چه‌ند رۆژ به‌ر له ئێستا میدیای نزیك له ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په - مه‌هه‌په بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو میرخاس به‌یتوشه‌باب گه‌ریلای هه‌په‌گه شه‌هید بووه. میرخاس رایگه‌یاند، "ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی خۆمم، تا سوپای تورك له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان ده‌رده‌كه‌ین، ئێمه خۆڕاگری ده‌كه‌ین".
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، كه به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا، به هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانێت به‌رخۆدانی گه‌ریلا تێكبشكێنێت، شێوازه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌ت تاقیده‌كاته‌وه.
ده‌وڵه‌تی تورك چه‌ند رۆژ به‌ر له ئێستا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، كه میت له باشوری كوردستان میرخاس به‌یتوشه‌باب و ژماره‌یه‌ك گه‌ریلای "كوشتووه".
میرخاس به‌یتوشه‌باب (نه‌وزاد دورموش) له باره‌ی بانگه‌شه درۆیینه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵی فوارت ( ANF)دا.
میرخاس به‌یتوشه‌باب گه‌ریلای هه‌په‌گه باسی له‌وه‌كرد، ئه‌و ته‌ندروسته و له به‌رامبه‌ر هێرشه داگیركارییه‌كان به‌رخۆدان ده‌كات و وتی "ناوم نه‌وزاد دورموشه، له ناو ته‌ڤگه‌ریشدا ناوم میرخاس به‌یتوشه‌بابه. له ساڵی ١٩٨٦ له به‌یتوشه‌باب له ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كی وڵاتپارێزدا له دایكبووم. چه‌ند ساڵه له سه‌ر هێڵی باشور له تێكۆشاندام. ده‌وڵه‌تی تورك له مانگه‌كانی رابردوودا له حه‌فتانین، ئاڤاشین، زاپ و مه‌تینا ده‌ستی به جوڵه‌یه‌كی داگیركه‌ری كرد بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا. ده‌وڵه‌تی تورك هه‌رگیز ناگاته ئامانجه‌كانی، هه‌ر بۆیه به شێوازه‌كانی شه‌ڕی ده‌روونی ده‌یه‌وێت باری ده‌رونی بنه‌ماڵه‌كان و گه‌له‌كه‌مان ئاڵۆز بكات.
چه‌ند رۆژ به‌ر له‌ئێستا میت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، كه هه‌ندێك كه‌سی كوشتووه. ناوی من و ناوی چه‌ند هه‌ڤاڵێكی دیكه‌ی راگه‌یاندبوو. به‌و درۆیانه ده‌یه‌وێت گه‌له‌كه‌مان بخه‌ڵه‌تێنێت. من جارێكی تر داوا له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م، كه باوه‌ڕ به‌و هه‌واڵه درۆیانه نه‌كه‌ن. ئێمه ته‌ندروستین و له‌و گۆڕه‌پانانه‌ی تێیداین، درێژه به تێكۆشانی خۆمان ده‌ده‌ین. له ساڵانی رابردوودا له هه‌موو شوێنێكی هه‌رێمه‌كه‌مان ئۆپراسیۆنی داگیركه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ی گورزی قورسی به‌رده‌كه‌وێت. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت ئه‌و زه‌بره قورسانه‌ی به‌ریده‌كه‌وێت په‌رده‌پۆش بكات، بۆ ئه‌وه‌ش رێگه‌چاره‌ی له هۆنینه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ بینیوه‌ته‌وه. ئه‌وتا ئێوه ده‌بینن، ئێمه ته‌ندروستین و له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی خۆمانین. ئه‌و هه‌ڤاڵه شه‌ڕڤانانه‌شمان كه گوایه ده‌وڵه‌تی تورك شه‌هیدی كردوون، له‌سه‌نگه‌ره‌كاندان و به‌رخۆدان ده‌كه‌ن. تا ئه‌و كاته‌ی سوپای توركیا له سه‌رخاكه‌كه‌مان ده‌رده‌كه‌ین ئێمه درێژه به تێكۆشان ده‌ده‌ین".
میرخاسه‌كه‌ی هه‌په‌گه باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و شه‌ڕه ده‌رونیه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك سه‌رناكه‌وێت و وتی "پێویسته گه‌له وڵاتپارێزه‌كه‌مان هه‌رگیز باوه‌ڕ به‌و درۆیانه‌ی دوژمن نه‌كات. ده‌وڵه‌تی تورك له دژی گه‌له وڵاتپارێزه‌كه‌مان شه‌ڕێكی ده‌رونی به‌ڕێوه ده‌بات. پێویسته گه‌لی كورد بڵێت، كات كاتی ئازادی و راپه‌ڕێت. پێویسته گه‌نجانی بۆتان و به‌یتوشه‌باب نه‌كه‌ونه داوی دوژمنه‌وه".
ژ.ت