نه‌ورۆز له كه‌ركوك به جۆش و خرۆشه‌وه پیرۆز ده‌كرێت
له كه‌ركوك له شیوه سور نه‌ورۆز به به‌شداری سه‌دان كه‌س پیرۆز ده‌كرێت.
له كه‌ركوك له شیوه سور نه‌ورۆز به به‌شداری سه‌دان كه‌س پیرۆز ده‌كرێت.
به به‌شداری سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی ناوچه‌كه و كه‌ركوك نه‌ورۆز له شیوه سوری كه‌ركوك پیرۆز ده‌كرێت.
له گۆڕه‌پانه‌كه وێنه‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، وێنه‌كانی شه‌هیدان، ئاڵاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، ره‌ژاك و ره‌نگه‌كانی سه‌وز، سور و زه‌رد هه‌ڵدراون.
دوای خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ رێزلێنان، ئاگری نه‌وررۆز له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كرێته‌وه.
له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بێ پسانه‌وه دروشمه‌كانی ‘بژی سه‌رۆك ئاپۆ‘ و ‘نه‌ورۆز پیرۆز بێت‘ ده‌وترێنه‌وه.
په‌یامی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و كۆمیته‌ی ئاماده‌كار له‌لایه‌ن نه‌وزاد به‌كره‌وه خوێندرایه‌وه. نه‌وزاد به‌كر له‌سه‌ره‌تادا نه‌ورۆزی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و له هه‌موولایه‌ك پیرۆز كرد.
به‌كر باسی له‌وه‌كرد، كه نه‌ورۆز پێكه‌وه ژیانه و وتی، "په‌یامی سیاسی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێمه‌كه‌یه. پێویسته ئێمه هه‌موو پێكهاته‌كان نه‌ورۆز بكه‌ینه نه‌ورۆزی ئاشتی، له دژی گه‌نده‌ڵی و دزی و بوه‌ستینه‌وه".
به‌كر باسی له‌وه‌كرد، كه پێویسته هه‌موو كه‌س بۆ ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كار بكات و بكه‌وێته جوڵه و هه‌وڵه‌وه و وتی، "ئۆجالان رێبه‌ری گه‌لانه. رێبه‌ری مرۆڤایه‌تییه".
دواتر هونه‌رمه‌ند پێشه‌وا ره‌مه‌زان چووه سه‌ر شانۆ و گه‌ل له‌به‌ر گۆرانی گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ڕكێیان ساز كرد.
پیرۆزباییه‌كه به‌رده‌وامه.
هـ . ب