فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بە بۆنەی ساڵیادی بەرخودانی ١٤ی تەمووز راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگەدا هاتووە:
"پێشەنگە نەمرەکانمان کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک دڕندانەترین ئەشکەنجەکانی کۆلۆنیالیزمیان پوچەڵکردەوە و بە بەرخودان رێگەی سەرکەوتنیان کردەوە. لە کەسایەتی ئەو پێشەنگانەدا ئێمە هەموو شەهیدانمان بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە یاددەکەینەوە. بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز رۆحی گیانبازی و هێزی نەبەزینی بە تێکۆشانەکەماندا کە بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ گەورە بوو و هەموو رۆژێک مێژوویەکی پێزیاد کرا. ئێمە بەڵێن دوبارە دەکەینەوە کە لە سەر رێچکە ئەو بەرخودانانە سەربکەوین.
بۆ ئەوەی گەلەکەمان کە لە ژێر قڕکردندا ئازار دەچێژێت، ببێتە خاوەن ئایندەیەکی ئازاد، پەکەکە لە کوردستان هێڵی بەرخودانی ئافراند. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و کۆلۆنیالیست کە دەیەوێت ئەم هێڵە لەناوببات، لە زیندانی ئامەد لە بەرمابەر مرۆڤایەتی گەورەترین تاوانی ئەنجامدا. پێشەنگەکانمان سەرباری ستەم و ئەشکەنجە دژواریش رێگەیان بە خۆبەدەستەوەدان و خیانەت نەدا. پێشەنگەکانمان جەستەی خۆیان دڵۆپ دڵۆپ تواندەوە و بەو جۆرە شکۆی ئێمە، هیوای ئایندەیەکی ئازادی گەلەکەمان و پارتەکەمان پەکەکەیان بە گیانی خۆیان پاراست و رۆژی شکۆی نەتەوەییان ئافراند. شەهیدانمان بە بەرخودانی خۆیان مێژوویەک کە بەرەو هەڵدێر دەچوو، گۆڕیان. بە پێشەنگایەتی فەرماندەیی گەورە عەگید (مەعسوم کۆرکماز)، گەریلاکانی ئازادی کوردستان تێکۆشانی ئەو شەهیدانەیان وەرگرت. گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەو تێکۆشانەیان بە هەڵمەتی ١٥ی ئاب سڵاوکرد و گۆڕییان بۆ جەژنی ژیانەوەی گەلەکەمان. رۆحی بەرخودانی ١٤ی تەمووز لە فیداکاری و فیداییبووندا ئاڵای تێکۆشانەکەمانی گەیاندە لوتکە. هێزەکانی گەریای فیدایی ئەو رۆحەیان گەیاندە هەموو پارچەیەکی خاکی کوردستان و لە دژی کۆلۆنیالیزم زەمینەی شەڕی سۆڕشگێڕی گەلیان ئافراند.
دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست و قڕکەر وەک دوێنێ، ئەمرۆش هەموو رێبازەکانی شەڕی چەپەڵی خۆی خستووەتەگەڕ و دەیەوێت بە پاکتاوکردنی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، راستی کوردی ئازاد و کوردستان کە لەلایەن رێبەر ئاپۆوە ئافرێندراوە، لەناوببات. لەسەر ئەو بنەمایە دەوڵەتی تورک هەموو دەرفەتەکانی خۆی خستووەتە ئامادەباشیەوە، هێرشەکانی زیاد کردووە و بەم جۆرە دەیەوێت بگاتە ئەنجام. هێزەکانمان لە دژی هەموو هێرشەکان بە شێوەی فیدایی خۆڕاگرییان کرد، بۆ پاراستنی هەموو پارچەیەکی کوردستان خاکی کوردستان بێ دوودڵی گیانی خۆیان بەخت دەکەن و بە داگیرکەران نیشان دەدەن کە ئەوان هاوڕێیانی کەمال، خەیری، عاکیف و عەلی چیچەکەکانە. ئەو شەهیدانەمان بەو رادەیە ژیانیان خۆشدەوێت کە لەپێناویدا خۆیان بەخت دەکەن و لە دژی خیانەتیش پەرە بە بەرخودان دەدەن. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئەو ئاڵایەی بەرخودانیان شەکاندەوە و بەتایبەتی لە ئەیالەتەکانی باکوری کوردستان، لە زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، هەفتانین و خواکورک لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان بە شێوەی فیدایی خۆڕاگرییان کرد. هاوڕێیانمان نیشانی دۆست و دوژمنیاندا کە رۆحی بەرخودانی پەکەکە هەرگیز نابەزێت. داگیرکەران نەیانتوانی دیواری بەرخودانی گەریلا تێپەڕێنن، کە گەریلاکان ئەو دیوارەی بەرخودانیان بە شێوەی شەڕی تیمە پسپۆڕەکان، دەوڵەمەندی تاکتیکی، پێرفۆرمانسی بەرزی شەڕ و باڵادەستبوونی تەکنیکی پەرەپێدا. داگیرکەران دیسان لە بەرامبەر فیداییەکانی کوردستان تاوانی جەنگ دەکەن، چەکی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغە بەکاردەهێنن، هیوایان لەسەر خیانەت و هاوکاری هەڵچنیوە و بەم جۆرە هەوڵ دەدەن بگەنە ئەنجام. سەرباری هەموو هێرشە نامەردانە و نامرۆڤایەتیەکان، بەڵام گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە رۆحی بەرخودانی ١٤ی تەمووز سازش ناکەن و وڵاتەکەمان کوردستان و دۆزی ئازادیی گەلەکەمان بە شێوەی فیدایی دەپارێزن.
وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە پێشەنگی شەڕی شۆڕشگێری گەلین، ئێمە بە بۆنەی ٤٢هەمین ساڵیادی بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز رایدەگەیەنین کە بێ دوودڵی تێکۆشانمان لەسەر هێڵی گیانبازی درێژە پێدەدەین. ئێمە لەسەر هێڵی بەرخودانی ١٤ی تەمووز پێداگری دەکەین و رێپێوانی خۆمان بۆ رێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازاد بە سەرکەوتن تەجدار دەکەین. ئێمە بەو بڕوایەوە سڵاو لە گەلە وڵاتپارێز و خۆڕاگرەکەمان و هاوڕێیانمان لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشان دەکەین و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین".
هـ. ب