ناسنامەی ٢ شەهید ئاشکرا کرا
هەپەگە رایگەیاند، کە لە زاپ ٢ گەریلا شەهیدبوون و ئەوەیخستەڕوو، "بە قاڵبوونەوەیان لە فەلسەفەی ئاپۆیی، خاکەڕایی، لە خۆبوردەیی و کەسایەتی پێگەیشتوویان بوونە جەنگاوەرانی نمونەیی".
هەپەگە رایگەیاند، کە لە زاپ ٢ گەریلا شەهیدبوون و ئەوەیخستەڕوو، "بە قاڵبوونەوەیان لە فەلسەفەی ئاپۆیی، خاکەڕایی، لە خۆبوردەیی و کەسایەتی پێگەیشتوویان بوونە جەنگاوەرانی نمونەیی".
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"٤ی تەمووزی ٢٠٢٤ لە هێرشی دوژمن بۆ سەر گۆڕەپانی بەرخودانی سەرگەلێی هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، هاوڕێیانمان جانفەدا سۆرۆ و جانفەدا عەفرین شەهیدبوون.
بەرخودانی داستانی لە دژی هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لەسەر هێڵی گیانبازی بەڕێوەدەچێت. ئەو بەرخودانە بە تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەردەوامە. هاوڕێیانمان جانفەدا سۆرۆ و جانفەدا عەفرین لەپێناو ئازادی گەلەکەیان سڵیان لە گیانبەختکردن نەکردەوە و وەک ناوەکەیان ژیان. بە بەشداربوون و رەنجی خۆیان لە ناو بەرخوداندا بوونە خاوەن پێگەیەکی گرنگ. هاورێیانمان جانفەدا سۆرۆ و جانفەدا عەفرین بە هەموو هەبوونیانەوە بوونە فیداییانی گەلەکەمان و لەو رێگەیەدا بێوچان تێکۆشان. بە قاڵبوونەوەیان لە فەلسەفەی ئاپۆیی، خاکەڕایی، لەخۆبوردەیی و کەسایەتی پێگەیشتوویان بۆ هەموو هاوڕێیانمان بوونە جەنگاوەری نمونەیی. ئەو جەنگاوەرە ئاپۆییە بەنرخانە بە بێ وەستان خۆیان لە تاکتیکەکانی سەردەمی نوێدا بەرەوپێش برد، گورزیان لە دەوڵەتی تورکی قڕکەر وەشاند و ئازادی گەلەکەمانیان وەک گەورەترین ئامانجی خۆیان دەستنیشان کرد. هاوڕێیانمان بۆ ئەو مەبەستە سڵیان لە هیچ گیانبازیەک نەکردەوە و هێڵی تێکۆشانی گەنجانی کوردستانیان دیاریکرد.
وەک هاوڕێیانیان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هاوڕێیانمان جانفەدا سۆرۆ و جانفەدا عەفرین و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. بەڵێن دەدەین کە ئەو تێکۆشانەی رادەستی ئێمەیان کردووە بیگەیەنینە سەرکەوتن و شایستەی ئەوان بین.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: جانفەدا سۆرۆ
ناو و پاشناو: ئیدریس چنار
شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح
ناوی دایک- باوک: ئەمینە حۆسنو
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی تەمووزی ٢٠٢٤/ زاپ
ناسناو: جانفەدا عەفرین
ناو و پاشناو: محەمەد ئەکرەم شێخۆ
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
ناوی دایک- باوک: مریەم- ئەکرەم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی تەمووزی ٢٠٢٤/ زاپ
هـ. ب