نەپەگە: هەڤاڵ فازل ئاپۆییەکی ڕاستەقینە بوو

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بە ڕێزەوە یادی فەرماندە فازل (ئەحمەد شەکەر) کردەوە و ڕایگەیاند: "بە هەڵوێست، جوڵە و ژیانی خۆی دەچووە نێو دڵی مرۆڤەکانەوە. ئەو ئاپۆییەکی راستەقینە بوو".

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بە ڕێزەوە یادی فەرماندە فازل (ئەحمەد شەکەر) کردەوە و ڕایگەیاند: "بە هەڵوێست، جوڵە و ژیانی خۆی دەچووە نێو دڵی مرۆڤەکانەوە. ئەو ئاپۆییەکی راستەقینە بوو".

لە راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)دا هاتووە:

هەڤاڵمان شەهید فازل (ئەحمەد شەکەر) ڕۆڵ و ڕەنجێکی گەورەی لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان و شەڕی پاراستنی ڕەوا دا هەیە. سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژا و ئازیزی هەڤاڵ فازل، گەلەکەمان لە بۆتان، گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و هەموو ئەو هەڤاڵانی هەموو گۆڕەپانەکانی خەبات و تێکۆشان دەکەین، ئێمە لە کەسایەتیی هەڤاڵ فازل دا بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە.

هەڤاڵ فازل، شۆڕشگێڕ و تێکۆشەرێکی لێهاتو، شەڕڤانێکی قارەمان و ئازا و فەرماندەیەکی پێشەنگ بوو، کە فەزیلەتە بەرزە  مرۆڤایەتیەکانی ئاپۆیبوونی لە کەسایەتی خۆیدا هەبوو،.لە گوندی گتێ لە بۆتان لە بناری چیای جودی، کە وڵاتپارێزی کورد تیایدا قووڵە لە دایکبووە. گوندی گتێ لە نێوان باکوور و باشوور و ڕۆژئاوای وڵاتەکەماندایە. هاوڕێ فازیل لە گوندی گتێ لە ناو ژینگەیەکی ڕۆشنبیری و کولتوریی دەوڵەمەند دا گەورە بوو. خەڵکی بۆتان هەمیشە پشتگیریی لە بەرخۆدانی کوردان لە هەموو پارچەکانی کوردستان کردووە و چالاکانە بەشداریی ئەو بەرخۆدانانە بوون. گەلی بۆتان هەمیشە خەونی کوردستانی ئازادیان لە دڵی خۆیاندا بەرز و بڵندکردووەتەوە، کاتێک بزووتنەوەی ئاپۆیی لە ناوچەکەدا گەشایەوە، پەیوەندییەکی قووڵیان لە ناخی دڵەوە لەگەڵ پەکەکەدا دروستکرد، دەوڵەتی تورک بۆ ڕێگریکردن لە بزووتنەوەی ئازادیی ویستی گوندی گتێ بکاتە جەردەوان و لە دژی تێکۆشانی ئازادی بەکاریان بهێنێت، بەڵام گوندی گتێی وڵاتپارێز داکۆکی و بەرگرییان لە وڵاتپارێزیی خۆیان کرد. هاوڕێ فازیل لەو ژینگە و چوارچێوەیە کۆمەڵایەتیدا دەستی بە تێکۆشان کرد.

هەڤاڵ فازل بوو بە قارەمانێکی گەل

هەڤاڵ فازل بەها وڵاتپارێزییە دێرینەکانی خەڵکی بۆتان، سروشتە کۆمەڵایەتیەکەی، کە لەناو نەبراوە، لە کەسایەتیی عەگیدی و بوێری گەلدا، بە ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی یەکیخست و بوو بە پاڵەوانی گەل. هاوڕێ فازل لە شەڕڤانییەوە دەستیپێکرد و هەنگاو بەهەنگاو بە کردەوە لە پراکتیکی جەنگدا گەورەبوو. خۆی هەموو ئەزموونەکانی تاقیکردەوە، ئەزموونی خۆی لەچەندین هەڤاڵی وەرگرت، کە تەنیشتیدا و لە شانبەشانی خۆیدا لە جەنگی ئازادیدا شەهید بوون و بوو بەفەرماندەیەکی ئارگەکە، کە بە تایبەتمەندییەکانی کەسایەتییە چالاکەکەی دەناسرا. پێشەنگایەتیی بۆ سەدان هاوڕێی کرد و بوو بە فەرماندەی ئەفسانەیی بۆتان. ئەو ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی گۆڕی بۆ شێوازی هێرشێکی قورس و گورزی زۆر گەورە و قورسی لە دوژمن دا، هەڵگرتنی چەکی سەر دوژمنی کردە بنەما و شێوازێک بۆ خۆی، ئیرادەی خۆی بەسەر دوژمندا سەلماند و ڕاستیی شەڕی بە جۆرێک چەسپاند، کە هیچ کەس نەتوانێت نکۆڵیی لێ بکات. لە زۆر ناوچەی بۆتان لە ئاستی یەکەمدا بەرپرسیارێتیی گرتە ئەستۆ، پلانسازیی چەندین چالاکی سەرکەوتووی داڕشت و خۆی ئەو چالاکیانەی ئەنجامدا، وەک هاوڕێ کەمال پیر خۆڕاگر و بەرەنگار بوو، هەموو کات لە پێشی پێشەوە بوو، بەشداریکردن لە کار و خەباتدا بۆ خۆی کردبووە بنەما. وەک فەرماندە عەگید بوو بە فەرماندەمان، کە بە ئازایانە دەچووە  سەر دوژمن و بە ڕۆحی تۆڵەکردنەوە گورزی قورسی لە دوژمن دەدا.

