نەپەگە: بوێری و گیانبازی کۆمەڵگەی ئێزدیمان شایەنی سەرفرازییە!

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل (نەپەگە): لە دژی هەموو هەڕەشە و مەترسییەکان ژنان و گەنجان و هەموو کۆمەڵگای ئێزدی دەستبەرداری شەنگال نەبوون و بەشدارییان لە بەرخوداندا کرد. ئەو گیانبازی، بوێری و پێداگرییەی کۆمەڵگای ئێزدیمان شایەنی سەرفرازییە.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە ساڵیادی جینۆسایدی شەنگال راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی نەپەگەدا هاتووە:

"٩ساڵ بە سەر داگیرکەری و جینۆساید لە دژی گەلی ئێزدیمان و هەرێمی پیرۆزی ئێزدییەکانی شەنگال تێپەڕبوو. ئازاری ئەو هێرشە دژەمرۆڤایەتیە وەک رۆژی یەکەم بەسوێیە. لەو هێرشانەدا هاورێیانیشمان لە نێویدا، کۆمەڵگەی ئێزدی، یەکەم شەهیدەکانمان بەرخودان، دڵگەش، ئارمانج و گەنجۆ لە بەرامبەر هێرشەکان وەستانەوە. لە هەمان کاتدا هاوڕێیانمان مام زەکی، سەعید، دژوار، زەردەشت، پیر چەکۆ، حەمید، بێریڤان سەعید و روسیار هەموو هەبوونی خۆیان بۆ ئازادی گەلەکەمان و شەنگال تەرخان کرد و شەهیدبوون. هەموو ئەو هاوڕێیانەمان بە رێزەوە یاددەکەیەنەوە.

لە بەرامبەر ئەو هێرشە قڕکارییە، فەرماندە مێژووییەکانمان کە لەبەرامبەر ئەو هێرشە هاتنەدەست، ئێمە سڵاو لە قارەمانێتی بێهاوتای هاوڕێ دڵشێر هەرەکۆل، عەگید جڤیان، مەمۆ مێردین، نوژین ئێرس، چەکۆ چاتاک و شیلان گۆیی دەکەین، لە کەسایەتی ئەو هاوڕێیانەدا هەموو شەهیدانمان بە بیردەهێنینەوە، بەڵێن دووبارەدەکەینەوە کە قۆناغی مێژوویی کە رەنجی ئەوان رێگەی لەبردەم کردووەتەوە، بە ئازادی کوردستان تاجدار بکەن. ئەو فەرماندە هێژا و قارەمانانە نەک هەر تەنیا بە ئازایەتی و قارەمانێتیان دەرکەوتن، لە هەمان کاتدا بە پلانسازی فرەلایەنەی خۆی و بە ئاقڵانە، لە لایەکەوە هێرشیان کرد و بازنەی داعشیان تێکشکاند و شەنگالیان پاراست و لەلایەکی دیکەشەوە لە ماوەی ٨ رۆژدا ١٢٠ هەزار کەسیان لە شەنگالەوە پەڕاندەوە بۆ رۆژئاوا. ئەو ئۆپراسیۆنی رزگاکردنە کە بە پێشەنگایەتی هەپەگە و بە پشتیوانی یەپەگە سازکرا، وەک گەورەترین ئۆپراسیۆنی بەهاناوەچوونی مرۆڤایەتی ئەم ساڵانەی دوایی لە مێژوودا تۆمار دەکرێت. لەسایەی زیرەکی، بوێری و گیانبازی ئاپۆیی ئەو فەرماندە بەنرخانە، پێرسپێکتیڤەکانی رێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە جێبەجێ کران و گەلی ئێزدیمان لە جینۆسایدێکی گەورەی جەستەیی و سپی رزگاریان بوو.

بێگومان هەڵوێستی پێداگرانەی گەلی ئێزدی لە شەنگال ئەو بەرخودانەی واتادار کرد و بووە هۆی سەرکەوتن. کۆمەڵگای کوردی ئێزدی کە لە مێژوودا بەردەوام خۆڕاگری کردووە، سەرباری دەیان فەرمان و کۆمەڵکوژی سەری دانەنەواندووە و نوێنەری کوردایەتی بێخەوش و رەسەنە. ئەوان بەو ئیلهامەی لە فیداکاریی ئاپۆییەوە وەریان گرت، لە دژوارترین بارودۆخدا، لە چیاکانی شەنگال بریارێکی مێژووییان دا بۆ بەرخودان. لە دژی هەموو هەڕەشە و مەترسییەکان ژنان و گەنجان و هەموو کۆمەڵگای ئێزدی دەستبەرداری شەنگال نەبوون، لە زێد و نیشتمانی رەسەن و لەمێژینەی خۆیان مانەوە و بەشدارییان لە بەرخوداندا کرد. ئەو گیانبازی، بوێری و پێداگرییەی کۆمەڵگای ئێزدیمان شایەنی سەرفرازییە. ئەو هەڵوێستە بەردەوامەی کۆمەڵگای ئێزدیمان کە لە هەلومەرجی دژواری ژیاندا وەک هەڵوێستێکی گرنگی وڵاتپارێزی بووەتە نەریتێک کە یەکلای دەکاتەوە کۆمەڵگای ئێزدی بە بەرخودان ئایندەی خۆی مسۆگەر دەکات و هەروەها جەوهەری بەرخودانی مێژووییش نیشان دەدات. کۆمەڵگای ئێزدیمان کە ٩ ساڵە سازشی لەسەر ئەو هەڵوێستەی نەکردووە، بە بەرخودان و تێکۆشان لە ژێر پێشەنگایەتی رۆڵە قارەمانەکانی لە یەبەشە و یەژەشە بە هەموو جیهانیان نیشاندا کە لە بەرامبەر هەموو چەشنە هێرشێک خاوەن هێز و بڕیارداری پاراستنی شەنگالە.

بەم بۆنەوە لە دڵەوە سڵاو ئاراستەی گەلی خۆڕاگری ئێزدیمان، شەڕڤانان و فەرماندە بەنرخەکانی یەبەشە و یەژەشە دەکەین. ئێمە شۆڕشگێڕانی کوردستان و هەپەگە رایدەگەیەنین کە ئێمە بەردەوام لەگەڵ گەلی ستەملێکراو و چەوساوەمانداین. ئێمە جارێکیتر هەموو شەهیدانمان بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە، ئێمە بە پێداگری رایدەگەیەنین کە لە هەموو هەلومەرجێکدا پەیوەستین بە یادی ئەوانەوە وئامانجەکانی بەدیدەهێنین".

هـ . ب