میتینگی گۆلە: کۆتایی بەم سەردەمە تاریکە دەهێنین
پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، گارۆ پایلان لە میتینگی شارۆچکەی گۆلە گوتی: «پاش شەش ڕۆژ، ئەم سەردەمە تاریکە کۆتایی دێت، بوێریی بڵاودەبێتەوە، ئێمە بوێرییەک لەنێو خۆماندا بڵاودەکەینەوە».
پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، گارۆ پایلان لە میتینگی شارۆچکەی گۆلە گوتی: «پاش شەش ڕۆژ، ئەم سەردەمە تاریکە کۆتایی دێت، بوێریی بڵاودەبێتەوە، ئێمە بوێرییەک لەنێو خۆماندا بڵاودەکەینەوە».
پارتی چەپی سەوز لە شارۆچکەی گۆلە/مێردینیک لە ئەردەخان چالاکییەکان ڕێکخست، تێیدا پەرلەمانتاری هەدەپە گارۆ پایلان، گوتی: «با ئەمە ببێتە وانەیەک بۆیان، هەرگیز و هەرگیز ملکەچ نابین، هێشتا ئەردۆگان دەیەوێت گەل بترسێنێت، هێشتاش ئومێدی بە بردنەوەی هەڵبژاردنەکانە، نازانێت گەلی لە برسێتی و هەژارییدا جێهێشتووە. پاش شەش ڕۆژ، ئەم دەسەڵاتە و ئەم سەردەمە تاریکە کۆتایی دێت، وا دەزانن دەتوانن بە بەخشینەوەی پارە و تۆقاندن براوە بن، بوێری بڵاودەبێتەوە، ئێمە لەنێو خۆماندا بوێری بڵاودەکەینەوە، تا ببینە خاوەنی نوێنەری خۆمان. ئێمە پێویستمان بە ١٠ هەزار دەنگە، بۆ ئەم ئامانجە تا شەش ڕۆژی تر بێوچان کاردەکەین، ئەو ترسە دەڕەوێنینەوە کە ئەردۆگان دەیەوێت لە گۆڕەپانەکەدا بیخوڵقێنێت، ئەردەخان بەبێ پارتی چەپی سەوز نابێت».
پایلان ڕایگەیاند، دەنگێک بە پارتی چەپی سەوز و دەنگێک بە کلیچدار ئۆغلۆ دەدەن، گوتی: «هەر پەرلەمانتارێک لێرەوە دەینێرین، ئەرکی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستەقینە ڕادەپەڕێنێت، لە ئایندەشدا دەسەڵات وەردەگرین. با گرنگی بدەینە ئاژەڵداری لەم ناوچەیە. گەل ناتوانێت لێرەدا خۆی بژێنێت هەرچەن لە شوێنێکدا دەژی لە بەهەشت دەچێت. سەرەڕای ئەوەش، ڕووبەڕووی هەژاری بۆتەوە، چونکە دەست بەسەر ئاوەکەیەدا گیراوە. کاتێک ئەم حکومەت دەڕوخێنین، گەلەکەمان خۆشگوزەران دەبن. هەژاری چارەنووسی ئێمە نییە».
هەروەها لە میتینگەکەدا هونەرمەند پینار ئایدنلەر قسەی کرد.
ف.ق