نه‌ورۆز له بناری قه‌ندیل به جۆش و خرۆشێكی گه‌وره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. دوای په‌یامی ڤیدیۆیی هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه جه‌میل بایك بڵاوكرایه‌وه، په‌یامی كه‌ژه‌كه و په‌یامی ته‌ڤگه‌ری ئازادی خوێنرانه‌وه.
په‌یامی كه‌ژه‌كه بۆ نه‌ورۆزی قه‌ندیل به‌م جۆره‌یه:
"كات كاتی پاراستنی ژنی ئازاد و كۆمه‌ڵگای ئازاده، له نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتن و به‌رخودانێكی دیكه‌دا، ئه‌مجاره‌ش له هه‌موو لایه‌ك ئاگری نه‌ورۆز گه‌شتر ده‌بێت. نه‌ورۆزی ٥٠ ساڵه‌ی تێكۆشانی ئازادی گه‌لان، ئه‌م نه‌ورۆزه نه‌ورۆزی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی په‌یمانی لۆزان و له‌ناو بردنی هێڵی خیانه‌ت و فاشیزمه.
له‌كه‌سایه‌تی كاوه‌ی هاوچه‌رخ مه‌زڵووم دۆغان، زه‌كیه ئاڵكان، رۆناهی، بێریڤان، سه‌ما یوجه، سه‌كینه جانسز، ڤیان سۆران، ئارین میركان و شیرین عه‌له‌مهولیدا، ئێمه هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌ی به گیانی خۆیان ئاگری نه‌ورۆز و تێكۆشانیان گه‌ش كردووه و بوونه‌ته پێشه‌نگی كۆتاییهێنان به فاشیزم و سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار، به رێزه‌وه به بیریان دێنینه‌وه.
ئێمه لێره‌وه تا ئیمراڵی كه گیانی به‌رخودان و ئاگری ئازادی له دڵی ئێمه‌دا زیندووكردووه‌ته‌وه، پیرۆزبایی و به‌ڵێنی خۆمان ره‌وانه ده‌كه‌ین. ئێمه نه‌ورۆزی تێكۆشه‌رانی ئازادی، زیندانیانی سیاسی تا گه‌ریلاكانی ئازادی، تێكۆشه‌ران له شه‌قامه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و هه‌موو ئازادیخوازان به تایبه‌تیش هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له نه‌ورۆزی قه‌ندیلدا كردووه پیرۆز ده‌كه‌ین.
گه‌لی كورد سه‌رباری هه‌موو هێرش، كۆمه‌ڵكوژی و پیلانگێڕییه‌كان ئه‌مڕۆ به گیانی به‌رخودانی نه‌ورۆز له‌سه‌ر پێیه و تێده‌كۆشێت. نه‌ك هه‌ر بۆخۆی، بۆ هه‌موو گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌موو ئازادیخوازانی له جیهان به پێشه‌نگایه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی به پاڕادایمی رێبه‌ر ئاپۆ هه‌ستاونه‌ته سه‌ر پێ، تێده‌كۆشن.
ئێمه‌وه‌ك كه‌ژه‌كه به ئیراده‌یه‌ك كه ماوه‌ی ٣٠ ساڵه هێزی لێوه‌رده‌گرین، جارێكی تر جه‌ژنی نه‌ورۆز له رێبه‌ر ئاپۆ، هه‌موو ژنان، كۆمه‌ڵگا و هه‌ڤاڵان پیرۆز ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ، پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لان و له‌ناوبردنی په‌یمانی لۆزان به پێشه‌نگایه‌تی ژنان مسۆگه‌ر بكه‌ین. به‌ڵێنی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ دووباره ده‌كه‌ینه‌وه".
دوای په‌یامی كه‌ژه‌كه گروپی میوزیكی چیای شه‌نگال كه له شه‌نگاله‌وه هاتنه سه‌ر شانۆ، به ره‌نگ و ده‌نگی خۆیانه‌وه گۆرانیان وت.
له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بێپسانهوه دروشمی ‘بژی سه‌رۆك ئاپۆ‘ وترانه‌وه.
له‌سه‌رناوی ته‌ڤگه‌ری ئازادی محه‌مه‌د عه‌بدوڵا په‌یامێكی خوێنده‌وه. عه‌بدوڵا رایگه‌یاند، كه ئه‌م شوێنه نه‌ك هه‌ر قه‌ندیله، ئێره ئامه‌د، قامیشلۆ و مهاباده.
عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه پێویستی به تێكۆشانێكی نوێی گه‌له‌كه‌مانه، ئه‌و تێكۆشانه له كوردستانه‌وه ده‌كرێت و وتی، " پێویسته تێكۆشان له هه‌موو شوێنێك به‌هێز بكه‌ین. ئێمه داوا له هه‌موو كه‌سانی خاین و نۆكه‌ر ده‌كه‌ین با بگه‌ڕێنه‌وه، پێویست به تێكۆشانێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه".
پیرۆزباییه‌كه به گۆرانییه‌كانی بهرنانگ به‌رده‌وامه. گه‌ل به گۆرانی شۆڕشگێڕییه‌وه گۆڤه‌ند ده‌گێڕن.
پیرۆزباییه‌كه به‌رده‌وامه.
هـ . ب