مێژووی خیانەت لە کۆمەڵناسی کوردیدا - ٢

پارتی دیموکراتی کوردستان هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی هەواڵگری و ئابووری و سەربازی بۆ کوشتنی بەنرخترین شۆرشگێرانی ئەم گەلە و ڕۆڵەکانی و داگیرکردنی خاکەکەی پێشکەش بە چەتەکانی دەوڵەتی تورک دەکات. بەمەشەوە ناوەستێت و ئاو و نانیان بۆ دابین دەکات.

دژایەتی چالاکانەی پەدەکە لە دژی بزووتنەوەی ئازادی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١، هاوکارییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک و هێرشە سەربازییەکانی دژی گەریلاکان لە سەر سنووری باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢ و وەڵامدانەوەی بزووتنەوەکەمان لە دژی ئەم دژایەتیانە، وەک بێریتان کە نوێنەرایەتی ژنی ئازادی کورد دەکات، ڕووبەڕووبوونەوەی خیانەت و شوناسی کوردی لەسەر بنەمای کۆمەڵناسی کوردی پێناسە دەکات. لە شەهیدبوونی سەدان هەڤاڵمان لە ئۆپەراسیۆنەکانی باشووردا، پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک بوو بە قەڵغانێک. هەروەها پەدەکە لە گەشەکردنی بزووتنەوەی گەریلا لە باکووری کوردستان بەردەوام ئاستەنگی دروستکرد و لە ژێر پەردەی ئیسلامی سوننەدا لە باکووری کوردستان پشتیوانی لە حزبولکونترا کردووە. لەگەڵ سەدام لە دژی یەکێتی ڕێککەوتنی کرد و بۆگرتنەوەی هەولێر دژی گەلەکەی خۆی شەڕی کرد. ساڵی ١٩٩٧ هەڤاڵانی بریندارمان کە بە ڕێککەوتن لە هەولێر چارەسەریان بۆ دەکرا کۆمەڵکوژ کران بەم شێوەیە ڕوخساری گڵاوی خیانەتی دەرکەوت کە لە مێژووی هیچ گەلێکدا شتێکی وەها ڕووی نەداوە، پارتی دیموکراتی کوردستان کە نەیتوانی ڕێگری لە گەشەکردنی نەتەوەیی بزوتنەوەکەمان بکات کە لەسەر بنەمای یەکڕیزی گەلان لە تێکۆشاندا بوو، بەشداری لە ڕێکخستنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ کرد و تەنانەت لەو بوارەوە ڕەوڵی هاندانی ببووە.

لە ڕاستیدا، تێڕوانینی ڕێبەرایەتیمان کە دەڵێت: "ئەگەر سەپاندنەکانی پەدەکە لەم ئاستەدا نەبووایە، ئەم پیلانگێڕییە بەم شێوەیە پەرەی نەدەسەند" بە ڕوونی دەردەکەوێت کە بارزانی تا چ ڕادەیەک ڕۆڵی ستراتیژی هەبووە لە پەرەسەندنی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا. ئامانج لەناوبردنی ڕێبەرایەتی نەتەوەیی و هەرێمی بوو. بارزانی لە دژی پێگە و کەسایەتی ڕێبەری بزووتنەوەکەمان لەگەڵ دەوڵەتی تورک هەوڵێکی زۆریداوە و گەڵ دەوڵەتی تورک هەموو جۆرە هاوکارییەکی کردووە. لەکاتی دەستێوەردانەکەی عێراق کە ڕێبەرایەتیمان بە جەنگی دووەمی کەنداو وەسفی کرد، هەوڵیدا بزووتنەوەکەمان بخاتە بن کۆنترۆڵی خۆیەوە، بەتایبەتی بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر بزووتنەوەی ئازادیمان بکات لە باشووری کوردستان و عێراق کاری ڕێکخستنی لەگەڵ خۆفرۆش و هەڵهاتووەکان دەکرد بۆ دابڕاندن و لەناوبردنی هێڵی گەریلایەتی بزوتنەوەکەمان.

