میراتی تێکۆشان: ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز

ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز لە مێژووی پارتی و تێکۆشانماندا پێگەیەکی گرنگی هەیە. هەم لە رووی بەرەوپێشبردنی تێکۆشانەوە رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە، هەمیش کاروباری پەروەردە و خوێندنگەکان پشتیان بەو میراتە بەست.

هاوەسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک بە بۆنەی ٣٩یەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ (ئاب) باس لە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز دەکات کە کادرە پێشەنگەکانی تێکۆشانی ئازادیی کورد لەوێ پەروەردەکران.

هەڵسەنگاندنی هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک بەم جۆرەیە:

" ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز لە مێژووی پارتەکەمان و تێکۆشانماندا جێگەیەکی گرنگی هەیە. بۆ ئەوەی مێژووی پارتی و تێکۆشانمان بە باشی بزانرێت دەبێت تێگەیشتن لەبارەی ئەو قۆناغەوە بێتە ئاراوە. . لەبەر ئەوەی لە بەرەوپێشبردنی تێکۆشاندا رۆڵی گەورەی گێڕا و دواتر لە سەر ئەو میراتە خەباتی پەروەردە و خوێندنگە دامەزران. رێبەر ئاپۆ ئەو پرسانەی رووبەڕووی شۆڕش دەبنەوە و چارەسەری ئەو پرسانە لە بوارێکی ئەکادیمیکدا لە کادر و جەنگاوەرانی تێدەگەیاند و ئامانجەکە ئەوەبوو لە پرس و کێشەکانی شۆڕشی کوردستان چارەسەر بکات و شۆڕشەکە بەرەوپێشەوە ببات. بێگومان لە چوارچێوەی ئەو ئامانجەدا گەشەسەندنی زۆر گرنگ روویاندا. کێشە ئایدۆلۆژیکیەکانی رێکخستنی لە رێگەی قووڵکردنەوەی پارتیبوون و جەنگاوەربوون چارەسەرکران و بەرەوێشچوون لەو رێگەوە هاتە ئاراوە. رێبەر ئاپۆ لە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکمازدا بە شێوەیەکی سیستماتیک و زانستی ئەو شێوازەی چارەسەری بەرەوپێش بردبەم جۆرە وایکرد کە لەناو کادرەکاندا گۆڕانکاری گەورە بێتەئاراوە و کادرەکان خۆیان بە بیر، هز و ئیرادەی ئەوە بگەیەنن کە بتوانن شۆڕشی کوردستان قوڵتر بکەن و بەرەوپێشی ببەن. کاتێک لە مێژووی تێکۆشانمان دەڕوانین، دەبینرت کە لە نێوان ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز و پێشکەوتنەکانی شۆڕشدا پەیوەندی توندوتۆڵ هەیە. لەلایەکی دیکەوە لەبەر ئەوەی گەلی کورد بە تێکۆشان سەرلەنوێ هەبوونی خۆی بەدەستهێنا و لە رێگەی تێکۆشانەوە بووە خاوەنی وشیاری، ناسنامە و ئیرادە؛ ئەکادیمیاش لە رێگەی بەدەستهێنانی ئەو تایبەتمەندیانەی کۆمەڵگا خاوەنی پێگەیەکی گرنگ بوو. لەبەر ئەوە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز نەک هەر بۆ پارتی و جەنگاوەران، بۆ گۆڕانکاری و وەرچەرخانی کۆمەڵگاش رۆڵی خوێندنگەیەکی گێڕاوە.

هەڵبەت بۆ تێگەیشتن لە رۆڵی ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز پێویستە هەلومەرجی ئەو سەردەمە، دۆخی رێکخستن و کادرەکانی، ئامانجەکانی پارتی لەو سەردەمە و ئەو کێشانەی بەرەوڕوویان دەبووەوە، بزانرێن. جگەلەوانە دەبێت دۆخی کۆمەڵگای کورد، کاریگەری کۆلۆنیالیزم لەسەر کۆمەڵگا، ئەو خراپەکارییانەی کە بیری کۆمەڵگا و نەتەوەدا دروستی کردووە و کێشەکانی کەسایەتی کورد لەئەنجامی ئەو شتانە، دەبێت بزانرێت. شوێنی ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکمازیش گرنگە و بە بێ زانینی ئەوە ئەستەمە کە مرۆڤ بزانێت خوێندنگەکە لە چ هەلومەرجێکدا بووە و رووبەڕووی چ دژواری و تەنگوچەڵەمەیەک بووەتەوە. نەک بۆ دەستنیشانکردنی دژوارییەکان، بەڵکوو بۆ زانینی ئەوەی کە بەرامبەر دژوارییەکان چ تێکۆشانێک کراوە ئەو دژوارییانە چۆن نەهێڵراون و لەبەردەم لابراون، دەبێت ئەوە بزانرێت.

رێبەر ئاپۆ گۆڕەپانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەک بارەگا دیاری کرد. لەبەر ئەوەی ئامانجی ئەوە بوو کە لە دژی کۆلۆنیالیزمیێکی قڕکەر وەک رژێمی سەربازی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول تێکۆشانەکە بباتە ئاستێکی نوێ. بێگومان لە کوردستان تێکۆشان بەڕێوەدەبرا.  ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ تێکۆشان لە وڵات وەک پەروەردە بناغەیەکی تێکۆشان دەبینرا. لەبەر ئەوەی پێشتر پارتی تێکۆشان و وڵات بوو، لەبەر ئەوە ئەم گۆڕەپانە بە شێوەیەکی باشتر بەکارهێنن، هەڵسوکەوتێکی بەو جۆرە بە بنەما گیرابوو، کە کات و هەموو ئەو دەرفەتانەی بەدەستهێنرابوون بۆ ئەو ئامانجە هەڵبسەنگێندرێن. رێبەر ئاپۆ گرنگیەکی زۆری بەوەدا و بە گوێرەی ئەوە رێکخستن و پەروەردەی ساز دەکرد. وەک پێشتریش ئاشکرا بوو، گەشتر کردنی شۆڕشی کوردستان تەنیا بە هەوڵدانێکی لەو جۆرە دەیتوانی بە ئەنجام بگەیەندرێت. لەبەر ئەوەی کۆمەڵگا و کەسایەتی کورد لە ژێر کۆلۆنیالیزمی جینۆسایدکاردا رووبەڕووی داڕوخانی هۆش و بیر ببووەوە، تێکۆشان و بەرخودان لە پێناو ناسنامەی نەتەوەیی، بیری نەتەوەیی و ناسینی دوژمن زۆر لاواز ببوو. گوشار، تواندنەوەی کولتوری و کۆمەڵکوژی لەسەر بنەمای سیاسەتەکانی جینۆساید، رێگەی لەبەردەم ئەو ئەنجامانە کردبووەوە.ئەو تایبەتمەندیانە لە کۆمەڵگاکانی دیکەدا زۆر نەدەبینران. لەبەر ئەوەی کۆلۆنیالیزم لە کوردستان لە کۆلۆنیالیزم لە وڵاتانی دیکە جیاواز بوو. لە کوردستان لە سەر بنەمای نکۆڵی و قڕکردن، کۆلۆنیالیزم پێکهاتووە. لە شوێنەکانی دیکە نمونەیەکی بەو جۆرەی کۆلۆنیالیزم نییە. رەنگە مرۆڤ بتوانێت بڵێت کە بەم جۆرە هەرگیز بوونی نییە. لە مێژوودا نمونەیەکی زۆری ئەوە بوونی نییە. لەبەر ئەوەش رێبەر ئاپۆ کۆلۆنیالیزم لە کوردستانی وەک 'کۆلۆنیالیزمی قڕکەر' ناودێر کرد. ئەمە چەمک و تێگەیشتنێکی گرنگە کە مرۆڤ راستی کورد و کوردستان بە دروستی تێدەگات. ئەم شێوازی بەرچاوڕوونییە گرنگە، لەبەر ئەوەی تا ئەوە پێکنەیات مرۆڤ ناتوانێت کۆلۆنیالیزم لە کوردستان و راستی کوردان باش درک پێبکات. ئەگەر مرۆڤ کۆلۆنیالیزملە کوردستان، لە چوارچێوەی کۆلۆنیالیزمی کلاسیکدا هەڵبسەنگێنێت، بۆ تێگەیشتن لە راستی کورد ئەوە زۆر لاواز دەبێت و ئەستەمە کە بەم مامەڵە کردنە بە دروستی لە پرسی کورد تێبگات. بۆ نمونە، پرسی فەلەستینیش لەم رووەوە هێندەی پرسی کورد گرنگ نییە. بێگومان دەوڵەتی ئیسرائیل لە رێگەی نەتەوەپەرستی مێژوویی و ئەقڵیەتی نەتەوە-دەوڵەتپارێز سیاسەتی سەردەستەیی بەسەر فەلەستیندا پەیڕەو کرد و ویستی گەلی فەلەستین لە زێدی خۆیان دەربکات. ئەمە قڕکردن و جینۆسایدی ئاشکرایە. بەڵام وەک ئەوەی دەوڵەتی تورک کردوویەتی، نکۆڵی نەکراوە. لە بنەڕەتدا هێزی زۆرداری بەکارهێنراوە و سیاسەتێک پەیڕەوکراوە کە گەلی فەلەستین لە وڵاتەکەیان دەربکات. بەڵام گەلی کورد نکۆڵی لێکراوە و بە نەبوو دانراوە. ویستیان کورد دەستبەرداری خۆیان بن و خۆیان بە نەتەوەی باڵادەست ببەستنەوە. ئەو سیاسەتە رێگەی لەبەر ئەوە کردەوە کە ناسنامە و بیری کۆمەڵایەتی لەناوببرێت و کۆمەڵگا لە کۆمەڵایەتیبوون بچێتە دەرەوە. لەبەر ئەوەش گەشترکردنی شۆڕشی کوردستان بە واتای تێکۆشان لە بەرامبەر دوژمن و هەروەها دەرخستنی کۆمەڵگا لە ژێر کاریگەری کۆلۆنیالیست و جینۆسایدکەرە، رزگارکردنی کۆمەڵگایە. ئەوەش تێکۆشانەکە دژوارتر دەکات.

رێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٧٩دا بۆ ئەوەی تێکۆشان بگەیەنێتە ئاستێکی نوێ بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رۆیشت. رێبەر ئاپۆ چون گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کەم تا زۆر دەزانرێت. ئەو پەڕینەوەیە لەسەر بنەمای دەرفەت و پەیوەندی زۆر کەم ئەنجامدرا. لەبەر ئەوەی گەلی فەلەستین لە دژی داگیرکەری ئیسرائیل تێدەکۆشا، ئەو گۆڕەپانە بووە گۆڕەپانی تێکۆشان. تێکۆشانی گەلی فەلەستین رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردبووە گۆڕەپانێکی دینامیک. کاریگەرییەکەی وەک کاریگەری شۆڕشی رۆژئاوا بوو لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. زۆر رێکخستن دەهاتنە ئەو گۆڕەپانە، دەیانتوانی خۆیان بپارێزن یاخود لەپێناو هێنانەدی ئامانجەکانیان، هەندێک دەرفەت بەدەستبهێنن. خۆی لە خۆیدا رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش خاوەنی هەندێک کێشە بوو، لەگەڵ سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریشدا کێشەی هەبوو. ئەوە لە خۆیدا دینامیزمێکی ئافراند و مانەوە لەوێ بە واتای تێکۆشنێکی بە گوڕ و تین بوو. تێکۆشانی گەلی فەلەستین و کاریگەرییەکەی لە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ئەو دینامیزمەی زیاتر کرد. کاتێک بزوتنەوەکەشمان چووە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە گۆڕەپانەکانی رێکخراوە فەلەستینیەکاندا جێگیربوو. هەڵبەتە ئەوە لە ئەنجامی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوە فەلەستینیەکاندا هاتبووە ئاراوە. لەو قۆناغەدا رێکخراوە فەلەستینیەکان زیاتر لە لوبنان جێگیر بوون. یەک لەو شوێنانەش ناوچەیەکی نزیک لە سنووری نێوان سوریا و لوبنان بوو کە بە دۆڵی بیقاع ناسرابوو. پارتەکەمان لەوێ جێگیر بوو و ئەو شوێنە بووە شوێنی زۆر کۆبوونەوە و خەباتی گرنگ و جگە لەوە لەو شوێنە کادرەکانی پارتەکەمان پەروەردە دەکران.

لەو قۆناغەدا زۆر رێکخراوی فەلەستینی جیاجیا هەبوون. زۆرینەی ئەو رێکخراوانە لە ناوخۆیاندا هاوپەیمانیان سازکردبوو. بەرەی دیموکراتیک، بەرەی رزگاری و فەتح بەشێک لەو رێکخراوانە بوون. پارتکەمان هەوڵی دەدا کەلەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوەکاندا پەیوەندی سازبکات و بۆ ئەو کادرانەی لە وڵاتەوە دەهاتن دەرفەتی جێگیر بوون بدۆزێتەوە. لەو قۆناغەدا جێگەیەک نەبوو کە کادرەکان پارتی تیایدا جێگیر بن، بتوانن پەروەردە بکرێن و خەباتی رێکخستنی بکەن. شوێنێکی تایبەت بە پارتەکە بوونی نەبوو. بەگوێرەی ئەو دەرفەتاەی رێکخراوە فەلەستینیەکان پێیان دابوون، دەیانتوانی جێگیر بن. دەرفەتێکی بەرتەسکیان بە رێکخراوەکان دەدا. لەسەر بنەمای ئەوەی هەندێک لە هەڤاڵان لە کەمپەکانیاندا هەبن، یارمەتیدەربوون. پارتیش بیری لە گەڕانەوە بۆ وڵات و دەستپێکردنی شەڕی چەکداری دەکردەوە، پلانی بۆ ئەوە دادەنا کە کادرەکانی لە وڵات بکشێنێتەوە بۆ گۆڕەپانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوان لەوێ پەروەردە بکات و ئامادەیان بکات. لەبەر ئەوە نەک لەگەڵ یەک رێکخراو، هەوڵی دەدا لەگەڵ هەموو رێکخراوەکان کە بە شێوەی ئەرێنی مامەڵەیان دەکرد، پەیوەندی ساز بکات. لەلایەکی دیکەوە رێکخراوە فەلەستینیەکان لە دژی ئیسرائیل دەجەنگان و بەگوێرەی ئەوە بارەگاکانی خۆیان دروست دەکرد. ئەو هەڤاڵانەشی کە قەبوڵیان دەکردن، بە گوێرەی ئەوە نیشتەجێیان دەکران، بەو مەرجەی لە کەمپی جیاجیا نیشتەجێ بکرێن، ئەوانیان بڵاو دەکرێتەوە، لەبەر ئەوە پێکهاتەی پارتەکە پێکەوە نەبوون. لەناو رێکخراوی جیاجیا و لە شوێنی جیاجیادا دەمانەوە. دۆڵی بیقاع کە لەو یەکەم شوێنانەیە کە پارتی چووبووە ناوی، بەو جۆرە دروستبوو. بەراستیش کەمپی بەرەی رزگاری فەلەستین لەو ناوچەیە بوون. هەربۆیە ئەو شوێنە جێگەی ئەوان بوو. لە ئەنجامی ئەو پەیوەندیانەی لەگەڵ بەرەی رزگاری فەلەستین سازکرابوون، پارتی گروپێک لە هەڤاڵانی خۆی لەوێ جێگیر کردبوو و لەگەڵ بەرەی رزگاری فەلەستین ماوەیەک لەوێ مایەوە. لەبەر ئەوەی نزیک سنوورەکانی سوریا بوو، ئەو شوێنە جێگەیەکی گونجاوبوو. هێدی هێدی لەوێ خەباتی گرنگ دەستیپێکرد. ئەک لەوانە کۆنفڕانسی یەکەمی پەکەکە بوو کە لە ساڵی ١٩٨١ سازکرا. کۆنفڕانسەکە لە کەمپی پارتی لەوێ سازکرا. وەک دەزانرێت لەو کۆنفڕانسەدا بڕیاری زۆر گرنگ دران. لەو کۆنفڕانسەدا بڕیاردرا گروپەکانی گەریلا بچنەوە وڵات و بە پێشەنگایەتی گەریلاکان قۆناغێکی نوێی تێکۆشان دەستپێبکات. لایەن و ستراتیژی پارتی لەو کۆنفڕانسەدا گفتوگۆی لەسەر کراو و دەستنیسان کران. کۆنگرەی دووەمی پەکەکە ئەو بریارانەی کردە بڕیاری کۆنگرە. ئەو ستراتیژە لە بنەڕەتدا لە کۆنفڕانسی یەکەمدا دیاریکرابوون.

