ناسنامەی سێ شەهیدی بۆردومانەکەی پێنجوێن ئاشکرا بوو

ناسنامەی سێ شەهیدی بۆردومانەکەی دوێنی پێنجوێن ئاشکرا بوو. ئەو ھێرشە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر ڕێگای سەرەکی ئەو قەزایە ئەنجامدرابوو.

پێشنیوەڕۆی دوێنێ، ١١ـی ئابی ٢٠٢٣، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، لەسەر ڕێگای سەرەکی پێنجوێن ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان بۆردوومان کرد. لە بۆردوومانەکەدا سێ هاوڵاتیی شەهیدبوون، کە ناسنامەکەیان بەمجۆرەیە:

ناسنامەی ئەو سێ شەهیدە بەم جۆرەیە:

حەسەن ئەحمەد كەشمولە، کارمەندی ئاسیاسێڵ

زیاد مستەفا خدر

ریام زیاد مستەفا، لە دایکبووی ٢٠٠٦

بەپێی زانیارییەکان کچێکی حەسەن ئەحمەد کەشمولە خوێنکاری بەشی پزیشکی بووە لە زانکۆی سنە و بۆیە لە گەڵ هاوڕێکەی بەناوی زیاد و کچی هاوڕێکەی بەمەبەستی هێنانەوەی کچەکەی لە دەروازەی باشماخ سەردانی ئەو ناوچەیان کردبوو.

هه‌ر به‌پێی‌ زانیارییه‌کان ئه‌و کەسانە ئۆتۆمبێلێكی‌ تایبه‌تی‌ جۆری تۆیۆتا ساڵونی‌ ژماره‌ ٥٨٤٩٠٧ـی هه‌ولێریان پێبووه‌.

ژ.ن