ناوەندی پاراستنی گەل قۆناغی یەکی حوزەیرانی پیرۆزکرد

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل : گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەو هەوڵدانە نوێیە کە بڕیارداری یەکی حوزەیران کە هەموو پێشکەوتەنەکانی ١٧ساڵی ڕابردووی نیشاندا، ڕۆحی پێدا و گەلی ئێمەی بەرەو سەرکەوتن ئەم هزرە گەشتربکەن.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل  بە ڕاگەیەنراوێکی نووسراو ١٨هەمین ساڵی قۆناغی یەکی حوزەیرانی پیرۆزکرد.

 

فەرماندەیی وتی: لە دژی پیلانی تەسفیەکردن، گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی لەسەر شەخسی رێبەر ئاپۆ لە دژی گەلی کوردستان دانرا، ١٧هەمین ساڵیادی قۆناغی مێژوویی  یەکی حوزەیران کە بە پیشەنگی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد، سەرەتا لە رێبەر ئاپۆ، لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، لە گەلی وڵاتپارێز، لە مرۆڤایەتی دیموکراتیک و هەموو هاورێیان پیرۆز دەکەین. ئێمە هەموو شەهیدانی خۆمان لە شەخسی ئەردال، شیلان، ڤیان، عادل، نوودا، ڕەشید، حسێن و خەباتەکان، لە شەخسی ئازاد، بەرچەم، دەلال، ئاتکان، دۆغان، کەمال، چەتین، چیچەک، زین، زەکی شەنگالی، قاسم ئەنگین، عەگید جیڤیان، یەڵماز، دلشیر، نووژین و هەواراماندا کە هەموویان ئەو قۆناغە مێژووییەیان دانا و بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بەردەوام بێت رەنجێکی مەزنیان بۆ کێشا، هەموو شەهیدان بە رێز و حورمەتەوە یاد دەکەینەوە. ئێمە سوێند دەخۆین کە یادکردنەوەی شەهیدانمان بە سەرکەوتنی گەلی کوردستان مسۆگەر بکەین.

لە بەردەوامی راگەیاندنەکەدا هاتووە:

" هەڵمەتی مێژوویی یەکی حوزەیران  کە لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا وەک هەڵمەتی ١٥ی تەباخی دووهەم دەبینرێت،  لە قۆناغی ئازادی گەلی کوردستاندا  سەردەمیکی نوێی تێکۆشان دەنووسێتەوە. ئەو سەردەمی تێکۆشانە کە ٢٠٠٤ دەستیپێکرد، لە لایەکەوە بووە وڵامێکی گرینگ بۆهەڵمەتی سڕینەوەی دەوڵەتی فاشیستی تورک بە هاوکاری هێزە کۆمپلۆگەرە نێونەتەوەییەکان، لەلایەکی ترەوە لەسەر هەموو پارادیگمای کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئیکۆلۆژیک  لەسەر ئازادی ژنان و رێبەرایەتی دانرا، لە کوردستان بووە هەنگاویکی گرینگ بۆ ئافڕاندنی کۆمەڵگەیەکی نوی و ئازاد. ڕۆحی هەڵمەتی یەکی حوزەیران، تەنیا بە گەریلاکانی ئازادی کوردستان تایبەتمەندی شەری گەش نەکردووە وتاکتیکی سەر نەخستووە، هەروەها لەسەر لایەنی رۆحی، لەناو گەلی کوردستانی تێکۆشەر، دامەزراندنی ژیانێکی ئازادی قووڵ کردووە و بڕیارداری پاراستنی خستووەتە ئەستۆی خۆی.

لەسەرووی هەموویەوە یەکی حوزەیران بە یەکێتی تێکۆشانێک کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە چیاکان دەیکەن و سەرهەڵدانێک کە گەلی کورد لە شارەکاندا ئەنجامی دەدەن، لە مێژوویی کوردستاندا لە نێوان ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٢ هەنگاوی گەورە نراوە و قۆناغی گرینگی تێکۆشان ئافڕێنراوە. لەم قۆناغەدا کە ئێمە دەتوانین وەک هەڵمەتی مسۆگەرکردنی هەبوونی گەلەکەمان پێناسەی بکەین، وەک لە قۆناغی ئۆسلۆ و ئیمرالیدا بینراوە وای کردووە کە تورکیا بێتە سەر مێز. دەولەتی تورک سەرەڕای هەموو ئەو شتانەش  وازی لە سیاسەتی قڕکرد و سڕینەوە نەهێناوە، ئەو قەناغەی وەک تاکتیکی شەڕی تایبەت بەکار هێنا. لەسەر ئەو بنگەیە، جەوهەری هەرە گەورەی ئیلهامی قۆناغی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل کە ٢٠١٥ لەئاستێکی هەرە بالا خۆی نیشاندا، ڕۆحی هەڵمەتی یەکی حوزەیرانە. لەم چوارچێوەیەدا گەلی ئێمە و گەریلاکانی ئازادی کوردستان، لەدژی خەتی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی کە خۆیان نوێ دەکەنوە، بە ڕۆحی یەکی حوزەیران تێدەکۆشی و درێژە بە بەرخۆدان دەدەن.

'گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ڕۆحی یەکی حوزەیران  ئەرکەکانی خۆیان بەجێگە دەهێنن'

لەم ڕۆژانەی کە پێشوازی لە ١٧هەمین ساڵی هەڵمەتی یەکی حوزەیران دەکەین، گەلی ئێمە و هێزەکانی ئازادی بە درووشمی" کات کاتی ئازادیە" لە قۆناغێکی نوێی هەنگاوەکە دەربازدەبن. لەسەرەتادا رێبەر ئاپۆ لەدژی سیاسەتی ئەشکەنجەی ئیمڕالی بەرخۆدانییەکی مەزن دەکات، لە زیندانەکان، شارەکان، دیاسپۆرا، کەمپی پەنابەران، چیاکان و هەموو بەشەکانی ژیان گەلی ئێمە بەرخۆدانییەکی مەزن دەکەن. قۆناغی بەرخۆدانی بەردەست وەک پێواژۆی هەڵمەتی یەکی حوزەیران بە کاریگەری، رێکخستنی ئاشکرایە کە گەلی ئێمە بگەێنێتە ئەو ئازادیەی کە تێکۆشانی بۆدەکەن. هەڵمەتی تێکۆشانی ١٧ساڵان کە هەڵمەتی یەکی حوزەیرانی گەش کردووە، ئەو راستیەی بە شیوەیەکی بەرچاو ئاشکرا کردووە."

گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەو هەوڵدانە نوێیە کە بڕیارداری یەکی حوزەیران کە هەموو پێشکەوتەنەکانی ١٧ساڵی ڕابردووی نیشاندا، ڕۆحی پێدا و گەلی ئێمەی بەرەو سەرکەوتن ئەم هزرە گەشتربکەن و ئەمڕۆ وڵامی ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی سەردەمی نوێ و تێکۆشانی سەرکەوتنی گەلەکەمان بگەێننە سەری. لەدژی سیاسەتی مۆدرنیتەی کاپیتالیست و هێزە نۆکەرەکان کە دەخوازن گەریلا تەسفیە بکەن، بێکاریگەری بکەن و تەنگاوی بکەن و گەلەکەمان لە رووی چاندیەوە قڕبکەن، گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە بە شێوەیەکی فیدایی و بە ڕۆحی یەکی حوزەیران بەرخۆدان دەکەن، بەو بریاردایە ئەرکەکانی خۆیان بەجێگە دەهینن. ئەم رۆژانە ، وەک گارێ، ئەمرۆش لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا لەئاستێکدا کە هەموو تێئۆرییەکانی شەڕ تێکبدات، بەرخۆدانێکی مێژوویی دەکات،  گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسەر خەتی هەڵمەتی یەکی حوزەیران جارێکی تر نیشانیدا کە هێزێکی لەبن نەهاتووە.گەریلاکانی مۆدڕنیتەی دیموکراتیک کە بە پێی پیشکەوتنەکانی سەردەم خۆیان نوێ دەکەنەوە، بە ئایدۆلۆژی ئاپۆیی کە باوەڕی، بڕیارداری و هێزی لێدەگرن خاوەن هێزێکە کە بتوانیت ببێتە پیشەنگی  سەرکەوتنی گەلەکەمان. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە هەڵمەتی هەلۆکانی زاگرۆس و جەنگی خابووردا سەرکەوتنەکانی خۆیان جارێکی تر نیشاندا بە ورەی و هێزێکی گەورەوە سڵاو دەنیرێت بۆ هەڵمەتی یەکی حوزەیران و پێشوازی لە ساڵی ١٨هەمی هەڵمەتەکە دەکات.

لەم چوارچێوەیەدا ئێمە جارێکی تر١٧هەمین ساڵی هەڵمەتی یەکی حوزەیران لە هەموو گەل، دۆستان و هاوڕێیان پیرۆز دەکەین، لە ساڵی ١٨هەمی هەڵمەتە پیرۆزەکەماندا  سەرکەوتنی گەورە بۆ رێبەر ئاپۆ، شەڕڤانانی ئازادی، گەلەکەمان و هەموو هێزە تێکۆشەرەکان دەخوازین کە درێژە بە تێکۆشانی ئازادی دەدەن."

ک-ش