لە ساڵی ١٩٨٢دا ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بەیروت و شەڕ دەستیپێکرد. دوای شەڕەکە گروپە فەلەستینییەکان بڕیاریاندا کە کەمپەکانیان لە لوبنان چۆڵ بکەن و بەرەی رزگاری فەلەستین کەمپەکانی خۆی لەوێ چۆڵ کرد و دوای ئەو قۆناغە پارتەکەمان لەوێمایەوە و ئەو ناوچەیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە. شەڕی ١٩٨٢ی بەیروت بۆ رێکخراوە فەلەستینیەکان بە واتای شکست بوو. رەنگە رێکخراوە فەلەستینیەکان تێکنەشکێنرابن، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێڵێکی بەهێزی شەڕ دروست نەکرا، گەمارۆی ئیسرائیل تێکنەشکێنرا، بریاریان کە کەمپەکانیان لە لوبنان بخەنە ژێر چەتری هێزە نێونەتەوەییەکان. لەلایەکی دیکەوە ساڵی ١٩٨٢ کاتێک بەیروت پارێزرا، پەکەکە رۆڵێکی گرنگی گێڕا. لەو شوێنانەی کادرەکانی پەکەکە تیایدا جێگیرببوون، هێڵی بەرخودان سازکرا و هێزەکانی ئیسرائیل نەیانتوانی بەسەر ئەو شوێنانەدا زاڵ بن. لە ئەنجامی ئەو بەرخودانەدا بەیروت نەکەوت و هێزە نێونەتەوەییەکان هاتنە سەرهێڵ، لێکتێگەیشتنێک سازبوو و گەمارۆ هەڵگیرا. لە پاراستنی بەیروتدا ١١ هەڤاڵ شەهیدبوون. لە شەڕدا ژمارەیەکی زۆر هەڤاڵ برینداربوون و بەدیل گیران. گۆڕی شەهیدان لەوێ هەیە. لەو رووەوە یەکەم شوێنی شەهیدانی پارتەکەمان ئەوێیە. لەلایەکی دیکەوە لە پاراستنی بەیروتدا لایەنی شۆڕشگێڕی و کاراکتەری جەنگاوەری پەکەکە و لایەنی شۆڕشگێری پەکەکە لەلایەن هەموو کەسێکەوە بینرا. تا ئەو کاتە لە ژیاندا هەڵوێستی جەنگاوەرانی پەکەکە، ژیانی دادپەروەرانە، دیموکراتیک، رێکخستنکراو و کۆمۆناڵی ئەوان سەرنجی دەرەوەی بۆلای خۆی رادەکێشا و رێزی لێدەگیرا. دوای بەرگریی لە بەیروت لە ساڵی ١٩٨٢لایەنی ئایدۆلۆژی رێکخستنی پەکەکە خرایەڕوو ئەوەش پێشوازی و خۆشەویستی پەکەکەی زیاتر کرد. کاتێک زۆر رێکخستنی فەلەستینی بە بێ بەرخودانی گرنگ کشانەوە، کادرەکانی پەکەکە هێڵێکی گرنگی بەرخودانیان سازکرد و تا سەر بەرخودانیان کرد. زۆر رێکخراوی فەلەستینی نەیانتوانیبوو هەڵوێستێکی بەو جۆرە پەیڕەو بکەن. لەبەر ئەوەی رێکخراوە فەلەستینیەکان نەیانتوانیبوو هەڵوێستێکی لەو جۆرە بگرنەبەر، ئامادەکارییان نەبوو. هەموو رێکخراوە فەلەستینیەکان داکۆکیان لە دۆزی فەلەستین دەکرد، بەڵام دیسپلینی رێکخراوەیی و مامەڵەی ئایدۆلۆژیکیان لاواز بوو یاخود لە جەوهەری خۆیان دوورکەوتبوونەوە. پارتەکەش سەرنجی لەسەر تێکۆشانبوو خۆی بە گوێرەی شەڕ ئامادە کردبوو. لەبەر ئەوەی پارتەکەمان لە بیری ئەوەدا بوو کە بگەڕێتەوە بۆ وڵات و لەوێ تێکۆشان و شەڕ دەستپێبکات و لەسەر ئەو بنەمایە ئامادەکاری دەکرد. رێکخستن و کادرەکانی رێکخستن لەسەر ئەو بنەمایە پەروەردە  و ئامادە دەکران. لەبەر ئەوە تاقە شتێک کە کادرەکانی پەکەکە لەسەری راوەستەیان دەکرد، تێکۆشان بوو. رێبەر ئاپۆ لەسەر ئەو بنەمایە لێوردبوونەوە و بەدواداچوونی دەکرد و بۆ ئەوەی پارتەکەش بخاتە ناو لێوردبوونەوەیەکی بەو جۆرە بەردەوام بە قووڵی هەوڵی دەدات.

