نه‌په‌گه‌: هێڵی هاوڕێ عه‌گید هه‌موو كات بۆ ئێمه‌ نمونه‌یه‌

نه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، "راوه‌سته‌ له‌سه‌ر گه‌ریلایه‌تی، رۆحی هێرش و شێوازی سه‌ركه‌وتن، كه‌ ئه‌مه‌ هێڵی هاوڕێ عه‌گیده‌، هه‌موو كات له‌به‌رده‌ممان نمونه‌ ده‌بێت. هه‌موو ئاڵقه‌یه‌كی شه‌هیدبوون ده‌كه‌ین به‌ هۆكارێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌".

فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هه‌فته‌ی قاره‌مانێتی له‌ گه‌لی كوردستان و گه‌ریلا پیرۆز كرد.

فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا به‌م جۆره‌ دوواوه‌:

" له‌ مێژووی گه‌لاندا هۆكاره‌كانی قاره‌مانێتی و هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی قاره‌مانه‌كان هه‌ن كه‌ مۆری خۆیان له‌ سه‌رده‌می به‌و جۆره‌ ده‌ده‌ن. سه‌ره‌ده‌مه‌كانی قاره‌مانێتی له‌ دۆخی به‌و جۆره‌دا دێنه‌ ئاراوه‌ كه‌ تێكۆشانی رزگاربوون له‌ بنده‌ستی سه‌رده‌می داگیركاری له‌سه‌ر گه‌لان دێنه‌ ئاراوه‌ و به‌ واتای سه‌رفرازی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕییه‌. سه‌رده‌مه‌كانی قاره‌مانێتی له‌ رووی تایبه‌تمه‌ندی به‌و جۆره‌ قارامانانه‌وه‌ ته‌نیا ئه‌وانه‌ ئافراندیان كه‌ خاوه‌نی بیروباوه‌ڕی روون، بوێری توند، هه‌وڵی گه‌وره‌، باوه‌ڕێكی قایلكار و رۆحێكی گیانبازین. دوای ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان ئه‌و رێپێوانه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ به‌ر له‌ ٥٠ ساڵ ده‌ستیپێكردووه‌ و رێپێوانه‌ به‌ شێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ رێكخست، له‌ مێژوویه‌ك كه‌ به‌ره‌وژێر ده‌چوو، تێپه‌ڕیوه‌ بۆ سه‌رده‌می ئه‌و قاره‌مانانه‌ی داستان و نه‌به‌ردی ده‌نوسنه‌وه‌. هه‌موو قاره‌مانێتیه‌ كه‌سییه‌كان كه‌ گه‌لی كورد به‌ر له‌ په‌كه‌كه‌ نیشانیدابوو، له‌ناو په‌كه‌كه‌دا وترانه‌وه‌، له‌ كه‌سایه‌تی جه‌نگاوه‌رانی دلێری په‌كه‌كه‌دا بووه‌ خاوه‌نی گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا. پارته‌كه‌مان په‌كه‌كه‌ نه‌ك هه‌ر ته‌نیا قاره‌مانێتی ئافراندووه‌، هه‌روه‌ها هێڵی قاره‌مانێتی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ به‌رده‌وام له‌ ناو هه‌ڵمه‌ته‌كاندا بووه‌ و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه‌ و ئاستی جه‌نگاوه‌ری گیانبازی هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌.

