"سەربوردەی ژیانت، لە لایەن خۆتەوە دەنوسرێتەوە و دەبێتە چیرۆک، ئەو چیرۆکە بۆ هەمیشە لەسەر زمانی هەمووان دەبێت و دەبێتە شوناست'
ئیسماعیل قەرداشی هاوڕێی مەزڵوم لە دیوانی "ڕۆشتن"دا دەربارەی ڕۆشتنی مەزڵوم لە هەڵبەستێکیدا بە ناوی 'هاوڕێی من' ئاوا ناوی مەزڵومی هێناوە.
کاتێک مرۆڤ دەیەوێت باسی شەهیدان بگێڕێتەوە، بە هەموو ئەوەی دەیشیزانێت دەربارەی ژیانیان، دواجار مرۆڤ دەکەوێتە ئەو گومانەوە کە هێشتا وشەکان پڕبەپێستی نوسینەوەی ژیانیان نەبووە. کام پێوانەیش بگریتەبەر و هەر ڕستەیەکیش دابڕێژیتەوە ڕۆژێک تێدەگات لەوەی هێشتا لە نوسینەوەی ژیانی تێکۆشانیاندا کورتی هێناوە. گێڕانەوەی مەزڵوم تەکداغ "مەزڵومی ئێمە" کورت دەهێنیت.
کاتێک مەزڵوم شەهید دەبێت، دایکە شەهیدێک دەپرسێ؛ 'ڕۆڵەکانم ئەمە کێیە وا هەمووان بۆی غەمگین بوون؟ ئەم گەنجە جوانە کێ بوو؟، ئەم مەزڵومە جوانە کێ بوو؟'
لە نێو بێدەنگییەکی قوڵدا... دەبوایە بە چەند وشەیەک باسی مەزڵوم بکرابایە.
دایکە گیان وشەکان بەشی گێڕانەوەی مەزڵوم ناکات... بە کام ڕستە باسی مەزڵومت بۆ بکەم؟
مەزڵومی نەوەی عاریفە تەکداغە، ئەو عارفەی لە ١٢ی ئەیلول کە هەمووان لە بەرامبەر دڕندایەتییەکانی ناو زیندانی ئامەددا ناچارکرابوون لە بێدەنگیدابن، لەو کاتە سەختەدا لەگەڵ ساکینە ئاراتدا چەندین جار بەردی هاویشتە دیوار و دەرگا داخراوەکانی زیندانی ئامەد.
مەزڵوم کوڕی محەمەدە، ئەو محەمەدەی بە وڵاتپارێزی و سەرهەڵدێر دەناسرایەوە، مەزڵوم کوڕی شەهیدێکە، کە بکوژەکەی کۆنتراگەریلایە.
مەزڵوم برازای عەلی تەکداغی شۆڕشگێڕە، کە تفی لە ناوچاوانی ئەسەد ئۆکتای کرد و لە بەرانبەر ئەشکەنجەدا تا کۆتایی بەرخۆدانێکی بێهاوتای بەڕێوەبرد.
چیتر بڵێم...
مەزڵوم کوڕی ئایسەلە، ئەو ئایسەلەی کە دڵێکی پڕ لە حورمەت و شکۆی هەبوو، ئەو ئایسەلەی لە ئامەد دەرگای ماڵەکەی بەڕووی چەندین شۆڕشگێڕدا کردەوە، ئایسەلی هاوڕی، هەڤاڵ، دایک و خوشکی شۆڕشگێڕان.
مەزڵوم؛ جەنەراڵی بچووک کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا بە تەمەنی هەشت ساڵەی خۆیەوە لە کۆڵانەداکاندا، ئەو کۆڵانانەی کە پڕبوون لە کردەوەی کوشتن و دەستگیرکردن، بەو تەمەنەوە ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندەمەی بڵاودەکردەوە.
دایکە زەینەب چیتر بڵێم... جوانی مەزڵوم بزەی شۆڕشگێڕان بوو...
پێش ئەوەی مەزڵوم لە دایک بێت، زوڵم و ستەم بەرۆکی هەموو دەرگاکانی گرتبوو. پێش ئەوەی لە دایک بێت، تێکۆشین و حورمەت و شکۆ لە نێو ماڵەکەیاندا چەکەرەی کردبوو. عەلی تەکداغی مامی لە ١٢ی ئەیلولدا ژیانی خۆی لەسەر پاراستنی نهێنییە شۆڕشگێڕانەکانیدا دانابوو.