دوای شەڕی ١٩٨٢ی بەیروت ئەو شوێنە بووە گۆڕەپانێک کە پارتی لێی دەمایەوە، زۆر خەبات لەوێ ئەنجام دران و ئەوێ بووە ناوەند. ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز ساڵی ١٩٨٧ لەوێ دامەزرا و تا ساڵی ١٩٩٢ لەوێ مایەوە. لەوێ بە هەزاران کادری پارتی پەروەردەکران. رێبەر ئاپۆ بۆخۆی لە سەر ئەکادیمیا راوەستەی دەکرد و پەروەردەی دەدا. لە یەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز تەنیا پەروەردەی سەربازی نەدەدرا. ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز خوێندنگەی پارتەکەمان بوو و پەروەردەی بیردۆزی و سەربازی تێدا دەردرا. دوای پەروەردەی بیردۆزی، سیاسی و سەربازی کە لەوێ دەوترانەوە، کادرەکە دەگەیشتە ئاستێک کە بتوانێت هەموو خەباتی پارتەکە ئەنجام بدات و خەباتەکان بەڕێوەببات. ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز لە بەرەوپێشچوونەکان لە هەموو گۆڕەپانەکانی خەباتدا بەتایبەتی لە بەرەوپێشبردنی شەڕی گەریلادا خاوەن رۆڵێکی یەکلاکەرەوەبوو. ئەو کادرانەی لەوێ پێدەگەیەنران هەم دەچوونەوە بۆ وڵات و شەڕی گەریلایان بەرەوپێش دەبرد، هەمیش دەچوونە گۆڕەپانەکانی دیکە و خەباتی بیردۆزی، رێکخراوە و سیاسییان دەکرد. دەتوانرێت بوترێت کە خەبات و تێکۆشانی سەرەکی پارتی لەوێ بوو. تا ساڵی ١٩٩٢ لەوێ بەم جۆرە خەبات بەڕێوەدەچوو. لە ساڵی ١٩٩٢ دا ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز داخرا. هۆکاری داخستنەکەش ئەوەبوو کە تورکیا گوشاری دەخستە سەر دەوڵەتی سوریا. بێگومان تورکیا بە پاڵپشتی تورکیا ئەو گوشارەی دەکرد. هەربۆیە گوشارەکانی سەر سوریا زیاتر لەلایەن ئەمریکا و ناتۆوە ئەنجام دەدران. کاتێک دەوڵەتی سوریا نەیتوانی بەرامبەر بەو گوشارانە خۆڕاگری بکات، پارتەکەمان بڕیاری داخستنی ئەکادیمیای دا. وەک دەزانرێت پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە گوشاری ئەمریکا و ناتۆ لەسەر دەوڵەتی سوریا دەستیپێکرد. کاتێک دەوڵەتی سوریا لە بەرامبەر ئەو گوشارانەدا چۆکیدادا، رێبەر ئاپۆ بڕیاریدا سوریا جێبهێڵێت. هەرچەندە لەو قۆناغەدا بژاردەی رۆیشتن بەرەو ئەوروپاش هاتەئاراوە، دوای ئەوەی هەلومەرج بۆ مانەوە لە سوریا بەردەست نەمان، ئەو بژاردەیە هاتە بەرباس. لەو شتانەشەوە درک بەوە دەکرێت کە مامەڵە و هەڵسوکەوتی دەوڵەتی سوریا ستراتیژی نەبوو. مامەڵە و نزیکایەتیان لە سەر بنەمای تاکتیک بوو. ئەوەی هاتە ئاراوە پەیوەندی دەوڵەتان و بەرژەوەندی دەوڵەتانەوە هەبوو. هەرچەندە دەوڵەتی سوریا بەو جۆرەش مامەڵەی دەکرد، رێبەر ئاپۆ هەلومەرجی سەردەمەکەی بە دروستی هەڵسەنگاند، لەسەر بنەمای پەیوەندی و جموجۆڵی راست سودی لەو گۆڕەپانە وەرگرت و هەستیارترین قۆناغی شۆڕشی کوردستانی لە سەربنەمای پشت بەستن بەو شوێنە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد.

ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز بە بڕیارێک کە لە کۆنگرەی سێهەمی پەکەکەدا درا دامەزرا. ئەو راستیەی کە بە بریاری کۆنگرەی سێ دامەزرا، ئەوە دەخاتەڕوو کە پارتەکەمان چ ئەرکێکی بە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز بەخشیوە. لە سێهەم کۆنگرەدا هەر بڕیارێک درا، بە گوێرەی بەرەوپێشبردنی هێڵ و ستراتیژی پارتی بوو. وەک دەزانرێت کۆنگرەی سێهەم وەک کۆنگرەی سەرلەنوێ رێکخستنەوەی پەکەکە دادەنرێت. هەڵبەت ئەوە هەڵسەنگاندنێکی راستە. کۆنگرەی سێهەم یەرکێکی بەو جۆرەی گرتە ئەستۆ و جێبەجێی کرد. لە کۆنگرەی سێهەمدا زیاتر تێشک خرایە سەر پرسی شەڕ و چۆنێتی بەرەوپێشبردنی شەڕ گفتوگۆی لەبارەوە کرا. هاتنەئارای کێشەی بەرەوپێش بردنی شەڕی گەریلا لە ئەنجامی بە بنەمانەگرتنی هێڵی پارتیبوون و باڵادەستکردنی راوەستەی لەسەر کرا.  هەرچەند کێشەی تێگەیشتن و درک پێکردنیش هەبن، هۆکاری سەرەکی ئەوەش نەبوونی روانگەیەکی بیردۆزیی تێگەیشتن و پێکهێنانی هێڵی پارتی بووە. کۆنگرەی سێهەم بە قورسی لەسەر ئەوە راوەستەی کرد و پێشبینی کرد کە لە رێگەی سەرراستکردنەوە کە لەوێدا ئەنجام بدرێت کێشەکانی شەڕیش لەئارادا نامێنن.