وەک دەروێشەکان بوو

ئەو تێکۆشانی بە 'پارویەک، کەوایەک' هاوڕێی حەقی قەرار بە بزووتنەوەی ئاپۆیی زیاد کرد، لە چیاکانی کوردستان بەوە بە قوڵی ژیا و بە کردەوە ئەوەی جێبەجێ کرد. ئەو هەموو بەهاکانی دەپاراست، لەسەر بنەمای ئەوەی ئەوانە بکاتە بنەمای تێکۆشانا، لە سەختترین کاتەکاندا لەگەڵ هاوڕێکانیدا بەشی دەککرد و بۆ ئەوەی نرخەکان گەورە بکات تێدەکۆشا. لە هەموو ساتێکی ژیاندا سەرنجی لەسەر داهاتوو بوو، ئەو حسابی بۆ تێکۆاشن و خەباتێکی دوورودرێژ دەکرد و وەک دەروێشەکان بوو. بە کەسایەتییە نەفس قورس و خاکیەکەی بە تایبەتمەندییە هاوبەشکارەکەی بوو بە فەرماندەیەک، کە خۆی لە هەموو پێداویستییەکانی هەڤاڵەکانی بە بەرپرسیار دەزانی، لەسەر هەموو شتێکی شەڕڤانانی ژێر فەرماندەیی ڕادەوەستا، کاتێک خزمەتی بە هاوڕێکانی خۆی دەکرد ورەی وەردەگرت، بۆ ئەوەش فەرماندەیەکی وەها بوو، کە هەموو هاوڕێکانی خۆشیاندەویست و ڕێزێکی زۆریان لێدەگرت. هاوڕێ فازل بە ئەزموونی کەڵەکەبووی ساڵانی خۆی لە ناو تێکۆشاندا، بەوەی لە ڕێبەر ئاپۆ فێر بوو و لێی وەرگرت، هێڵی ئایدۆلۆژی، رێکخستنی و سیاسیی پەکەکە تێگەیشت و ئەوەی لە کەسایەتیی خۆیدا کردە ناسنامە. بەهەڵوێست، جووڵە و ژیانی خۆی دەچووە ناو دڵی مرۆڤەکانەوە. ئەو ئاپۆییەکی راستەقینە بوو.

هەڤاڵ فازل یەکێک لە فەرماندە ئەفسانەییەکانی ئارگەکە بوو. پێشەنگایەتیشی بۆ گەریلایەتی سەردەمی نوێی هەپەگەش کرد. فەرماندەیەکمان بوو، کە تاکتیکی نوێ و تێگەیشتنی لە سەرکەوتنی جەنگ پێشخست. زانیاری و هۆشیاریی سەربازی، زانایی لە تاکتیکی و هەموو بوارە سەربازییەکاندا بە شێوەیەکی داهێنەرانە کردی بە کردار و پراکتیک و بەوانەش بووە فەرماندەیەکی بێوێنە و بێ هاوتا. لەسەر بنەمای پێشکەوتنی هەڵمەتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ چوو بۆ حەفتانین و لەوێیەوە ڕۆیشت بۆ بۆتان. پێشەنگایەتیی کرد و بەرپرسیارێتیی گرتە ئەستۆ.

 پاشان لە ساڵی ٢٠٠٥دا چووە ناو هەرێمی جۆلەمێرگ و هەڵمەتەکەی گەیاندە پرۆسەیەکی نوێ. بەشداریی لە چەندین چالاکی و شەڕدا کرد و داستان و کردەی سەرکەوتنی تۆمار کردەوە.

