نۆکەران تەمەنی داگیرکەر درێژدەکەنەوە، گەریلاش بێ وچان گورزی لێدەدەن

شەڕ تەنیا لە نێوان گەریلا و داگیرکەردا نییە؛ هێزە نۆکەرەکان تەمەنی دەوڵەتی تورک درێژ دەکەنەوە. سەرباری هەموو شتێک گەریلا بە بەرخودانی شکۆداری خۆی درێژە بە سەرکەوتن دەدات. زەینەلەکانی سەردەمی مەحکومن بە شکست.

لە سەدەی ٢١دا کە دەرفەتەکان بۆ دیموکراسی و ئازادی و گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، ئایا کێ ئەوەی ناوێت؟ کێ ئەوینداری جەلادەکەی خۆیەتی، کێ لە ناخەوە کۆیلایەتی دەوێت؟ نمونەی هەرە بەرچاوی ئەوە لە کەسایەتی بنەماڵەی بارزانیدا دەبینرێت. بەرخودان، دەستهەڵنەگرتن لە خاک و ئازادیش لە کەسایەتی گەریلادا بەرجستەبووە.

دەزانرێت کە لە مێژووی سەرهەڵدانەکانی کوردستاندا خەیانەتی ناوخۆیی بەردەوام بووەتە هۆکاری شکستی سەرهەڵدانەکان. هێڵی خیانەتکار و هاوکار کە لە دێرسیم لە کەسایەتی زەینەل و رێبەرەکاندا سەریهەڵدابوو، لە کەسایەتی ماڵی بارزانیدا خۆی نوێ دەکاتەوە. بەڵام بێگومان ئەو هێزەی هەرگیز دەستبەرداری سەرکەوتن نابێت هێزی گەریلایە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هێزە هاوکار و داردەستەکانی پەدەکە لەناو داوی مێژوودان. لەبەر ئەوەی والێکدەدەنەوە کە بە گەمارۆدانی ناوچەکان، هێرشی ئاسمانی و کەوتنەناو هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا کۆتایی بە بزوتنەوەی ئاپۆیی دەهێنن. بەڵام ئەو پارتەی کە بە کەمترین دەرفەت و بە هێزی جەوهەری ٥٠ ساڵەوە شەڕ دەکات، ئەو هەوڵ و هێرشانەی ئەوانی پوچەڵ کردووەتەوە و پوچەڵیان دەکاتەوە. هەربۆیە داگیرکەران هەرگیز ئامانجەکانیان ناپێکن.

لە مەتیناوە تا سەرگەلێ شەڕ شەری گیانبازییە

لە ٣ی تەمووزدا داگیرکەری تورک بە هاوکاری پەدەکە دەستی بە ئۆپراسیۆنێکی نوێ کردووە. لە رێگەی هاتنیان بۆ شاخی بەهار و سەرگەلێ دەیانەوێت گوایە قوفڵی ئۆپراسیۆنی پەنجە دابخەن. هەربۆیە وەک ئەوەی لە وڵاتی خۆیاندا دەجوڵێنەوە، لە ناو خاکی باشوری کوردستان و شارەکاندا دەستی خۆیان راوەشاند و روویان کردە گۆڕەپانەکانی گەریلا. بەڵام گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە هەموو کات هەنگاوەکانی دەوڵەتی تورکیان پێشبینی کردووە، لە ئامادەکارییەکی بەهێزدا چاوەڕێی ئەوان بوون. لە رۆژی ٣ی تەمووزەوە تائێستا گەریلا بێ وەستان چالاکی کاریگەر ئەنجام دەدەن. لە رێگەی گورز وەشاندن لە سکۆرسکیەکانەوە رێگەنادەن سەربازەکانیان دابەزێنن. لە سەر زەویش بە لێدانی کاریگەر، ئەوانەی هەن لەناویان دەبەن. بە چالاکی لە رێگەی ئامرازی ئاسمانیش مۆڵگە و سەربازەکان لەناو دەبەن. هەربۆیە تا ئەو کاتەی کە گەریلاکانی ئازادی داگیرکەران لەو شوێنانە دەردەپەڕێنن جەنگێکی فیدایی بەردەوام دەبێت.