رێبەر ئاپۆ پێرسپێکتیڤی "رێگەی شۆڕشی کوردستان"ی لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و ئەو خەباتانەی لەو سەردەمەی ئێمە وەک سەردەمی گروپی ئایدۆلۆژی هەڵیدەسەنگێنین بەرەوپێشبرد. ئەو پێرسپێکتیڤە لە هەمان کاتدا بووە مانیفیستۆی رێکخستنی فەرمی. لە رێگەی شۆڕشی کوردستاندا جەوهەری کۆلۆنیالیزم لە کوردستان، پێشکەوتن و بەرەوپێشچوونی مێژووی و پەیوەندییەکەی لەگەڵ مۆدێرنیتەی سەرمایەداری شرۆڤەکرا و تێکۆشانی رزگاری نەتەوەیی لە دژی ئەوە هەڵسەنگێنرا. لەلایەکی دیکەوە قۆناغی مێژوویی لە پەرەسەندنی کۆمەڵگای کورد و پێکهاتنی چینە جیاجیاکانیش دەستنیشان کران. دوای دامەزراندنی فەرمی پارتەکەمان، بە تایبەتی دوای کودەتای ١٢ی ئەیلول، پەڕینەوەی پارتەکە بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پارتەکە قۆناغێکی نوێی بەدەستهێنا. ئەمەش پێویستی بە ستراتیژی نوێی شەڕ هەبوو. ستراتیژی بنچینەیی کە پارتی دەستنیشانی کردبوو ئەوەبوو کە بە پێشەنگایەتی گەریلا تێکۆشانەکە بگەیەنینە قۆناغی نوێ. لە سەر ئەو بنەمایە رێبەر ئاپۆ سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئامادەکردنی کادرەکان کە کشاونەتەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەڕانەوەی ئەوان بۆ وڵات و بەرەوپێشبردنی شەڕی گەریلا. ئەو پێرسپێکتیڤانە کە دواتر خرانەڕوو بە گوێرەی ئەو پێویستیەبوون. رێبەر ئاپۆ لەم قۆناغەدا بە قورسی لەسەر بناغەی شەڕ لە سەر بەرەوپێشبردنی شۆڕشی کوردستان راوەستەی کرد و هەوڵیدا کە ئەوە لە کادرەکان بگەیەنرێت. لەلایەکی دیکەوە لەسەر ئەو هۆکارانەی رێگری لە بەرەوپێشبردنی ئەو تێگەیشتنە دەکەن راوەستەی کرد و هەوڵیدا ئەو ئاستەنگیانە نەهێڵێت. لەو قۆناغەدا بۆ دابینکردنی ئەو پێویستیانە پێرسپێکتیڤی جیاجیا خرانەڕوو. پێرسپێتیڤی مێژوویی زۆر گرنگ بوون کە هەڵمەتی مێژوویی ١٥ی ئابی لە رێگەی ئەو پێرسپێکتیڤانە بوون. لەلایەکی دیکەوە لەم قۆناغەدا سەمیر (چەتین گونگۆر) بە شێوەیەکی شاراوە لە دژی بیرۆکەکانی رێبەر ئاپۆ دەوەستایەوە و بیرۆکەی پێچەوانەی دەخستەڕوو. سەمیر، بیرۆکەکانی وەک (رۆیشتن بەرەو ئەوروپا، هەڵپەساردنی تێکۆشان، ئەستەمبوونی وەستانەوە دژی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول و بەرەپێشبرندی لێکۆڵینەوەی تیۆریک لە دەرەوەی وڵات) برەو پێدەدا. ئەو ئەقڵیەتە بەناو لایەنە شۆڕشگێرەکاندا بڵاوببووەوە. لە بەرامبەر کودەتای ١٢ی ئەیلول بیرۆکەی رۆیشتن بۆ ئەوروپا لەناو زۆر بزوتنەوەدا برەوی پێدرا. ئەو ئەقڵیەتە بەتایبەتی لەناو بزوتنەوە سۆسیالیستیەکان لە تورکیادا کاریگەری دانابوو. ئەوانەی بەو بیرکردنەوەوە روویانکردە ئەوروپا بێکاریگەر بوون. چەمکی رۆیشتن بەرەو ئەوروپا بە قورسی لەلایەن سیستمەوە پەرەی پێدەدرا. لەبەر ئەوەی رۆیشتن بەرەو ئەوروپا بە واتای راگرتن و وەستانی تێکۆشان بوو. هەربۆیە پەڕینەوەی شۆڕشگێڕان بەرەو ئەوروپا ستراتیژێکی رژێمی فاشیستی کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلول بوو. شۆڕشگێڕانیان بەرەو ئەوروپا ئاراستە دەکرد بۆ ئەوەی شوێن ژیانی تاکەکەسی بکەون. ئەوروپا رۆڵێکی نەرێنی بەو جۆرەی هەبوو. گۆڕەپانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە گۆڕەپانی شۆڕش و تێکۆشان. ئەوانەی دەیانویست گوڕ بە تێکۆشان بدەن بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهاتن و لەو گۆڕەپانە جێگیر دەبوون. بەو هەست و ئەندێشانەوە رێبەر ئاپۆ گۆڕەپانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەک گۆڕەپانی سەرەکی دەستنیشان کرد. بەڵام ئەقڵیەت و چالاکییەکانی سەمیر بەو ئامانجەبوو کە هەوڵەکانی رێبەر ئاپۆ پوچەڵ بکاتەوە و زۆر مەترسیداربوو. سەمیر لەبەر ئەوەی نەیتوانی ئەو ئەقڵیەتەی کە داکۆکی لێدەکرد، بەسەر پارتەکەدا بسەپێنێت. لە رێگەی گەمە و فرت و فێڵەوە لە ناو کادرەکاندا هەوڵیدا ئەو بیرکردنەوەیە بخزێنێتە ناو پێکهاتەی پارتەکە و گەشەی پێبدات. لەو بوارەوە جموجۆڵی هەبوون. هەربۆیە سەمیر یاری بە خەباتی پارتەکە دەکرد. رێبەر ئاپۆ بە بەهێزکردنی تێکۆشانی ئایدۆلۆژیکی رێکخستنی و بەرەوپێشبرندی قوڵایی ئایدۆلۆژیکی رێکخستنی لەناو کادرەکاندا ئەو ئەقڵیەتەی بێکاریگەر کرد.

بێکاریگەرکردنی سەمیر (ئەو تێگەیشتنەی ئەو داکۆکی لێدەکرد) و دەستپێکردنی هەڵمەتی ١٥ی ئاب، بۆ شۆڕشی کوردستان بەرەوپێشچوونێکی زۆر گرنگ و مێژووییە. بەڵام دەستپێکردنی هەڵمەتی گەریلا بە واتای ئەوە نەبوو کە هەموو کێشەکان چارەسەربوون. دوای دەستپێکردنی هەڵمەتەکە ئاراستەی دوژمن گۆڕدرا و ناتۆ هاتە سەر هێڵ و رۆڵی گرتە ئەستۆ. لەلایەکەوە هێرشەکان دژی بزوتنەوەکە زیادیان کرد، هێرشەکان بە مەبەستی لەناوبردنی گەریلا هەڵکشان، لەلایەکی دیکەشەوە لە ناوخۆ و دەرەوە گوشار لەسەر پارتەکەمان دەکرا بۆ ئەوەی هەڵمەتەکە رابگرێت. یەک لەو گۆڕەپانانەی کە گوشارەکان تیایدا زیادیان کرد ئەوروپا بوو. لە ئەوروپا سەرەتا سەمیر و دواتر ئەوانەی دیکە خۆیان راگەیاند و هەوڵیاندا پەکەکە پەلکێشی هێڵێکی جیاواز بکەن. ئامانجی لەمە بریتیبوو لەوەی کاریگەری رێبەر ئاپۆ تێکبشکێنن، پارتکە بخەنە ژێرکاریگەری خۆی و دواجاریش بیخاتە سەر هێڵی خۆی. لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای هێڵی تێکۆشان پەکەکەی بەرەوپێش دەبرد و بونیادی دەنا. لەبەر ئەوە هێڵی ئاژاوەگێڕی پاکتاوچی لە سەرەتادا راستەوخۆ رێبەر ئاپۆی کردە ئامانج. ئەو هێرشانە لە رووی بیردۆزیەوەبوون. بەڵام کاتێک ئەوە  ئەنجامی نەبوو، هێرشەکان لە دژی پەکەکە ئەنجامدران. پەکەکە بەم جۆرە سەرەتا لە ئەڵمانیا و دواتریش لە دەوڵەتانی ئەوروپا قەدەغەکرا. ئەگەر وەک پلانیان بۆ دانابوو رێبەر ئاپۆ بێکاریگەر بوایە، پەکەکە قەدەغە نەدەکرا و لە ژێر کاریگەری هێڵی گێرەشێوێنی پاکتاوچی، بەجۆرێکی لێدەهات کە بکەوتایە خزمەت سیستمەوە. بەڵام بەهۆی نەهاتنەدی ئەوەوە، پەکەکە قەدەغەکرا و بەنایاسایی راگەیەندرا. یەک لەو هێزانەی دەیویست هەڵمەتی ١٥ی ئاب رابگیرێت پەدەکە بوو. کاتێک ئەمریکا، ئیسرائیل و ناتۆ کەوتنە جموجۆڵەوە، پەدەکە هەڵوێستی خۆی گۆری و دەستبەرداری بزوتنەوەکەبوو، بەڵام کاتێک پارتەکەمان دەستی لە هەڵوێستی خۆی بۆ درێژەپێدان بە هەڵمەتەکە هەڵنەگرت، لەدژی ئەوە هەڵوێستی نیشاندا. لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەری لە وڵات لە قووڵکردنەوە و بەرەوپێشبردنی هەڵمەتەکە لاواز بوو. خۆی لە خۆیدا هەڵمەتەکە درەنگ دەستیپێکردبوو و دوای دەستپێکردنی بە قوڵایی بەردەوام نەبوو. لەبەر ئەوە فاکتەری یەکلاکەرەوە کە بووە هۆی ئەوەی هەڵمەتەکە وەک ئەوەی پلانی بۆدانرابوو بەڕێوەنەچێت بەڕێوەبەری بوو. کاتێک کە بەڕێوەبەری نەیتوانی کاریگەری تێگەیشتنی راستگر تێکبشکێنێت، ئەنجامێکی لەو چەشنە هاتە ئاراوە. لەسەر ئەو قۆناغە هەڵسەنگاندنەکانی رێبەر ئاپۆ دەزانرێن.

