و نە دادپەروەری ئەنجام دەدرێت. بنەمای کێشەکان گۆشەگیرکردنی بەڕێز ئۆجالانە."
کۆبوونەوەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.
ف.ق