کاتێک ئەم ستراتیژانەی پەدەکە شکستیان هێنا، ئەمجارە هەوڵیاندا پێش بە پێکهێنانی یەکیەتیی نەتەوەی کورد بگرن و کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ویتۆ بکەن. باشووری کوردستانیان کردە گۆڕەپانی داگیرکاریی و تاڵانکاری ئابووری بۆ دەوڵەتی تورک. هەروەها بە پشت بەستن بە سیاسەتی هەژارکردنی گەل، فیۆداڵ کردنی کۆمەڵگا، ئاستەنگ کردنی هەل ودەرفەتەکانی ژیانی ژنان، هاندان بۆ بەکۆچکردن، گوشارخستنەسەر ئۆپۆزسیۆن و دامەزراندنی دیکتاتۆرییەت له سەر بنەمای ڕانتی ئابووری و بە خاندانی کردنی بنەماڵەیی ڕێگرییان لە گەشەسەندنەکان کرد. لەو چوارچێوەیەدا، بە مەبەستی بێ کاریگەرکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا، کە بەرەو نەتەوەی دیموکراتیک لە گەشەکردندایە لەگەڵ چەتە ئیسلامیە سوننەکان و دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە هەموو هەوڵدانێکیان ئەنجامداوە. هێرشی داعش بۆ سەر شنگاڵ دوای ڕێککەوتنە نهێنییەکانی لەگەڵ ئاکەپە و چەتە ئیسلامییە سوننەکان، یەکەم دەمامکی پەدەکەی ئاشکرا کرد. ڕێبەرایەتیمان ئەم دۆخەی بەم شێوەیە پێناسە کرد: "بارزانی خیانەتێکی گەورەی لە شنگاڵ کرد. ئەم خیانەتە ئەوەندە گەورەیە کە نموونەی نییە لە مێژوودا و لە ئەنجامدا تاوانێکی گەورەی کۆمەڵکوژی دژی کۆمەڵگەی ئێزدیە کە یەكێک لە پێکهاتەی بنەڕەتی گەلەکەمانە ئەنجامدا. ئامانجیان لەو کۆمەڵکوژییە ئەوە بوو کە ئێزدییەکان جینۆساید بکرێن و بە تەواوی لە خاکی دێرینیان دوور بخرێنەوە و قەد نەگەڕێنەوە. بە ڕوونی هەموو شتێک بە داکەوتنی دەمامکەکەیەوە ئاشکرا بوو. بارزانی باشووری کوردستانی کردە مەیدانی داگیرکاری تورکەکان. لە ڕاستیدا ویستی گەلەکەمان لەسەر بنەمای ئیسلامی سوننە دابەش بکات، بۆ ئەوەی بەهاکانی ئازادی لەناو ببات، هەموو ناوچەیەکی بۆ رانت ئابووری لە بەرژوەندی بنەماڵە و پارتەکەیدا بەکار هێنا، نەوتی پێشکەش بە دەوڵەتی تورک کردووە، موسڵی بە ئیسلامی سوننە داوە و بەمەش باشووری کردە میکانیزمی شەڕی تایبەت. لە گۆڕەپانی نێونەتەوییدا، هەوڵێکی بێسنووری بۆ ڕێکخستن دژ بە بزووتنەوەکەمان داوە، لە دژی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە هاوکاری لەگەڵ ئەنەکەسە، میت-پاراستن و ئەو هێزە خیانەتکارانەی کە بارزانی لە داگیرکردنی عەفرین وسەرێکانیدا بەکاریانی هێنا ڕۆڵێکی پێشەنگایەتی نواندووە، ئاسانکاری بۆ ناوەندی میت لە باشووری کوردستان، فرۆشتنی باشووری کوردستان، هەوڵدان بۆ مەترسیدارکردنی بزووتنەوەکەمان دژ بە ئازادی و نەتەوەی دیموکراتیک، وەک ڕێبەر ڕایگەیاندووە، تاوانی کۆمەڵکوژیی لە ئاستێکدا کە نموونەی نییە لە مێژوودا ڕوویداوە. پەدەکە و بارزانی کۆنترایە. لە پیلانەکانی دژی بزووتنەوەکەمان، بەردەوام لنگی سەرەکی بووە و هەیە.