لەبەر ئەوەی هەڵمەتەکە وەک ئەوەی پلانی بۆدانرابوو بەردەوام نەبوو، ئەوە وایکرد کە رێبەر ئاپۆ شرۆڤەی قووڵ و بەرفراوان بەرەوپێش ببات. بنچینەی ئەو خەباتەی بە پەڕینەوە بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدرابوو بریتی بوو لەوەی کە ئەو کادرەکان بۆ گەڕانەوە بۆ وڵات و دەستپێکردنی هەڵمەتی گەریلایی ئامادە بکرێن. بۆ ئەوەی ئەمە جێبەجێ بکرێت رێبەر ئاپۆ لەلایەکەوە کادرەکانی بەو پێرسپێکتیڤانەی کە بەرەوپێشی بردوون، لەلایەکەوە بە بیردۆزی و رێکخستنەوە بەهێز دەکرد، لەلایەکی دیکەشەوە بەرامبەر مامەڵەی گێرەشێوێنانەی راستگر کە هەوڵی دەدا کادرەکان بەرەو ئەوروپا ئاراستە بکات، تێکۆشانی دەکرد.لە ئەنجامدا پارتەکە پەڕیەوە بۆ وڵات و هەڵمەتی گەورەی ١٥ی تەباخ دەستیپێکرد. لە مێژوودا وەک سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونێکی گەورە جێگەی خۆی گرت. بەڵام هەڵمەتەکە وەک ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو بەرەوپێش نەبرا. لەو قۆناغەدا کێشەی سەرەکی پارتەکە ئەوەبوو. لەبەر ئەوەی ستراتیژی تێکۆشان لەسەر بنەمای بەرەوپێشبردنی گەریلابوو. لەبەر ئەوەش رێبەر ئاپۆ لەسەر ئەو دۆخە راوەستەی کرد و شێوازی چارەسەرکردنی ئاستەنگی و بنبەستەکان کەهاتبوونە ئاراوە، بەرەوپێش برد. لە راستیدا ٣یەمین کۆنگرەی پەکەکە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی پراتیک ئەو کاتە و بە قورسی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی شەڕ سازکرا. رێبەر ئاپۆ لە رێگەی شرۆڤە نوێکانی ئەو کێشانەی نەهێشتن و بەم جۆرە هەم بەرەوپێشچوونی پارتیبوون و هەمیش تێکۆشان گواسترایەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. بناغەی ئەو شرۆڤانە پرسیارکردنی بەرفراوان و تێپەڕاندنی کەسایەتیە، کە گەشەسەندنی مێژوویی و کۆمەڵایەتی لەخۆی دەگرێت و بەگوێرەی ئەو شێوەدەگرێت. مامەڵەکردنێکی بەو جۆرە بە واتای سەرلەنوێ داڕشتنەوەی کەسایەتی لەسەر بنەمای بیردۆزی. کاتێک قۆناغەکە بەرەو کۆنگرەی سێهەم دەچوو، رێبەر ئاپۆ دەستنیشانی کرد کە سەرەکیترین بەربەست لەبەردەم بەرەوپێشبردنی شەڕ کەسایەتیە؛ پێکهاتن و شکڵگرتنی کەسایەتی لە ئەنجامی گەشەسەندنی مێژوویی و کۆمەڵایەتیدا و لە بنەڕەتی خۆیدا ئایدۆلۆژیکیە. لەسەر ئەو بنەمایەش رێبەر ئاپۆ شرۆڤەکانی خۆی لە سەر بنەمای پێکهاتەی مێژوویی، کۆمەڵایەتی و بیردۆزی بەرەوپێش برد. لە دژی ئایدۆلۆژیای سەردەست، رێبەر ئاپۆ ئایدۆلۆژیای ئازادی، کەسایەتی ئەو ئایدۆلۆژیایە، تێکۆشان و شۆڕشی کەسایەتی بۆ تێکبردنی سیاسەت و مێشکی سەردەست و سەرلەنوێ دارشتنەوەی لەسەر بنەمای دیموکراتیی کۆمەڵگا دەستنیشان کرد. لە راستیدا ئەو شرۆڤانە دەریدەخەن کە ریشەی پاڕادیگمای نوێ و سۆسیۆلۆژیای ئازادی کە بنەمای ئەوە پێکدەهێنن پشت بەو قۆناغە دەبەستن. لەبەر ئەوەی ئەو هەنگاو سیستم و فەلسەفەی ئازادی بونیاد دەنێن. لەم بوارەدا کۆنگرەی سێیەمی پەکەکە وەک کۆنگرەی ئازادی ببینرێت، لە جێگەدایە.

ئەو بڕیارانەی لە کۆنگرەی سێهەمدا دەرچوون، بە گوێرەی گەشەسەندنی شەڕی گەریلا بوون. یەک لەو بڕیارانەش دامەزراندنی ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز بوو. واتای ئەوە بریتیە لەمەوەی: پارتی بۆ پەروەردەکردنی ئەو کادرانەی کە هێڵی تێکۆشان بەرەوپێش دەبەن ئەرکی بە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز بەخشی. ئەمە ئەرکێکی مێژووییە. ئەرکێکی لەو جۆرە درایە ئەکادیمیا، ئەمە دەریدەخات کە بەرەوپێشچوون لە قووڵبوونەوە و گۆڕانکاری لە بیردۆزیدا دەبینرێت. بێ شک، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی هاوڕێ عەگید ناوی مەعسوم کۆرکماز لەسەر ئەکادیمیاکە دانرا، ئەوەش بڕیارێکی زۆر واتاداربوو.

