نەپەگە: با بە ئاگری نەورۆز سەرکەوتن مسۆگەر بکەین

فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی نەپەگە جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد و وتی، "بە ناوی هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستان، ئێمە دەڵێین کە تا رێپێوانی رێبەری ئازاد و کوردستانی ئازاد نەگاتە سەرکەوتن، دەست لە تێکۆشانی بێئەمانی خۆمان هەڵناگرتن."

راگەیەنراوی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بەم شێوەیەیە:

"نەورۆز کە رێپێوانی بەرەو ژیان و ئازادیە، رەنگی بەهار، یەکیتی گەلان و ناوی سەرکەوتنە. بۆ گەلی کورد سەرهەڵدانە لەدژی زۆڵم و کۆیلایەتی، بە پێشەنگایەتی کاوەی ئاسنگەر گوڕکردنی ئاگری بەرخۆدانە، ناوی ئازادیە. تێکۆشانی نیو سەدەی ڕێبەر ئاپۆ، بەرخۆدانی بێهەمپای سوپای شەهیدانمان بە پێشەنگایەتی کاوەی سەردەم مەزلۆم دۆغان و شەڕی ئازادی ٣٠ ساڵی رابردوو پارتەکەمان پەکەکە، گەلی کورد نەورۆزی خوڵقاندووە. گەلی کورد کە تێدەکۆشێت و دەبێتە نەورۆز ، هەر کە بووە نەورۆز ئازاد دەبێت. لە کەسایەتی هاوڕێمان مەزلۆم دۆغان و ماحسوم کۆرکماز شەهیدە ئازیزەکان کە گەلی کوردی نەورۆز خوڵقێنەر، بە رێزەوە یادیان دەکەینەوە، جەژنی نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ، خانەوادەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان و لە هاوڕێکانمان لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشان، لە گەلە فیداکارەکەمان، دۆستانی گەلەکەمان و ئەو گەلانەی کە بڕوایان بە نەورۆز هەیە، هەمووان پیرۆز دەکەین. بەڵێن دەدەین کە بە رێپێوانی سەر رێگای تێکۆشانی پیرۆز کە شەهیدەکانمان بە رەنجێکی گەورەوە بەدەستیان هێناوە، ئێمە ئاگری نەورۆز بە سەرکەوتن دەگەینە ئامانج.

بە ناوی گەل و تەڤگەرەوە ئێمە نەورۆزی ٢٠٢١ بە رۆحی سەرکەوتن داستانی گارە بە جۆش و مۆڕاڵێکی گەورەوە و بە بروای تێکۆشانی هەنگاوی کاتی ئازادیە پێشوازی دەکەین. هاوڕێ قاڕەمانەکانمان بە پێشەنگایەتی هاوڕێ شۆڕش بەیتوشەباب لە گارە بەرخۆدانێکی مێژووییان پیشاندا، وەک درێژەپێدەری ڕێگەی مەزلۆم دۆغان لەو شاخەی کە یەکەمجار ئاگری نەورۆزی لەسەر هەڵکرا، جارێکیتر داستانێکی ئازادی نووسیەوە کە مۆری خۆی لە مێژوودا . رۆحی سەرکەوتنی هاوڕێ قاڕەمانەکانمان داستانی گارەیان نووسیەوە، لە نەورۆزی نوێدا مۆڕاڵێکی گەورەی بە گەلەکەمان و دۆستەکانمان بەخشی. ئەوەی پیشاندا کە لە هەموو دۆخێکدا گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەتوانن سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە بەرپرسیاریەوە کە پێشەنگایەتی شەڕی شۆرشگێری گەل دەکەین، کە شەڕی شۆرشگێری گەل تاکە رێگایە کە ئازادی ڕێبەرتیمان، گەلەکەمان و وڵاتەکەمان کوردستان مسۆگەر دەکات، ئێمە دەکەوینە ساڵێکی دیکەی نوێی نەورۆز. بە پێچەوانەی ساڵانی رابردوو، ساڵی ٢٠٢١ ساڵێکی جیاواز دەبێت، ئێمە کۆبونەوەی ساڵانەی خۆمان لە زستاندا ئەنجامانداوە، تاکتیکەکان دیاریکراون، پلانسازی دیاری کراوە و بە بریارێکی گەورەوە دەستمان بە کار کردووە و بۆ ساڵی نوێی تێکۆشان ئامادەین. لە سەر ئەم ئامادەکاریانە شەهیدە قاڕەمانەکانمان کە سوپای داگیرکەریان لە گارێ تێکشکاند ، بووە نیشانەی بەرچاو کە ساڵی نوێی تێکۆشان چۆن دەبێت.

ئێمە وەک هێزەکانی پاراستنی گەل کە لەسەر بناغەی فەلسەفەی ئاپۆیی و لەسەر هێڵی قاڕەمانی سوپای شەهیدان پەکەکە سوێندمان خواردووە کە بە فیداکاری شەڕ دەکەین و تا رێپێوانی رێبەرتی ئازاد و کوردستانی ئازادی بە سەرفرازیەوە نەگەیێنە ئامانج دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین، ئێمە رایدەگەیەنین کە لەگەڵ بریاری تێکۆشانی بێوێنەین. بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی جارێکیتر جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەین و سەرکەوتن بۆ هەزاران هەڤاڵمان دەخوازین کە ئاگری نەورۆزیان گوڕ کردووە و تێکۆشانی ئازادی بەڕێوە دەبەن."

ف.ق