مەترسییەکە ئەوەیە لە کەسێتی بارزانییەکاندا، خیانەتی دامەزراوەیی لەسەر بناغەی ئەنەکەسە_حزبول‌کۆنترا _ هوداپار وەک هێڵێکی تەسفیەکردن لەسەر گەلەکەمان و گەلانی هەرێمەکە بسەپێنرێت. بێگومان ئەم کارە بە ناوی گەلەکەمانەوە، جێگەی شەرم و تووڕەییە. چونکە دوای شەنگال و ڕۆژئاوا ڕووخساری ڕاستەقینەی پەدەکە ئاشکرا بووە، هەموو شتێک ئاشکرایە و پێویست بە شاردنەوە ناکات. بەهۆی هاتنی ئەردۆگانی سەرکردەی فاشیستەکان قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکیا ڕازاندەوە. بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی گەریلامان و داگیرکردنی باشووری کوردستان لەلایەن هێزە چەتەکانی تورکەوە، پەدەکە ڕێگە دەکاتەوە، لەوەش زیاتر؛ بە داوا و هاندان و پشتگیرییەکانی ئەم هەنگاوە پێش دەخات. پەدەکە بۆ ئەوەی چەتەکانی دەوڵەتی تورک جەنگاوەرە بەنرخەکانی ئەم گەلە و ڕۆڵەکانی ئێوە بکوژن و خاکتان داگیر بکەن، هەموو جۆرە هاوکارییەکی هەواڵگری و ئابووری و سەربازی دەکات. بەمەش ناوەستێت، ئاو و نان بۆ دوژمن دابین دەکات. لە کۆتاییدا ئەوەی لە توانایدا بوو کردی بۆ پەرەپێدانی ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی تورک و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دەوڵەتی عێراق زیانێکی زۆری پێ بگات. چونکە پەدەکەی بارزانی بەو ئامانجە دروست بووە. چەتەکانی ئەردۆگان سنوورەکانی میساقی میللییان دەوێت و بۆ ئەمەش دەبێت باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان داگیر بکەن. ئەگەرچی بچوکترین هەوڵی گەلەکەمان بەناوی ئازادییەوە بەرەوڕووی ستەم و کۆمەڵکوژی دەبێتەوە، بەڵام ناوی بەشداربوون لەم سیاسەتە تەنها مامەڵەکردن نییە بۆ بەرژەوەندی تەسک، بەڵکو کۆنترایی و سیخوڕی و دوژمنایەتییە. ئەنکیدۆی ڕێکخراوە، لە سەدەی بیست و یەکدا، هەوڵی کوشتنی هومبابا دەدات، کە لە ڕووی ئایدیۆلۆژی، سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتییەوە خۆی ڕێکخستووە و بووەتە هیوای مرۆڤایەتی.

"نەتەوەپەرستی پاشڤەڕۆ، ژەهرێکە دەبێت ڕیشەکێش بکرێت"

پاش پێنج هەزار ساڵ، بەهۆی ڕاستی ڕێبەرێتیمانەوە کە هەموو بەها مێژووییەکانی لە پێشەنگایەتی خۆیدا دەرخستووە، دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی، ڕاستی گەلی هۆشیار، هەڵوێستی ژنی ئازاد کە بەها سرووشتییەکانی کۆمەڵگە دەگەیەنێتە ئەمڕۆ، چیتر نە ئەنکیدۆ دەتوانێت سەربکەوێت، نە هومبابا هێندە بە ئاسانی دەتوانرێت بکوژرێت. وەک ئەوەی ڕێبەرێتیمان دەریدەخات، نەتەوەی دیموکراتیک ئیتر وەها دامەزراوە، بە هیچ جۆرێک ڕێگەی لێ ناگیرێت. ڕێبەر ئاپۆ وەک پێشەنگی پارادایمی سەدەی ٢١، وەک دامەزرێنەر و پراکتیزەکارێک لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا ئاستێکی بەدەست خستووە. ڕێبەر ئاپۆ لە کەسێتی تەڤگەری ئازادی و گەلی کوردا، لە ئاستی هەرێمەکەدا هێزی هەرە کاریگەری تێکۆشان و ئەڵتەرناتیڤی سیستەمەکەیە. سەرەڕای هەموو هێرشەکان، هێزی گەریلامان بۆ شکۆی کوردی ئازاد و بەهاکانی مرۆڤایەتی سەرچاوەیەکی مەزنی مۆراڵ و بەرخۆدانە.

لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، دەبێت چی بکرێت؟ ئەرکی مێژوویمانە پارادایمی ڕێبەرێتی لە هەموو ڕووییەکەوە بەباشی ئەزموون بکەین. ئەمە بەرپرسیارێتی داهاتوومانە بەرامبەر بە گەلەکەمان و ژنان و گەلان. بێ گومان بۆ بنیاتنانی کوردێکی ئازاد و مرۆڤێکی ئازاد لە هومباباوە تا ئێستا هەوڵێکی مێژوویی گەورە دراوە، قوربانی دراوە، لە کەسێتی ڕێبەرێتیمان و تەڤگەری ئازادیدا کۆششێکی بێ وێنە کراوە. بەو کۆشش و بەهایەی کە دەدرێت، دەرفەتێک بۆ داهێنان و گەشەکردن لە گۆڕەپانی جەوهەریدا هاتۆتەپێش. بێگومان هەموو ئەمانە بە نرخی گیان و ژیانی ڕۆڵە هێژاکانی ئەم گەلە ئەنجام دراون. گەورەترین سەرکەوتن کاتێکە کە حەقیقەت دەردەکەوێت، هێڵی خیانەت و بەرخۆدان بەجۆرێک لێک جیا دەبێتەوە کە هەرگیز تێکەڵاو نابێت. بەم مانایە یەکەم شت کە پێناسەی دەکەین ئەمەیە؛ پەدەکە هێزێکی نەتەوەیی نییە، لە کەسێتی بارزانییەکاندا، ڕێکخراوێکی کۆنترایە. گرێدراو بەمەشەوە، نەتەوەپەرستیی پاشڤەڕۆ ژەهرە، ئەو خراپەیەی لەدەستی دێت، پێشەنگایەتیکردنی کۆمەڵکوژکردنی گەلەکەیەتی، ئەمە شێرپەنجەیە و دەبێت ڕیشەکێش بکرێت.

ئێمە گەلەکەمان لەمە دەپارێزین. هەموو گەلێک بە تایبەتی گەلەکەمان شایەنی ئەوەیە لەسەر بناغەی بەها و ناسنامەی خۆی بژی و هەرگیز ناتوانرێت ئەم مافە نکۆڵی لێ بکرێت یان دەستبەرداری ببێت. دووەم؛ ڕۆژهەڵاتی ناوین بە پارادایمی ڕێبەرێتیمان لە دیلێتی و ئازارەکانی ڕزگاری بووە و ئەم هەلەش لەدەست ناچێت. هەر لەبەر ئەمەشە بارزانی و عەشیرەتەکەی تەنها دوژمنی گەلی کورد نین، بەڵکو دوژمنی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینن. بۆ بێکاریگەرکردنی ئەم دوژمنایەتییە، پێویستە نەتەوەی دیموکراتیک فراوانتر بکرێت و هەموو جۆرە دەرفەتێکی ڕێکخراوەیی و ڕێگاکانی تێکۆشان هاوبەش لەگەڵ گەلاندا پێش بخرێت.