بێگومان هاورێ عەگید بە باشترین شێوە هەوڵەکان و تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ بۆ پەرەپێدان بە ستراتیژی درک کردبوو، پەسەندی کردبوو و جێبەجێی کردبوو. خۆی لە خۆیدا هەڵوێستی هاوڕێ عەگید و خەباتی ئەو لە ئاستێکدا کە بە تەواوەتی هێڵەکە نوێنەرایەتی بکات و بەرەوپێشی ببات، بووە. رێبەر ئاپۆ راستی عەگیدی بەم جۆرە پێناسە کرد. هەموو هەوڵەکانی ئەقڵیەتی راستگری پاکتاوچی ئەوەبوو کە هێڵی هاوڕێ عەگید لاواز و بێکاریگەری بکەن. خۆی لە خۆیدا شەهیدبوونی کتوپڕی هاوڕێ عەگید، گومانی ئەوەی بەهێزکرد کە لە ئەنجامی پیلانگێڕیدا شەهیدکرابێت. شەهیدبوونی هاوڕێ عەگید کۆست و خەسارێکی گەورەبوو بۆ پارتی و گەریلاکان. رێبەر ئاپۆ بە بۆنەی ئەم شەهیدبوونەوە لە رێگەی بەرەوپێشبردنی شرۆڤەی بەرفراوانی مێژوویی و کۆمەڵایەتی لە کۆنگرەی سێهەمدا و لە چوارچێوەی ئەو شرۆڤە مێژوویی و کۆمەڵایەتیانە بە شەرمەزارکردنی ئەو کەسایەتی و هەڵوێستانەی لەبەردەم گەشەسەندنی شەڕ دەبوونە لەمپەر، هێڵی گەریلایەتی بەرەوپێشبرد و بۆ سەرخستنی رەنجی گەورەی کێشا. لەسەر ئەو بنچینەیە لە کۆنگرەی سێهەمی پارتیدا بڕیاردرا کە ئەو کادرانەی هەڵمەتی ١٥ی ئاب بەرەوپێش ببەن لە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکمازدا پەروەردەبکرێن. قۆناغی دوای ئەوە دەزانرێت. گەریلا بە بڵاوبوونەوەی لە هەموو کوردستاندا تێکۆسانی بەرەوپێش برد و لە ئەنجامدا شۆڕشی ژیانەوە دروستبوو. لە کوردستان قۆناغی راپەڕین و سەرهەڵدانی گەل دەستیپێکرد. کۆنسێپتی نکۆڵی و سڕینەوە بەم جۆرە پوچەڵکرایەوە. لەلایەکی دیکەوە نەک هەر گەریلا و بەرەوپێشبردنی گەریلایەتی، هەروەها خەباتی گەل و بەرە پێشخرا. هەروەها لە ئەوروپا و دەرەوەی وڵاتیش گەشەسەندنی گرنگ هاتنە ئاراوە. پارتی بەهەموو شوێنکدا بڵاوبووەوە و لە هەموو گۆڕەپانێکدا بەرەوپێشچوون دروست بوون. بێ گومان ئەمانە هەموو لە ئەنجامی گەشەکردنی شەڕی گەریلابوو، ئەو کادرانەی لە هەموو ئەو گۆڕەپانانەدا بەرەوپێشچوونیان خوڵقاند هەر هەموویان لە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکمازدا پەروەردەکرابوون. ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز لە مێژووی پارتی و تێکۆشانی ئێمەدا خاوەن رۆڵێکی مێژووییە.

ئەو شرۆڤە مێژووییانەی کە لە کۆنگرەی سێهەمدا لەلایەن رێبەر ئاپۆوە پێشخران، لە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز بە قووڵی راوەستەیان لەسەر کرا و بۆ کادرەکان وترایەوە. شرۆڤەی رێبەر ئاپۆ کە دەیگوت "ئەوەی شرۆڤە و شی دەکرێتەوە سات نییە بەڵکوو مێژووە، کەسێک نییە بەڵکوو کۆمەڵگایە' لەسەر کادرەکان جێبەجێکرا و بوو بەکردار. ئەگەر دوای ئەو قۆناغە گەشەسەندنی گرنگ پێکهاتبێت، کێشەکانی شەڕ چارەسەر کرابن و لە ئەنجامی تێکۆشانی گەریلادا لە کوردستان شۆڕشی ژیانەوە هاتبێتە ئاراوە، ئەوە بە هۆی شرۆڤە مێژووییەکانی رێبەر ئاپۆ لە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکمازە. رێبەر ئاپۆ  سەرجەم کێشە ئایدۆلۆژی و رێکخستنیەکانی پارتی لەسەر بنەمای ئەوەی هەموو لایەنە دروستەکانی کەسایەتی لە سەر بنەمای کۆمەڵایەتی و مێژوویی راوەستەی لەسەر کردن و وای کرد کەسایەتی بگۆڕێت و ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن و نەهێڵدرێن. لەبەر ئەوەی کاتێک کەسایەتی لەسەر ئەو بنەمایانە شرۆڤە دەکرا، نوێبوونەوە دەهاتە ئاراوە و ئەوەش کاریگەری ئەرێنی دەکردە سەر تێکۆشان. لەو بوارەدا ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز بووە شوێنێک کە کوردی نوێ، کەسایەتی و کۆمەڵگای کوردی ئازاد تیایدا بونیادنرا. ئەکادیمیا لایەنێکی بەو جۆرەی هەیە و واتایەکی زۆر گرنگی هەیە. لەبەر ئەوەی لە چوارچێوەی ئەو رێبازەی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، کەسایەتیەک کە لە رووی مێژوویی و چینایەتیەوە لەسەر راوەستە کراوە و شیکاری بۆکراوە، لە کەسایەتی کورددا کۆمەڵگای کورد شرۆڤەکراوە. خۆی لەبەر ئەوە رێبەر ئاپۆ روانگەی 'ئەوەی شرۆڤەدەکرێت کەسایەتی نییە، کۆمەڵگایە'ی بەو واتایە خستەڕوو. بە کورتی لە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکمازدا کەسایەتی کورد لە چوارچێوەی یەکپارچەیی مێژوویی و کۆمەڵایەتیدا شیدەکرایەوە، لایەنەکانی کەسایەتی باڵادەست و کۆیلایەتی دیاری دەکران، بۆ ئەوەی ئەو لایەنانە نەهێڵرێن، لە سەر بنەمای ئازادی گەشبوونەوەی هۆشمەندی و کاراکتەری نوێ بەئامانج دادەنرا.

یەک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکمازیش ئەوەیە، کە بێگومان ئەو جێیەی هێڵەکە تیایدا روون دەبێتەوە و شەڕی گەریلای تێدا بەرەوپێش دەبرێت. رەنگدانەوەی بەرجستەی ئەوەش وەک هەڵوێست و پراتیکی هەڤاڵ عەگید دیاری کراوە. لە کۆنگرەی سێهەمدا بریاردرابوو کە ئەکادیمیا لەسەر ئەو بنەمایە دابمەزرێت و دامەزراندنەکە بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکێکی لەم جۆرەیە. رێبەر ئاپۆ ئەرکێکی لەو جۆرەی بە ئەکادیمیا بەخشیوە، هێڵی هەڤاڵ عەگید بەسەر پارتی و گەریلادا زاڵ کردووە.

یەک لەو چەمک و تێگەیشتنانەی لە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکمازدا شیکاری  و شرۆڤەی بۆ کراوە چەمکی لیبڕاڵیزمە. لە کۆنگرەی سێهەمیشدا بە چڕی لەسەر قووڵکردنەوە و درێژەدان بە هەڵمەتی ١٥ی ئاب و ئەقڵیەتی راستگر کە لەمپەرە لەبەردەم گەشتربوونی گەریلا راوەستە کرابوو. لەبەر ئەوەی قووڵکردنەوەی هەڵمەتەکە، بڵاوکردنەوەی گەریلا و نەهێشتنی لەمپەرەکانی بەردەمی سەرەکیترین و بەپەلەترین کێشەبوو. لەو رووەوە کۆنگرە بە قورسی لەسەر چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە وەستایەوە. هەروەها کاتێک ئەو چەمکە لەناو کۆنگرەدا چارەسەر و شەرمەزار کرا، ئەقڵیەتێک کەلەگەڵ لیبراڵیزمدا یەکی دەگرت، خۆی رێکدەخست و باڵادەست دەکرد، هاتبووە ئاراوە. بە گوێرەی ئەو لیبڕاڵیزمە، بوارێکی بەو جۆرە سازکرابوو. فەرهاد نوێنەرایەتی ئەو ئەقڵیەتەی دەکرد. ئامانجی فەرهاد ئەوەبوو کە لەگەڵ ئەقڵیەتێک کە دژی هێڵەکەیە رێکبکەوێت، لەنێوان ئەقڵیەتی راستگر کە شەڕ گەش ناکات و ئەقڵیەتێک لە دەرەوەی هێڵ بێتە دەرەوە و بەم جۆرە خۆی بهێنێتەپێشەوە. دیاربوو کە فەرهاد هەڵسوکەوتێکی بەم جۆرەی هەبوو. لەبەر ئەوەش سەرباری ئەوەی بەشداری لە کۆنگرەی سێهەمدا کردبوو و بڕیارەکانی کۆنگرەشی باش دەزانی، بەڵام رەخنەی لە جەمالە کوێر و کەسانی وەک ئەو نەگرتبوو کە گوڕیان بە شەڕ نەدەدا و هێڵی شەڕیان دەگۆڕی. لە گەڵ ئەوان رێککەوتبوو. بەڵام کاتێک رێبەر ئاپۆ لە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز ئەو ئەقڵیەتە لیبڕاڵییەی شرۆڤە و شەرمەزار کرد، کاتێک ئەو شرۆڤەیە وەک رێنمایی گەیشتە وڵات، پلانەکانی فەرهادیش تێکچوون. لە بنەڕەتدا دوای رێنماییەکان کە لیبڕاڵیزم تیایاندا شرۆڤەکرابوون، فەرهاد دژی پارتەکەمان جوڵایەوە و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ دەربڕی. لەبەر ئەوەی فەرهاد خاوەنی ئەرک و پەیامێکی جیاواز بوو چاوەڕێی مامەڵەیەکی بەو جۆرەشی لە رێبەر ئاپۆ دەکرد. بەڵام رێبەر ئاپۆ کەوتبووە ناو هەڵوێستێک کە هۆشمەندی لیبڕاڵ و فەرهادی شەرمەزار دەکرد و رێبەر ئاپۆ شێوازی شەڕی راستەقینەی دەخستەڕوو.

