نه‌ورۆزی ئامه‌د: ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان
وێڕای ئاسته‌نگی و قهدهغهكانیش به سه‌دان هه‌زار كه‌س له نه‌ورۆزی ئامه‌د كۆبوونه‌وه. له گۆڕه‌پانه‌كه دروشمی بژی سه‌رۆك ئاپۆ‘ به‌رزكرانه‌وه.
وێڕای ئاسته‌نگی و قهدهغهكانیش به سه‌دان هه‌زار كه‌س له نه‌ورۆزی ئامه‌د كۆبوونه‌وه. له گۆڕه‌پانه‌كه دروشمی بژی سه‌رۆك ئاپۆ‘ به‌رزكرانه‌وه.
فیناڵی مه‌راسیمی پیرۆزبایی نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ به دروشمی ‘كات كاتی ئازادییه‘ له گۆڕه‌پانی نه‌ورۆزی ئامه‌د ئه‌نجامدرا. له بچوك و گه‌وره‌ی گه‌له‌وه پۆل به پۆل روویان كرده گۆڕه‌پانی نه‌ورۆز. به سه‌دان هه‌زار كه‌س هاتنه گۆڕه‌پانی نه‌ورۆز و له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا دروشمه‌كان بۆ ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌رزكرانه‌وه.
رێگری له‌و میوانانه‌ش كرا كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه ویستیان بێن و به‌شداری له مه‌راسیمی نه‌ورۆزدا بكه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میوانان نه‌یانویست ژماره‌ی پاسپۆرته‌كانیان بده‌ن، رێگری له چوونه‌ناوه‌وه‌یان بۆ گۆڕه‌پانه‌كه كرا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كانه‌وه رێگری له چوونه‌ناوه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ناو گۆڕه‌پانه‌كه كرا، به‌رنامه‌ی پیرۆزباییه‌كه دره‌نگ ده‌ستیپێكرد. به هه‌زاران كه‌س بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له به‌رده‌م ده‌رگاكانی چوونه ناو گۆڕه‌پانه‌كه راگیران. گه‌ل كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به پۆلیسه‌كان نیشاندا و له نێوان ئه‌وان پۆلیسه‌كاندا گرژی هاته ئاراوه. پۆلیسه‌كان په‌لاماری گه‌لیان دا و گه‌نجانیش به به‌رد وه‌ڵامی هێرش و ئاستهنگیهكانیاندایهوه. له‌ئه‌نجامی به‌رخودانی گه‌ل پۆلیسه‌كان ناچار بوون پاشه‌كشێ بكه‌ن و ده‌رگاكان بكه‌نه‌وه. له‌ئه‌نجامدا ده‌یان هه‌زار كه‌س چوونه ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌وه.
پێشكه‌شكارانی نه‌ورۆز كه هونه‌رمه‌ند ده‌ڤریم ئامه‌د و ئۆزجان ئاته‌ش بوون ده‌ستیان به به‌رنامه‌كه كرد و نهرورۆزی گه‌لیان پیرۆز كرد و وتیان: "له سه‌رحه‌ده‌وه تا بۆتان، له عه‌فرینه‌وه تا كۆبانێ، له چوار لاوه نه‌ورۆز پیرۆز بێت". دواتر رێز له‌و كه‌سانه گیرا كه له تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسیدا گیانیان به‌خشیوه.
به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س له گۆڕه‌پانه‌كه به جۆش و خرۆشه‌وه پیرۆزبایی ده‌كه‌ن. هاوسه‌رۆكی كۆمیته‌ی ئاماده‌كار و هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ئامه‌د زه‌یاد جه‌یلان وتاری سه‌ره‌تای پێشكه‌ش كرد و وتی، "ئێمه به ملیۆنان كه‌س جه‌ژن پیرۆز ده‌كه‌ین، به گیانی رههشانهكان، زهكیهكان نه‌ورۆز پیرۆز بێت. نه‌ورۆز هه‌بوونه، نه‌ورۆز هه‌بوونه له دژی سته‌م. نه‌ورۆز به‌رخودانه. نه‌ورۆز به‌رخودانی ٢ هه‌زار و ٦٠٠ ساڵه. تا ئه‌و كاته‌ی له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌دا سته‌م هه‌بێت، ئێمه خۆڕاگری ده‌كه‌ین. ئامه‌د به‌رخودانه، هه‌زاران سڵاوتان لێ بێت. ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئێمه ئیراده‌ی كوردان ده‌شكێنین، با جوان سه‌یری ئه‌م گۆڕه‌پانه بكه‌ن، ئاوایه ئامه‌د، ئاوایه ئیراده. كه‌س ناتوانێت ئیراده‌ی گه‌لی كورد تێكبشكێنێت".
جه‌یلان نه‌ورۆزی زیندانیانی نه‌خۆش و هه‌موو زیندانیانی پیرۆز كرد و وتی، "جه‌ژنی نه‌ورۆزی به‌رخودێر و خۆڕاگرانی زیندان پیرۆز بێت".
هـ . ب