ئەوە گەریلایەتی ئازادی نەتەوەی دیموکراتیکە کە شەڕی پاراستن دەکات. پێویستە ئەم هۆشمەندی و هەڵوێستە بەهێزتر و مەزنتر بکرێت. چەتەکانی ئەردۆگان_باخچەلی کە هاوکاری فاشیزمی سەوز و ڕەشە، لەگەڵ ئیدارەی بێ ئیرادە و نەزان و خیانەتکار لە گەلی عێراق، ڕۆژی ١٥ ی ئاب کە ڕۆژی تێکۆشانی چەکداری تەڤگەری ئازادیمانە، وەک ڕۆژی ڕێککەوتن هەڵبژارد و لە ٢٦ ی ئاب ئەو حزبول‌کۆنترایەی هەوڵیدا خۆی وەک بزووتنەوەی سیاسیی کورد نیشان بدات، پێکەوە وەک هێزی داگیرکەری کوردستان وێنەیان گرت. ئەمە هەڵوێستی پیرۆزبایی و بەدیهێنانی قڕکردنی دژی ڕێبەرێتی تەڤگەرەکەمانی پیشاندا. چەتەکان لەڕێگەی هێرشی قڕکردنەوە هەوڵدەدەن لاوازی و ڕەوشی دۆڕاوی خۆیان نەهێڵن.  لەبەرامبەر مەترسی و هێرشە بێ‌پەرواکان سەر نەوی نەکرا. بەم واتایە، نەتەوەبوونی گەلەکەمان دەرکەوت کە لە ئەنجامی تێکۆشانی ٥٠ ساڵەمان و بە هۆشمەندیی ئازادی و بەهاکان ئافرێندراوە، لە هەموو سەنگەرێکدا پێویستی بە بەهێزکردنی شەڕی پاراستنە لەسەر بنەمای خۆبوون و ئیرادە. بۆیە وەک گەریلاکانی ئازادی، ئەرکی سەرەکیمانە لەسەر ناوی مرۆڤایەتی، هەموو ڕەگەزەکانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ڕێکخراو بکەین و ئەم چەتە قێزەون و بەدکار و بکوژانە تێکبشکێنین.

"بە تێکۆشان هاوشێوەی بێریتان، دەتوانین مێژوومان لە خیانەت ڕزگار بکەین"

هەڵوێست و وەڵامی هەپەگە و یەژاستار بێگومان دەبێت وەک هەڵوێستی هاوڕێ بێریتان بێت، ئەوجار دەتوانێت مێژوومان لە خیانەت ڕزگار بکات. لەم ڕووەوە، ڕێبەرێتیمان ڕەخنەی هەبوو؛ پێناسەکردنی پەدەکە وەک هێزێکی نەتەوەیی و بێ کاریگەرنەکردنی تا ئێستە، بینینی باشووری کوردستان وەک موڵکی پەدەکە، سەرباری بەرخۆدان و هێزی مەزنی گەریلامان هێشتا نەتوانراوە گەل بەشێوەیەکی ڕاست ڕێکخستن بکرێت و هەبوونی کەموکورتی لە پاراستندا، مانای وایە لێپرسینەوەی پێویست لە پەدەکە نەکراوە! بێگومان تێپەڕاندنی ئەم ڕەخنانە بە مامەڵەی ڕاست و بەدەستهێنانی ئەنجام دەبێت. بەم مانایە پاراستنی باشووری کوردستان پاراستنی وڵاتەکەمان و نەتەوەکەمان و ڕۆژهەڵاتی ناوینە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​پێویستە خۆپاراستنی باشووری کوردستان پتەوتر بکرێت و شەڕی پاراستن لەگەڵ گەلدا بکرێت. هەروەها بۆ ئەوەی ئەو تێکۆشانەی کە لە لایەن هەپەگە و یەژاستارەوە ئەنجام دەدرێت بناسرێت و بگۆڕێت بۆ ئەنجامی سیاسی، گرنگە ڕاستییەکان بە شێوەیەکی کاریگەرتر دەربخرێن، لایەنی پڕوپاگەندەیی شەڕی پاراستنمان بەهێزتر بکرێت و دەرفەتەکانی شەڕی تایبەت لاواز بکرێن.