ئەوەی بەتەمای دراوسێیە، دەبێت بێ شێو سەربنێتەوە

بێگومان ئەگەر کە شەڕ تەنیا لە نێوان گەریلا و داگیرکەری تورکدا بوایە، دەوڵەتی تورک لە مێژبوو لەناوچووبوو. بەڵام هێزە خیانەتکارەکان هەموو رۆژێک تەمەنی ئەوان درێژدەکەنەوە و سات و سەودا بە خاکی باشورەوە دەکەن. چۆن دەکرێت مرۆڤ ئەوینداری بکوژانی خۆی بێت؟ بەڵام ماڵی بارزانی بە کوێرانە مامەڵە دەکەن و رێگە بۆ داگیرکەران دەکەنەوە. ئەوان هەڵەبجە و ئەنفالیان لەبیرکردووە. هەروەها ئەو مینانەی لە خاکی باشور چێنراون تائێستاش خەڵک بریندار دەکەن و دەبنە هۆی گیانلەدەستدانیان، ئەوانەشیان لەبیرکردووە. بەڵام مرۆڤ ناتوانێت ئەو دۆخە بە لەبیرکردن پێناسە بکات. لەبەر ئەوەی پەدەکە هەرگیز هیچ شتێکی بۆ گەلی کورد نەکردووە. هەموو کات بۆ بەرژەوەندی خۆی کاری کردووە و بەم جۆرە لە دەسەڵات ماونەتەوە. هێزێکی دەسەڵاتداریش هەموو شتێک بە موڵکی خۆی دەبینێت. هەربۆیە ئەمرۆ خاکی باشور دەفرۆشێت، بۆردومان دەکرێت و دەسوتێنرێت. وابیردەکەنەوە کە دەوڵەتی تورک پیرۆزباییان لێدەکات و کوردستان لە سەر سینیەکی زێرێن رادەستی ئەوان دەکات. بەڵام پێویستە قۆناغی رێفراندۆم بە بیربهێننەوە. دەبێت بزانن پێویستە کە ئەو دەستەی ئەمرۆ بەرەولایان درێژ دەبێت، سبەینێ دەبێت شمشێر و ریشەیان دەردەهێنێت. لەبەر ئەوە، راستی پەدەکە راستی ئەو وتە نەستەقە بەبیر دەهێنێتەوە "ئەوەی بەتەمای سواربوونی ئەسپی خەڵکە هەموو کات بەپێ دەبێت بڕوات یاخود ئەوەی بە تەمای دراوسێیە بێ شێو دەبێت سەربنێتەوە".

رۆڵەکانی ئەم خاکە مێژوویان لەبیرناکەن

هەرچەندە پەدەکە راستیەکان لەبیر بکات، بەڵام قارەمانترین و ئازاترین رۆڵەکانی ئەمە لەبیرناکەن. گەریلاکانی ئازادی بە چالاکیەکانیان کە گورز لە داگیرکەران دەوەشێنن، نیشانی دەدەن کە ئەوان تۆڵەی مێژووی دوور و نزیک و کیمیابارانەکان دەکەنەوە. وەک لە سۆشیاڵ میدیادا دەرکەوت، تورک خاکی باشور وەک موڵکی خۆیان دەبینن، هەربۆیە لەگەڵ چوونە ناو ناوچەکە دەڵێن "بەخێربێن بۆ تورکیا". گەریلاکانی ئازادیش بە چالاکیەکانیان پێیان دەڵێن "بەخێر بێن بۆ کوردستان".

گەریلا بەهێزێک کە لە بەرخودان و شەڕی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی وەریدەگرن، ئەمڕۆ لە گۆڕەپانەکانی بەرخودان پێرفۆرمانسێکی بێهاوتا نیشان دەدەن. ئەوان بە داهێنەری لە تاکتیک، بە ئاستێکی بەرز و گەریلایەتی سەردەمیانەوە ئاستی شەڕ و سەرکەوتنیان گەیاندووەتە لوتکە. لە هەمان کاتد بە چالاکی نوێی رۆژانە بریارداری و پێداگری سەرکەوتن و کوردستانی ئازادی بە جیهان نیشان دەدەن.

هـ. ب