هەموو کات بنەماڵەی تەکداغ جێ ئامانجی دەوڵەتی تورک بوو. مەزڵوم لە ساڵی ١٩٨٤دا لە دایک دەبێت، ساڵی تەقاندنی یەکەم فیشەکی ئازادی، ساڵی خاپورکردنی ئەو چارەنووسەی بۆ کوردان لە چێوە نرابوو. مەزڵوم ناوی مەزڵوم دۆغانی ئەفسانەی داستانی ئامەد هەڵدەگرێت. مەزڵومی بچووک لەگەڵ چیرۆکی داستان ئامێزی زیندانانی ئامەددا گەورە دەبێت. لەو کاتەی محەمەدی باوکی لە ئامەد شەهید دەکرێت، تەمەنی تەنها هەشت ساڵانە. ئەو کاتەی باپیری شەهید دەکرێت تەمەنی ١١ ساڵان دەبێت.
هەنگاو بە هەنگاو، ڕوداو بە ڕوداو مەزڵوم گەورە دەبێ و گەورە دەبێت، هەموو ئەو ستەمانە لە دڵی مەزڵومدا پەنگدەخواتەوە و دەگۆڕدرێ بۆ پریشکی ئاگری ئازادی، ئاگری بەرخۆدان...
لە ژیانی ٣٧ ساڵیدا بەهەزاران چالاکیی ئەنجامداوە. لە ئامەدەوە تا جۆلەمێرگ، لە مێرسینەوە تا ئەزمیر، لە ئەدەنەوە تا ئەستەنبوڵ، بە دەیان شوین پێی هەیە. ئەگەر زانستی کۆڵانەکان هەبوایە ئەوە ناوی مەزڵوم بوو.
کاتێک مەزڵوم دەچووە هەر ناوچەیەک کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر هەمووان دروست دەکرد. هەڵوێستی بە ئیرادە و پشت بەخۆبەستن و بەرخۆدانی بێهیواترین ساتەکانی پڕ دەکرد لە هیوا و شادی.
لە خانچەپەکی ئامەدەوە تا گۆڕەپانی کادیفەکالەی ئەزمیر، هەموو شەقامەکان دەنگ و ڕەنگی مەزڵوم هەیە. زوڵمی دوژمن و هەروەها مێژووە دەوڵەمەندەکەی لە شێخ سەعیدەوە تا سەید ڕەزا، لە عەلی شێرەوە تا ئاپێ مووسا، لە مەرەشەوە تا جزیرە بۆتان، لە دێرسیمەوە تا سێواس، باش دەیناسن.
لە بەرامبەر زوڵم و چەوسانەوەکانی دوژمن، مەزڵوم سەرسەختی و نافەرمانی دەکرد. سەردانەنواندنی لە کەمال پیر وەرگرتبوو، سەرهەڵدانی لە مەعسوم کۆرکماز و تێگەیشتنی لە مەزڵوم دۆغانەوە وەرگرتبوو. ئەو ڕۆڵەی ڕاستەقینەی پەکەکە بوو، مەزڵومی ئێمە بوو.
مەزڵوم زۆرجار دەستبەسەر و ئەشکەنجە درابوو. تەنانەت بە هۆی ئەشکەنجەوە ئێسکەکانی شکابوو. ئەو ئامادە بوو بمرێ بەڵام نهێنیەکانی ئاشکرا نەکات. هەرگیز زەردەخەنە لەسەر ڕووخساری نەدەبڕا. کاتێک بە هۆی دۆزی کەجەکەوە لە زیندانی ئامەد زیندانی کرا، بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەشداری لە مانگرتنی ڕۆژووی مردنداکرد. هاوسەرۆکی بەدەپە گوڵتان کشاناک لەو کاتەدا دەیویست نامەکەی مەزڵوم لە پەرلەمان بخوێنێتەوە، فرمێسک بە چاوەکانیدا هات و نەیتوانی بخوێنێتەوە.
ئەوانەی ژیانی شکۆمەندانەی مەزڵوم دەناسن، بەرامبەر بە گەورەیی تێکۆشانەکەی دەکەونە ناو هەستێکی قووڵ و بەرفراوان.
مەزڵوم تەکداگ لە ژیانی ٣٧ساڵەی خۆیدا تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی بەسەر برد. ئەو کەسانەی دەیانناسی، تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی مەزڵوم بەبیر دێننەوە.
