نامیلکەیەک لەبارەی ئەندێشەکانی ڕێبەری گەلی کورد بڵاودەکرێتەوە

كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كۆدار)، نامیلکەیەکی بە زمانی فارسی بڵاوکردەوە، کە ئەندێشەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی شارستانییەت، سۆسیالیزم و سەرمایەداری، ئابووری، ئیکۆلۆژی و ژن لە خۆ دەگرێت.

ناوەندی 'چاپ و بڵاوکردنەوەی بەرھەم و ئەندێشەکانی عەبدوڵا ئۆجالان'، دیدگا و تێڕوانینەکانی ڕێبەری گەلی کورد لەبارەی چەند پرسێکی بنچینەیی وەک شارستانییەت، سۆسیالیزم و سەرمایەداری، ئابووری، ئیکۆلۆژی و ژن لە دوو توێی نامیلکەیەکدا بە زمانی فارسی بڵاوکردەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی گرینگی تێڕوانیینەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی، پرسی ئازادی کۆمەڵگا لە دۆخی ئێستای ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا، زۆر گرنگە و پێویستە ئاوڕ لەو پرسە جەوھەریانە بدرێتەوە.

ناوەرۆکی نامیلکەکە لە ٥ بەرگی کتێبی مانیفیستۆی شارستانیەتی دیموکراتیک وەرگیراوە، کە تێیدا بە وردی باس لە تەوەرەکانی شارستانییەت، سۆسیالیزم و سەرمایەداری، ئابووری، ئیکۆلۆژی و ژن کراوە.

بۆ خوێندنەوەی ئەو نامیلکەیە کلیک لێرە بکە.