هاوڕێ فازل هەر لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە گرنگیی بە شەڕی تونێلەکان دەدا و ڕەنج و تێکۆشانێکی زۆری بۆ ئامادەکاری لەو بوارەدا هەبوو. لە ساڵی ٢٠٠٨دا بوو بە فەرماندە و ئەندازیاری شکستی سوپای تورک لە زاپ. لە ئەشکەوتی برینداردا بە پێداگرییەکی زۆرەوە دژی هێرشەکانی دوژمن وەستا و نەک هەر هێرشی داگیرکاری پوچەڵکردەوە، بەڵکو گورزێکی مێژووییشی لە سوپای تورکی داگیرکەر دا. لە سەختترین ناوچەکاندا هەرگیز دەستەوەستان نەدەبوو و دەیزانی چۆن هیوا بئافرێنێت. ئەوەش نەک هەر بە وتن، بەڵکو بە کردەوە پراکتیزە دەکرد و دەیکردە ڕاستی. هەڤاڵ فازل لە سروشت، وشەکان، چالاکی و پراکتیکدا هەستیارییەکی زۆری پەرەپێدا و بوو بە ناوی فەرماندەیەک و گەریلایەتییەک، کە سەرکەوتن دەئافرێنێت.

هەروەها هاوڕێ فازل لە ساڵی ٢٠١١دا بە سیستمی بەرگری و پاراستن هێرشی هێزەکانی ئێرانی بۆ سەر قەندیل پوچەڵ کردەوە.

فەرماندەیەکی کوردستان

هاوڕێ فازل فەرماندەیەکی کوردستانە. کاتێک چەتە فاشیستەکان لە دژی گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هێرشی کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا، بۆ ئەوەی بەرخۆدانی گەلەکەمان بەهێزتر و زیاتر بکات، بەشداری لەو خەبات و تێکۆشانەدا بکات و ئەزموونی دەیان ساڵی  خۆی بخاتە خزمەتی گەلەکەمانەوە دەستی بە جموجڵ کرد و بە شێوەیەکی فیداییانە بەشداریی لەم تێکۆشانە دا کرد. ئەو دەیزانی، کە پێویستە ببێتە فەرماندەیەک، ئەنجام بەدەست بهێنێت و سەرکەوتوو بێت و بەردەوام بێت لە تۆمارکردنی سەرکەوتن، بۆیە ئەرکی پێشەنگایەتیکردنی خۆی بە باشی و شیاوی بەجێ هێنا و هەزاران شەڕڤانی پەروەردە کر و بەوەش وەڵامی هێرشەکانی سەر گەلەکەمان دایەوە و هێرشەکانی تێکشکاند.

هاوڕێ فازل ئەو سەرکەوتنانەی تۆمار کرد و بەدەستیهێنان، کە لە تەمەنێکی ئاسایدا بە دەست نایەن. لە بۆتانەوە تاوەکو زاگرۆس، لە قەندیلەوە تاوەکو حەفتانین، لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە ئاستی باڵادا بەرپرسیارێتیی گرتووەتە ئەستۆ. چەندین شەڕی فەرماندەیی کردووە، سەدان شەڕڤان و فەرماندەیا پەروەردە کردووە. لە هەر شوێنێک پێویستیی تێکۆشانمان پێی هەبوایە، بە بێ دوودڵی و بە پەرۆشییەکی زۆرەوە لەوێ دەبوو و ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکرد.

لە هەموو شوێنێکی کوردستان دا تێکۆشاوە و سەرکەوتنی تۆمار کردووە. هاورێمان فازل بەم شێوەیە توانیی ببێتە فەرماندەیەکی کوردستان. ئەو ٣٤ ساڵ لە تەمەنی ٥٤ ساڵی خۆی لە تێکۆشاندا بەسەر برد. لەنێو گەل و هاوڕێکانماندا، شوێنەواری قووڵ و کاریگەری لەبیرنەکراوی بەجێ هێشتووە. ئێمە وەک هاوڕێیانی فازل، کە شانبەشانی ئەو لە تەنیشتیدا شەڕمان کردووە، بەڵێن و پەیمان دەدەین، کە هەمیشە شوێن درێژەپێدەری ڕێگا و رێبازی هاوڕێ فازل بین، شێوازی فەرماندەیەکەی دەکەینە نموونە و گەریلایەتی سەرکەوتوانە دەکەینە ڕاستییەک و بە دڵنیاییەوە ئامانجەکانی بەدی دەهێنین".

ژ.ت