له‌ كاوه‌ی هاوچه‌رخ تا فه‌رمانده‌ی ئه‌فسانه‌یی

گه‌لی كوردستان له‌ نێوان ٢١ی ئادار كه‌ هاوڕێ مه‌زڵووم دۆغان، كاوه‌ی هاوچه‌رخ چالاكی قاره‌مانانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا و ٢٨ ی ئاداردا، رۆژی شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ی ئه‌فسانه‌یی گه‌ریلای كوردستان عه‌گید (مه‌عسوم كۆركماز) وه‌ك هه‌فته‌ی قاره‌مانێتی پیرۆز ده‌كات. هه‌ڵوێستی قاره‌مانانه‌ی گیانبازانه‌ی هه‌ردوو هاوڕێمان كه‌ چووه‌ته‌ ناو مێژووه‌وه‌، ده‌ربڕینی پراكتیكی ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی و به‌رجسته‌بوونه‌وه‌ له‌ كه‌سه‌كاندایه‌. هه‌ڤاڵ مه‌زڵووم دۆغان له‌ دژی سه‌پاندنی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی كوده‌تای ١٢ ی ئه‌یلول هێڵی به‌رخۆدانی په‌كه‌كه‌ی هێنایه‌ ئاراوه‌، هه‌ڤاڵ عه‌گید به‌ هه‌ڵمه‌تی ١٥ی ته‌باخ له‌ كوردستان گه‌ریلایه‌تی داهێنا و شێوازی شه‌ڕی گیانبازی هێنایه‌ ئاراوه‌. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ئێمه‌ هه‌فته‌ی قاره‌مانێتی له‌ هه‌موو گه‌لی كوردستان و هاوڕێیانمان پیرۆز ده‌كه‌ین.

عه‌گید، ناوی شێوازێكه‌ كه‌ سه‌رفرازی ده‌خوڵقێنێت

هه‌ڤاڵ عه‌گید كه‌ هه‌موو كات فه‌رمانده‌یی سوپای گه‌ریلامان كردووه‌، یه‌كێكه‌ له‌ رێبه‌رانه‌ گه‌ل كه‌ توانیویه‌تی، ئیراده‌ی گه‌لی ئازاد له‌ كه‌سایه‌تی خۆیدا جێگیر بكات. هاوڕێ عه‌گید له‌ هاوڕێ حه‌قی قه‌رار تا هاوڕێ مه‌زڵووم دۆغان، له‌ چوار تا به‌رخودانی ١٤ی ته‌موز بووه‌ته‌ مێشك و دڵی شه‌هیدان. هاوڕێ عه‌گید له‌ كه‌سایه‌تی خۆیدا به‌هاكانی ژیانی به‌رزی نیشانداوه‌، زۆر هێڵی له‌گه‌ڵ خۆی ئافراندووه‌، بووه‌ته‌ جه‌نگاوه‌ر و فه‌رمانده‌یه‌كی نه‌به‌زیوی هێڵی ئاپۆیی، بڕوای به‌ سه‌ركه‌وتنی شێوازی گه‌ریلا هێناوه‌ و بووه‌ته‌ باوه‌ڕداری. هاوڕێ عه‌گید كه‌ هێشتا زووبوو بۆ پارتی، باوه‌ڕی به‌ سه‌رفرازی هه‌بوو، زانی ئه‌و بڕوایه‌ی بگۆڕێت بۆ رێكخستن و چالاكی، نه‌ك هه‌ربووه‌ته‌ فه‌رمانده‌یه‌كی رێزدار، به‌رز و ره‌سه‌نی گه‌ریلای ئازادی كوردستان هه‌روه‌ها بووه‌ته‌ شمشێری ئازادی و سه‌رفرازی گه‌له‌كه‌مان، بووه‌ته‌ ناوی شێوازی سه‌رفرازی و هێڵی گه‌ریلا.

ئه‌و قاره‌مانانه‌ی ساڵی ٢٠٢١ به‌ سه‌ر هێڵی عه‌گیددا رێیان بڕیوه‌

له‌ دۆخێكی به‌و جۆره‌دا كه‌ ئێمه‌ ٤٠ ساڵه‌ی پراتیكی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵات تێده‌په‌ڕێنین، ئه‌و شمشێره‌ی هاوڕێمان عه‌گید بۆ گه‌له‌كه‌مانی به‌ده‌ستهێنا، شمشێری خۆپاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادییه‌. له‌ هه‌موو كات تیژتره‌، به‌ بڕست و به‌هێزه‌. خاوه‌نی به‌ها و شمشمێرێكی له‌و جۆره‌ له‌لای گه‌له‌كه‌مان سه‌رفرازییه‌، هه‌موو كات به‌رزترین به‌های ئێمه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ شانازی پێوه‌ده‌كه‌ین.

ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆیی به‌خێرایی و به‌ هه‌ڵمه‌ته‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌ و هاتووه‌ بێگۆمان ئه‌وه‌ به‌هۆی رێبه‌ر ئاپۆ و هه‌موو شه‌هیدانی قاره‌مانمانه‌. تێكۆشانی گه‌ریلامان كه‌ به‌ یه‌كه‌م گولـله‌ی عه‌گیده‌وه‌ ده‌ستیپێكرد، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو هێڵی كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌موو ناوچه‌یه‌ك له‌ دوژمنی داگیركه‌ری داوه‌، سوپای گیانبازی ئافراندووه‌ كه‌ به‌ ئازایه‌تییه‌وه‌ شه‌ڕ ده‌كات.

به‌تایبه‌تیش له‌و شه‌ڕه‌ی ساڵی ٢٠٢١دا كه‌ گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كردیان، ئه‌و فه‌رماندانامان كه‌ له‌سه‌ر هێڵی عه‌گید به‌ گیانبازییه‌وه‌ تێكۆشان، له‌ كه‌سایه‌تی فه‌رمانده‌كانمان هاوڕێ شۆڕش به‌یتوشه‌باب، هه‌ورام، نوژین، دلژین، زه‌رده‌شت، هێژار، رێبه‌ر، سه‌رحه‌د، روكه‌ن، جومالی، چاڤڕێ، بۆتان سه‌رهه‌ڵدان، زناریندا جارێكیتر تێكنه‌چوونی هێڵی عه‌گیدیان چه‌سپانده‌وه‌.

ئێمه‌ گه‌ریلایه‌تی سه‌رفرازی ده‌كه‌ینه‌ راستی

هێڵی هاوڕێ عه‌گید كه‌ ناوی راوه‌سته‌ له‌سه‌ر گه‌ریلایه‌تی، ئازایه‌تی، بڕیارداری، وه‌فاداری بێكۆتاییه‌ له‌ هێڵی ئاپۆیی، رۆحی هێرش و شێوازی سه‌ركه‌وتنه‌، هه‌موو كات له‌به‌رده‌م ئێمه‌ی گه‌ریلای ئازادی كوردستاندا نمونه‌ ده‌بێت. ئێمه‌ باشتر له‌ واتا و نرخی یادكردنه‌وه‌ی هاوڕێ عه‌گید تێده‌گه‌ین، هه‌رگیز هه‌نگاونان به‌ره‌و دوواوه‌ قه‌بوڵ ناكه‌ین، به‌ره‌وپێشچوون بۆۆمان به‌ بنه‌ما ده‌گرین. ئێمه‌ هه‌ر ئاڵقه‌یه‌كی شه‌هیدبوون ده‌كه‌ینه‌ هۆكاری تۆڵه‌ و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ و گه‌ریلایه‌تی سه‌رفرازی ده‌كه‌ینه‌ راستی.

له‌ ساڵیادی ٣٦هه‌مینی شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ی ئه‌فسانه‌ییمان مه‌زڵووم دۆغان و مه‌عسوم كۆركمازدا، له‌ كه‌سایه‌تی ئه‌واندا ئێمه‌ له‌به‌ر سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئازیزمان به‌ رێزه‌وه‌ به‌ژنی خۆمان داده‌نه‌وێنین، سوێند ده‌خۆین كه‌ له‌ هه‌موو دۆخێكدا شوێنكه‌وتووی هێڵی شه‌هیدان بین. به‌و بڕوا و بڕیاردارییه‌وه‌، له‌سه‌ر هێڵی مه‌زڵووم و عه‌گیده‌كان، ئێمه‌ هه‌فته‌ی قاره‌مانێتی له‌ هه‌موو شه‌هیدانی خۆمان و هاوڕێیانمان پیرۆز ده‌كه‌ین كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ تێده‌كۆشن. ئێمه‌ گه‌لی وڵاتپارێزمان كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بیچ هاوتا نه‌ورۆزی رێبه‌رایه‌تی ٥٠ هه‌مینیان پیرۆز كرد و خاوه‌نداریان له‌ قاره‌مانی خۆیان كرد، سڵاو ده‌كه‌ین.

هـ . ب