ناسنامەی ئەو گەریلایەی لە بەستا شەهید ببوو، راگەیەندرا

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە ١٢ی تەمووز لە بەستا شەهید ببوو، لەو بارەوە رایگەیاند، "هاوڕێمان رزگار جەنگاوەری پێشەنگی پارتیمان، بە ئیرادەیەکی گەورە، بە پێداگری و وشیارییەکی شایستەی شەهیدان، تێکۆشا".

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"هاوڕێی بەنرخمان رزگار ئیدەخی لە ١٢ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە هەرێمی بەستای بۆتان لە ئەنجامی هێرشی دوژمندا شەهید بوو. هاوڕێمان رزگار رۆڵەی ئازای زاگرۆسەکان و جەنگاوەی پێشەنگی پارتەکەمان، بە ئیرادە، بڕیارداری و وشیاری شایستەی شەهیدان تێکۆشا. بە پراتیکی سەرکەوتوانە و هاوڕێیەتی راستگۆیانە، لە بۆتان گەریلایەتی کرد، بەشداری لە زۆر چالاکیدا کرد و گورزی قورسی لە دوژمن وەشاند و لە بەرامبەر دوژمنی داگیرکەر رۆڵی خۆی جێبەجێ کرد. هاوڕێمان رزگار کە دەیویست ببێتە شوێنکەوتووی شەهید عادل بیلکی کە یەک لە فەرماندە پێشەنگەکانی بۆتان بوو و خاونداری لە میراتی بەرخودانی ئەو بکات، بە بەشداربوون و هەڵوێستی خۆی بووە هاوڕێی عادل، گەلهات، نودا و گوڵبەهار.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی هاورێمان رزگار و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە لە کەسایەتی هاوڕێمان رزگاردا یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش لە تێکۆشانمان بە زیندوویی رابگرین.

ناسنامەی هەڤاڵمان رزگار ئیدەخی بەم جۆرەیە:

ناسناو: رزگار ئیدەخی

ناو و پاشناو: سینان ئارار

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک- باوک: مریەم- رەمەزان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی تەمووزی ٢٠٢٣/ بەستا

هـ . ب