بەهەزاران هەڤاڵی مەزڵوم کە دەیانناسی، هاوڕی و خزمەکانی، بەردەوام بە زەردەخەنەی سەر ڕووخسارییەوە یادی دەکەنەوە. بەدەیان ڕۆمانی حەماسی و شۆڕشگێرانە لەسەری دەنووسرێتەوە. ئەو بە هاوڕێیەتی و هەڤاڵیەتی خۆی بە شێوەیەکی سادە و وەفادارانە دەژیا و ناوبانگی هەبوو.
کاتێک هاوڕیەکی نەخۆش دەبوو، لە شوێنی خۆی ڕانەدەوەستا و ئارامی نەدەگرت و لە هەوڵی دەرمانکردنیدا بوو. بە زەردەخەنە، باوەڕ، تێگەیشتن و ئیرادەی موراڵی هەڤاڵانی بەرزدەکردەوە.
چاوی لە پێگەو و پۆست نەبوو؛ سوێندی نەدەخوارد، سوکایەتی قەبووڵ نەدەکرد و هەروەها سازشی لە سەر گەشتەکەی نەدەکرد. بەزمانی دەست و پێیەکانی وەک ئامێدییەک بوو. لە دوورەوە دەناسرایەوە و وەک قارەمانی ئامەد وەک مەزڵۆم دەردەکەوت.
حەزی لە شێعر، ئەدەبیات و بەتایبەت فەلسەفە بوو. هەمیشە بە هەڵوێستە ڕەسەنەکانی خۆی خوێندوویەتی و بەدواداچوونی بۆ کردووە و پەرەی بە خۆیداوە. "سۆسیۆلۆژی ئازادی"ی ڕێبەر ئاپۆی بە بنەمای ژیانی ئایدیۆلۆژیی دانابوو. لە بابەتی ئیکۆلۆژی، ژیانی کۆمەڵایەتی و مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا زۆر خۆی پێش خستبوو.
مەزڵوم ڕوو دەکاتە چیا ئازادەکانی کوردستان
مرۆڤ دەتوانێت ئایدۆلۆژیایەک و بیرۆکەیەک بە باشی وەرگێڕێتەوە. بە باشی قسە بکە. بەڵام ژیانی ئایدۆلۆژی و بیرۆکەیەک کاری شۆڕشگێڕانەیە. مەزڵوم باشترین نموونەیە. ژیانی ئایدیۆلۆژی و هەڵوێستی ئایدیۆلۆژی تایبەتمەندی سەرەکی شۆڕشگێڕانی کوردستان و کادیرانی تەڤگەری ئازادی کوردە. لە پشت ئەم پێگەیەوە سۆز و زەردەخەنەیەک هەیە. لێرەدا مەزڵوم جوانترین نمونەی ئەم ژیانەیە.
لە پڕۆسەی خۆبەڕێوەبەرییەکانی باکووردا، کاتێک دەوڵەتی تورک بە دڕندەیی و کۆمەڵکوژییەوە شارەکانی دەسوتاند، مەزڵوم ڕووی لە چیاکان کرد. مەزڵوم لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ شەهید بوو و چووە کاروانی نەمرانەوە. مەزڵوم لەو ئۆتۆمبێلەی کە هێرش کراوەتە سەری بە زیندووی دادەبەزێت، بەڵام هەڤاڵەکانی بەجێناهێڵێت و ناڕوات. بەڵام کاتێک هەوڵیداوە هەڤاڵەکانی لە ئۆتۆمبێلەکە دەربهێنێت، لە ئەنجامی هێرشی دووەمدا شەهید دەبێت.
مەزڵوم بۆ خۆی چیرۆکی خۆی، بەرخۆدان و ئیرادەی خۆی نووسیوە، کە لەسەر زمانەکان ون نابێت و بۆ منداڵانی کوردستان بۆ هەتا هەتایە دەگێڕدرێتەوە.
هەڵبەستی حەسەن حسێن بە ناوی 'گەشتیار' کورتەیەک لە چیرۆکی کۆچی دوایی و ئەم شیعرە هەرگیز لە زمان ناکەوێت.
''دەبینم دەتەوێت دەستبەجێ بگەیتە ئەوێ.
تۆ نیگەرانی،
تۆ بەجۆشی و هەناسەبڕکێکە، وەک کەوانێک وای ئەی ڕێبوار
دڵخۆشیەکەت زۆر جوانە، توڕەییەکەت زۆر جوانە
سڵاو و ڕێز بۆ ئێوەی هێژا
ئەی رێبوار...''