ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە راگەیاندراوی بڵاوکردەوە

هەپەگە رایگەیاند، بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەى هێزەکانی پەدەکە، کە چوونەتە ناوچەکانی گەریلا لە مەتینا، لەلایەن هێزەکانمانەوە گولـلە بە ئاسماندا تەقێنراوە، بەڵام زرێپۆشەکان گوێیان بە هۆشدارییەکە نەداوە و چۆن زیانیان بەرکەوتووە لەلای ئەوانەوە روون نەبووەتەوە.

راگەیاندنەکەى ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە):

"بۆ گەلەکەمان و رای گشتی

دوای ئەوەى هێزەکانی پەدەکە چوونە کامپی هێزەکانمان لە ناوچەى مەتینا، هێزەکانمان بە ئامانجی هۆشیارکردنەوە بە چەکی کەسی تەقەیان بە ئاسماندا کردووە. هیچ یەک لە زرێپۆشەکان گوێیان بەو هۆشیارکردنەوەیە نەداوە و بەردەوام بوون لەسەر جموجوڵەکەیان و دوای ئەوە چۆن گورزیان لێدراوە و لەلایەن کێوە لێیاندراوە، ئەوە روون نەبووەتەوە. ئەوە روون نەبووەتەوە، کە ئاخۆ مینی چێندراوی پێشتر تەقیوەتەوە، یان هێرشی ئاسمانی  روویداوە".

ژ.ت