ناسنامەی ٤ گەریلا کە لە گابار شەهید بوون ئاشکرا کرا

هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی ئاشکرا کرد کە لە گابار شەهیدبوون و رایگەیاند، "گەلەکەمان هەرگیز تێکۆشانی ئەوان لە پێناو ئازادیدا لەبیرناکات".

 ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدانەوە ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:

"لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣دا لە هەرێمی گابار لە نێوان هێزەکانمان و سوپای تورکی داگیرکەردا شەڕی دژوار روویدا. هاوڕێیانمان ئەڤریم، هۆگر، شەڕڤان و رێناس کە لە پێکدادانەکان لە گابار پێشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادی ئێمەیان دەکرد، تا کۆتا هەناسەیان بە قارەمانی شەڕیان کرد و دواتر شەهیدبوون. ئەو هاوڕێ قارەمانانە کە بە بەشداری گیانبازانە لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان بوونە بە نرخترین رۆڵەکانی گەلەکەمان، بە شەهیدبوونی خۆیان و بە تێکۆشانی خۆیان دەبنە پێشەنگ بۆ ئێمە. گەلەکەمان هەرگیز رەنجی هاوڕێیانمان ئەڤریم، هۆگر، شەڕڤان و رێناس لەناو تێکۆشانی ئازادیدا لەبیر ناکات. سەرەتا لە بنەماڵەی بە نرخی هەڤاڵانمان، ئێمە سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

ناسنامەی ئەو هەڤاڵانەمان کە شەهید بوون بەم جۆرەی:

ناسناو: ئەڤریم سونبول

ناو و پاشناو: مەنیجە ئۆزکان

شوێنێ لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک-باوک: مەلیحە- ئەحمود

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣/ گابار

ناسناو: هۆگر بۆتان

ناو و پاشناو: عومەر سونگور

شوێنێ لەدایکبوون: کۆنیا

ناوی دایک-باوک: خەدیجە- محەمەد نەزیر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣/ گابار

 

ناسناو: شەرڤان چیا

ناو و پاشناو: مستەفا بایندەر

شوێنێ لەدایکبوون: ئێلیح

ناوی دایک-باوک: هەدیە - ئیحسان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣/ گابار

ناسناو: رێناس سەرفراز

ناو و پاشناو: محەمەد یەڵماز

شوێنێ لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک-باوک: جەزیە - غیاسەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣/ گابار

هـ . ب