ناسنامەی ٣ گەریلا ئاشکرا کرا کە لە بۆتان شەهیدبوون

هەپەگە بەڕێزەوە یادی ٣ گەریلا دەکاتەوە کە لە بۆتان شەهیدبوون، دەڵێت "دووبارە بەڵێن بە شەهیدەکانمان دەدەین، هەڵوێستمان دژی خیانەت و خیانەتکاران لە جاران بەهێزتر و کاریگەرتر دەبێت".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، پەیوەست بە ٣ گەریلای شەهید، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:

"٢٦ ی تەمموزی ٢٠٢٣، لە گۆڕەپانی بلبێس لە ناوچەی ئەلکێ لە شەرناخ، دوو کەس بە ناوی باران و دڵپاک لەنێو ڕیزەکانی ئێمەدا خیانەتیان کرد و تەسلیمی دوژمن بوون. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو خیانەتکارانە بۆ دوژمن، سوپای داگیرکەری تورک دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک کرد و لە ٢٧ ی تەمموز لە گۆڕەپانی بێتکار لە ناوچەی ئەلکێ لە شەرناخ، شوێنی کۆمەڵێک هاوڕێمان بۆمباران کرا. هەرچەن دوژمن زانیاری وردی هەبوو، بەڵام نەیوێرا بێتە سەر هاوڕێکانمان، پاش ئەوەی چەند کاتژمێرێک بە تەکنیکی شەڕ بۆمبارانی کرد، ئیتر نزیک بوویەوە. لە ئەنجامی ئەم بۆمبارانە، هاوڕێیانمان، یوسف پیرۆسی و تێکۆشەر پێنجوێن و زەردەشت ئیسیان، شەهیدبوون.

هەڤاڵمان یوسف ڕەنجدەرێکی مەزن بوو، بە سادەیی و فیداکاری و ڕاستگۆیی و مۆڕاڵی بەرز و وزەی بەهێز، جێگەی خۆی لە تێکۆشانی ئێمەدا گرت، بۆ ماوەی 33 ساڵ بە ئیرادەیەکی مەزنەوە بەرخۆدانی کرد، لە سەختترین و مەترسیدارترین گۆڕەپانەکاندا کاری کرد. وڵاتپارێزێکی مەزن بوو کە بە دڵ و گیان باوەڕی بە دۆزی ئازادی گەلەکەمان هەبوو و بۆ سەرکەوتنی ئەمەش بێ دوودڵی بە هەموو شێوەیەک وەستایەوە و بەشدارییەکی گرنگی لە تێکۆشانی ئێمەدا کرد. هاوڕێ یوسف وەک جەنگاوەرێک کارەکانی ئەنجامدا، بە ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی، پێوەرەکانی وڵاتپارێزی گەیاندە بەرزترین ئاست و بەشدارییەکی ناوازەی کرد. هاوڕێ یوسف بوو بە ڕەمز و جێگای خۆی لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا گرت وەک نموونەیەکی گەورەی ڕەنج و فیداکاری و بوێری و وڵاتپارێزی و باوەڕبوون بە دۆزی ئازادی. ڕەنجی هاوڕێ یوسف، هەرگیز ئازادیخوازانمان و گەلەکەمان لەیادیان ناچێت و هەمیشە دەبێتە نموونەیەک.

هاوڕێیانمان تێکۆشەر و زەردەشت، میلیتانی فیداکاری ئاپۆیی بوون، لە تەمەنی کەمەوە خۆیان گەیاندە چیاکانی کوردستان، بێ دوودڵی هاتنە ڕیزەکانمانەوە و بە هەستێکی فیداکاریی مەزن تێکۆشان، بەم ڕەنگە لە باکور گەریلایەتییان کرد. هەوڵ و خواست و ئیرادە و باوەڕ و ڕەنج و بوێری هاوڕێیانمان تێکۆشەر و زەردەشت هەرگیز لەبیرناکرێن، بۆ هەمیشە دەبێتە ڕێنیشاندەری هاوڕێکانیان و گەنجانی کوردستان.

هاوڕێیانمان یوسف و تێکۆشەر و زەردەشت لە ئەنجامی هێرش ترسنۆکانەی دوژمن و خیانەتی نامەردانە شەهید بوون. ئێمە زۆر دڵتەنگ بووین بە شەهیدبوونی ئەو میلیتانە هێژایانە. دووبارە دەرکەوت، تا هێڵی خیانەت و خیانەتکاران کە لە ناوەوە زیان بە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دەگەیەنێت، لەناونەبرێت، تا لێپرسینەوەی لەگەڵ نەکرێت و لە کوردستان فڕێ نەدرێتە دەرەوە، ڕێپێوانی سەرکەوتنی گەلەکەمان پێکنایەت. لە کەسێتی هاوڕێیانمان یوسف و تێکۆشەر و زەردەشتدا، جارێکی تر بەڵێن بە هەموو شەهیدەکانمان دەدەین کە هەڵوێستمان لە دژی خیانەتکاران و خیانەت لە جاران بەهێزتر و توندتر و کاریگەرتر دەبێت. هەرگیز لە خیانەت و خیانەتکاران خۆشنابین و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

لەسەر ئەم بناغەیە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێ شەهیدەکانمان و خەڵکی وڵاتپارێز و فیداکاری مەخمور و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین.

زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: یوسف پیرۆسی

ناو و پاشناو: حاجی عەلی یەگیت

شوێنی لەدایکبوون: شەرناخ

دایک – باوک: ئاسیا-موستەفا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ ی تەمموزی ٢٠٢٣/بۆتان

ناسناو: تێکۆشەر پێنجوێن

ناو و پاشناو: لەوەند ئاندیچ

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

دایک – باوک: عایشە-داود

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ ی تەمموزی ٢٠٢٣/بۆتان

ناسناو: زەردەشت ئیسیان

ناو و پاشناو: عیسا تەمەل

شوێنی لەدایکبوون: ئەدەنە

دایک – باوک: بەهیجە-محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ ی تەمموزی ٢٠٢٣/بۆتان