هاوڕێیانمان کە ئێستا بە بەرپرسیارێتی مێژووییەوە لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان تێکۆشان دەکەن و گەریلاکانی ئازادی کە لە هەموو سەنگەرەکاندا بەرخۆدان دەکەن، نوێنەرایەتی شکۆی ناسنامەی ئازادیی کورد دەکەن. بۆیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە ناسنامەی بەرخۆدانی خۆیان، ڕاستی خیانەت ئاشکرا و شەرمەزار دەکەن. هەموو جیهان و گەلانی هەرێمەکە و گەلەکەمان ئەمە دەبینن. دەستکەوتی گەورەی ئەم شەڕە ئەوەیە کە ڕاستی بارزانی و ئەنەکەسە و بکوژە سیاسییەکانی حیزبول-کۆنترا لەلایەن هەموو کەسێکەوە ناسراوە و پشتیوانییە کۆمەڵایەتییەکانیان بەتەواوی بڕاوە. هەر هێزێک لە پشتیوانی کۆمەڵایەتی بێبەش بێت، ناتوانێت خۆی بە ڕەوا ببینێت و بڕیاری ئیرادی بدات. بێگومان لایەن بە پارە و بەرتیل و تێکەڵ بە خیانەت بووە. بەڵام مرۆڤ ناتوانێت وەک توێژێک لە گەل هەڵسەنگاندنیان بۆ بکات و دەتوانرێت بە تێکۆشانێکی بەهێز بێ کاریگەر بکرێن. بەم مانایە هەڵوێستی گەریلا یەکلاکەرەوە دەبێت. ئەم قۆناغەی پێشمان زۆر گرنگە. بۆیە کاتێک بە هۆشمەندیی بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر شەهیدان شەڕی پاراستن مەزن دەکەین، پێویستە هاوکات خیانەت ڕیشەکێش بکەین، وا بکەین گەلەکەمان خیانەتکاران وەدەربنێت و چالاکی کاریگەر بۆ تێکشکاندنی دوژمن پێش بخەین. ئێمە خاوەن هێز و ئیرادە و ئەزموونین. بێگومان ئێمە لە هەڵەکانمان فێر دەبین و ڕۆژانە خۆمان نوێ دەکەینەوە بۆ ئەوەی دوژمن سود لە بچوکترین بۆشاییمان وەرنەگرێت. ئێمە لەسەر بناغەی بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە سەدەی ٢١ هەمیندا، تێکۆشانی سەرکەوتنی ئیرادە ئەنجام دەدەین. ڕێبەرێتیمان لە ساڵی ٢٠٠١ لە دیدارەکانیدا پێناسەیەکی وای بۆ خۆی کرد و گوتی "من وەکو دار بەڕوویەکی تەمەن ١٥ هەزار ساڵم. داربەڕوو پیرۆزە. تەنانەت ئەگەر لقەکانم ببڕدرێن، ڕەگەکانم لە قووڵایی مێژوودایە. سەرلەنوێ گەشە دەکەم."

وەک تەڤگەری ئازادی و جەنگاوەرەکانتان، ئێمە ڕێکخستن و شەڕڤانی ڕێبەرێتیمانین. ئەم فەلسەفە و نزیکایەتی و ئیرادە و هێزی تێکۆشانە دەبێتە هۆی گەورەترین سەرکەوتنەکانی مێژوو. ئێمە وەک جەنگاوەرانی ڕێبەرێتی، ڕێگای زیندووکردنەوەی ڕاستی ئەو تێکۆشانە زیندوو دەهێڵین کە لە قووڵایی مێژوودا چەسپاوە، لە کەموکوڕییەکانمان فێر دەبین و لەسەر ڕەگ و ڕیشەی خۆمان گەشە دەکەین تا سەنگەرەکانمان دەگاتە ئەستێرەکان و خۆمان بەرهەم دەهێنین و تێکۆشانی ئازادی بەرەو سەرکەوتن دەبەین. تاوەکو بە ماناوە بژین، تێکۆشانی بەهێز دەکەین، بەهاکانی ئازادی زیندوو دەهێڵین و چالاکییەکانمان پێش دەخەینو  ڕاستی وڵاتی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوین ئازاد لەسەر بناغەی ئازادی ڕێبەرێتی بەدی دەهێنین، لێپرسینەوە لە خیانەتکارە قڕکەرەکان دەکەین. زەمەن ئەوەمان بەسەردا دەسەپێنێت وەک سوپای گەلان کە لەسەر بناغەی سەرکەوتن دەژین، وا بکەین گەل بتوانێت خیانەتکاران تێکبشکێنێت، هەڵوێستی ئازادی باشتر بەرەوپێش ببات و لەنێو خێزانی مرۆڤایەتییدا جێگەی ڕاستی خۆی بگرێت.