ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرا کە لە سەرحەد شەهیدبوون

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە سەرحەد لە شەڕدا شەهیدبوون و رایگەیاند، "بەڵێن دەدەین کە خەون و ئاواتی ئەوان بۆ رێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازاد بێنینەدی".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایەگایند، "سەرباری ئەوەی هێزەکانمان لە دۆخی بێ چالاکیدان، بەڵام رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە رێگەی سوپای تورکی داگیرکەرەوە هێرش دەکاتە سەر هێزەکانمان".

هەپەگە لە بارەی هێرشەکان لە باکوور  وهەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ئەم راگەیەندراوەیدا.

"لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ لە ناوچەی ئەبەخی وان کاتێک دوو هەڤاڵمان لەسەر ئەرکی خۆیان بوون، سوپای تورک هێرشی کردە سەر ئەو هەڤاڵانەمان. هاورێیانمان ئەکین و رۆسیدا لەبەرامبەر دوژمن بەرگرییان لەخۆیان کرد، لەوێ شەڕ هاتە ئاراوە و هەر دوو هەڤاڵمان تا کۆتا هەناسەیان بە گیانبازی شەریان کرد و دواتر شەهیدبوون. هاوڕێیانمان ئەکین و رۆسیدا جەنگاوەرانی پێشەنگی تێکۆشانی ژن، بە پێداگریی خۆیان لەسەر ئازادی و بە هەڵوێستی شکۆمەندانەی خۆیان کە خۆڕاگری دەکات، وەک جەنگاوەرانی ئاپۆیی نمونەیی لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا جێگەی شکۆمەندانەیان بۆخۆیان کردۆتەوە. ئێمە وەک هاوڕێیانی ئەوان بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی هاوڕێیانمان ئەکین و رۆسیندا بە هۆشمەندی و بەرپرسیارێتییەک کە شایەنی ئەوان بێت، بەرزبکەینەوە و خەون و ئاواتەکانیان بۆ رێبەرایەتیەکی ئازاد و کوردستانێکی ئازاد بهێنینەدی.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێز و بەنرخی هاوڕێیانمان ئەکین و رۆسیندا و گەلی وڵاتپارێزی سەرحەد و هەموو گەلی کوردستان دەکەین.

ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئەکین رزگار مەلازگرت

ناو و پاشناو: نوران ئاڵتونماکاس

شوێنی لەدایکبوون: ئیزمیر

ناوی دایک- باوک: فاتمە- محەمەد شیرین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣/ سەرحەد

 

ناسناو: رۆسیدا باوەر

ناو و پاشناو: بەلگین گوڤەن

شوێنی لەدایکبوون: ئەرزڕوم

ناوی دایک- باوک: خالیدە - ئۆرهان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣/ سەرحەد

 


         


        

هێرشی داگیرکەران بەردەوامە

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

٢٧ و ٢٨ی نیسان گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی و سەنگەرەکانی بەرخودان لە چەمچۆ و سیدا، ٤ جار بە هەلیکۆپتەر، ٢٢ جاریش بە کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کران.

لە ٢٤ی نیسان بە دواوە داگیرکەران هەوڵیان دا کە سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە سیدا بە حەفارە بڕوخێنن".

هـ . ب

هـ . ب