یەکەمین شرۆڤە سیستماتیکەکانی ژنانیش لە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز ئەنجامدران. رێبەر ئاپۆ پێشتر لەسەر پرسی ژن راوەستەی کردبوو و شرۆڤەی جیاجیای پێشخستبوو. بەڵام رێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٨٧ لەوێ یەکەمین شرۆڤەی بەرفراوانی لەسەر ژن لە سەر بنەمای بیردۆزی بەرەوپێش برد. ئەو بەدواداچوون و شرۆڤانەی رێبەر ئاپۆ، دواتر بوونە بناغەی هەموو گەشەسەندنەکان. سوپای ژنان و پارتیبوونی ژنان لەسەر ئەو بنەمایانە دەستەبەربوون.لەبەر ئەوەی کاتێک رێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای ئازادی ژنان شرۆڤەی خستەڕوو، رێکخراوەکانی ژنان کە لە دەرەوەی وڵات گەشەیان کردبوو، پەڕینەوە بۆ وڵات و ئەوەش هەنگاو بە هەنگاو بەرەو بە سوپابوون و پارتیبوون ژنان هەنگاوی نا.

ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز نەک هەر ئەو شوێنەبوو کە کادر تیایدا پەروەردە دەکران و وشیار دەکرانەوە، لەهەمان کاتدا لە رووی ناسینی پارتەکەمان و بەشداربوون لە تێکۆشانی گەلی کورددا خاوەن ئەرکێکی زۆر گرنگە. بەر لەوەی ئەکادیمیا بکرێتەوەزۆر کەس دەهاتنە ئەوێ، هەوڵیان دەدا رێبەر ئاپۆ و پارتەکەمان ببینن و تێیبگەن. بەتایبەتیش لە لوبنان، سوریا و رۆژئاواوە دەهاتن. رێبەر ئاپۆ بە گوێرەی کەسایەتی خۆی گرنگی بە گەل دەدا، هەوڵی دەدا پارتەکەمان و ئامانجەکانی بۆ گەل باس بکات و تێیانبگەیەنێت. هەرکە گەل رێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ناسی، هاتن زیادی کرد. لەبەر ئەوە زۆر چالاکی سازکران کە گەل بە شێوەی جەماوەری بەشدارییان کرد. گەل بەشداری لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی و پیرۆزباییەکانی نەورۆز دەکرد. رێبەر ئاپۆ بەشداری ئەو چالاکییانەی دەکرد و لەوێ وتەی پێشکەش دەکرد. بە کردنەوەی ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز ئەوە زیاتر بوو. ئیتر زۆر بنەماڵە بە دەستی خۆیان منداڵەکانیان دەهێنا و رادەستی پارتەکەمانیان دەکرد. لەبەر ئەوە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز بووە شوێنێک کە گەل پارتی و تێکۆشانی ناسی و بەشداربوونیان لە تێکۆشان گەشەی کرد. هەموو شتێک لە لایەک، لەم قۆناغەدا گەل کۆدەبوونەوە و ئەوەش بەواتای گەشەسەندنی گەورەدێت. ەلایەکی دیکەوە ئەو ناوچەیەی ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکمازی تێدابوو گۆڕەپانێکی کۆمۆن بوون. ئەو کرێکارە کوردانەی کە لە لوبنان بوون یاخود بۆ کار هاتبوونە لوبنان، بە کردنەوەی کۆمۆنێک لەنێو خۆیاندا هەوڵیان دەدا پێداویستیەکانی کەمپەکە بەتایبەت لە رووی خواردنەوە دابین بکەن. بەتایبەتیش کرێکارانی کورد لەو دۆخەدا رەنجی زۆریان کێشا. بەڕادەیەک کە رێکخراوە فەلەستینیەکان لەبەرامبەر ئەوە تووشی سەرسوڕمان دەبوون. کاتێک دەیانبینی ئەو دۆخە لەناو پەکەکەدا هەیە سەریان دەسوڕما و بە ئاواتی ئەوەوەبوون. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە پێداویستییەکانی ئەکادیمیاکە لەلایەن گەل و رەنجدەرانەوە بەم جۆرە دابین دەکرا.ئەوە بۆ ماوەی چەند ساڵ بەردەوام بوو. بەم جۆرە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز کە کادرەکانی پەروەردە دەکرد و پێی دەگەیاندن، گەل خاوەنداری لە ئەکادیمیاکە دەکرد و دەیپاراست. کاتێک ئەکادیمیاکە داخرا و لە دیمەشق و شوێنەکانی تر خوێندنگە کرانەوە، گەل درێژەی بە هەمان پشتیوانی دا. لە عەفرین، کۆبانێ و جزیرە خواردن و کەلوپەل و هەموو پێداویسییەکانی هەڤاڵان رەوانە دەکرا.

هەڵبەتە تایبەتمەندییەکی زۆر گرنگی ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز ئەو رۆڵەیە کە لە بەرەوپێشبردنی وڵاتپارێزی لە رۆژئاوا گێڕاویەتی. ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز بۆ ناسینی پارتی و تێکۆشانی گەلی رۆژئاوا رۆڵێکی زۆر گرنگی بەجێگەیاند. لە راستیدا هەموو رەنج و هەوڵی رێبەر ئاپۆ بە واتای پەروەردەکردن، ئامادەکردن و هاندانی گەلی رۆژئاوا بوو بۆ تێکۆشان. هەربۆیە بناغەی شۆڕشی رۆژئاوا لێرە و لەم قۆناغەدا دانرا. ئەوەس رۆڵی مێژوویی ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکمازە.

ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز کاتێک لە ساڵی ١٩٩٢ لە ئەنجامی گوشارەکانی تورکیا و ئەمریکا داخرا، ئەرک و بەرپرسیارێتیە مێژووییەکانی زیاتر بەجێگەیاند. هەموو خوێندنگەکانی پارتی تایبەت بە داهاتوو و خەباتی پەروەردەیی لەسەر ئەو میراتە دامەزران و بەرەوپێشچوون.

هـ . ب