'میراتی بەرخۆدانی هاوڕێ عەگید بۆ خۆمان بە بنەما دەگرین'

بێریڤان ماکو، گەریلای یەژاستار ڕایگەیاند، "ئەو تێکۆشانەی دوای یەکەم فیشەک لە ساڵی ١٩٨٤ دەستیپێکرد، تا ئەمڕۆش لە چیاکانی کوردستان بەردەوامە". وتیشی: میراتی بەرخۆدانی هاوڕێ عەگید بۆ خۆمان بەبنەما دەگرین.

بێریڤان ماکو، گەریلای یەژاستار بە بۆنەی ٣٩یەمین ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی ئاب، کە جەژنی ژیانەوەی گەلی کوردە، بۆ ئاژانسی فورات (ANF) قسەی کرد.

بێریڤان ماکو پیرۆزبایی هەڵمەتی ١٥ی ئابی کرد و وتی: "سەرەتا پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوە لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو لایەک دەکەم، بە ڕێز و پێزانینەوە یادی فەرماندەی نەمرعەگید دەکەمەوە. واتای ١٥ی ئاب بۆ گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی سەرلەنوێ ژیانەوەیە. ئێمە و گەلەکەشمان بە هێز، مۆڕاڵ و خواستی بەرخۆدان، یادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب جەژنی ژیانەوە بەرزڕادەگرین. بۆیە ١٥ی ئاب واتایەکی گەورەی هەیە. تێکۆشانی چەکداری کە دوای تەقاندنی یەکەم فیشەک دەستیپێکرد، تا ئەمڕۆش لە چیاکانی کوردستان بەردەوامە".

ئەو گەریلایەیی یەژاستار وتیشی: هاوڕێ عەگید سەلماندی کە تێکۆشان لە پێناو ئازادی و ژیانێکی ئازاد لە هیچ بارودۆخێکدا ئەستەم نییە. هاوڕێ عەگید بە کەسایەتی و بوێریەکەی، قارەمانێک بوو. ئێمە لەسەر میراتی هاوڕێ عەگید بەردەوامین و درێژە بە تێکۆشان دەدەین. ئێستا بەرخۆدان لە هەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و خواکورک بەڕێوە دەچێت، ئەو ڕۆح و هەڵوێستەی لەوێ نیشان دەدرێت، ڕۆحی هەڤاڵان عەگید، مەزڵوم، کەمال و سارایانە. ئەم بەرخۆدانە هەمیشە بەردەوام دەبێت. چی دەبێت با ببێت، ئێمە شایستەی ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ دەبین. هەموو کات لەگەڵ ڕێبەرەکەمان، ئەندێشە و فەلسەفەکەیدا دەبین".

ژ.ن