نەپەگە: لە هەموو بارودۆخێکدا درێژەپێدری ڕێگا و هێڵی شەهیدان دەبین!

فەرماندەیی نەپەگە هەفتەی قارەمانیی نەتەوەیی پیرۆزکرد و ڕایگەیاند: "لە کەسایەتیی هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان و مەعسوم کۆرکماز دا سەری ڕێز بۆ یادی شەهیدان دادەنەوێنین و بەڵێن دەدەین درێژەپێدەری ڕێگای شەهیدان بین".

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ڕایگەیاند، "ئەو زوڵم، گوشار، ستەم، ئەشکەنجە، کۆیلایەتی و تاوانەکانی  داگیرکاری، کە سەدان ساڵە بەسەر گەلی کورددا سەپێنراوە، لە سەدەی ڕابردوودا بە زۆرداری و ستەمی دەوڵەت - نەتەوە گۆڕدراوە بۆ هێرشی پاکتاوکردنی بە پلان و سیستماتیک. کەش و هەوایەک دروست بوو، کە وڵاتی ئێمە کوردستان دابەشکرا و گەلەکەمان، کە دەیان ملیۆن کەسە بە نەبوو زانرا، نکۆڵی لە زمان، کولتور و ناسنامەیان کرد و هەموو جیهان لە بەرامبەر ئەم دڕندەییە بێدەنگ بوو. لە دژی ئەم دڕندایەتیە، کە لە سەدەی ڕابردوو لە دژی گەلی کورد ئەنجامدرا، بەرخۆدانێکی زۆر و چەندین ڕاپەڕین ئەنجامدران،  بەڵام سەرەڕای ئەوەی قارەمانیی شەخسیی زۆر بەنرخ و گرنگیش نیشاندرا سەرنەکەوتن و خۆڵەمێش و بێدەنگیی مەرگ بە سەر کوردستاندا زاڵ بوو. لەو بارودۆخەدا، کە هیوابڕاوی و نائومێدی لە دەستچوبوو، کوردایەتی وەک ناسنامەیەک، کە شەرمی لێ بکرێت نیشان دەدرا، ئەرکی نەتەوەیی بەجێنەدەهات و تێکۆشانی ئازادی وەک خۆکوشتن سەیر دەکرا، بەڵام نیو سەدە لەمەوپێش ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوێکی موعجیزەیی و مێژوویی هەڵگرت. ڕێبەر ئاپۆ لەو دۆخەی کۆیلایەتی و نائومێدیی ڕەها تێگەیشت، کە گەلی کوردی تیادا بوو، هەر لە منداڵییەوە لەوە تێگەیشتبوو، لە دڵەوە هەستی بە ئازاری گەلەکەی کردبوو، لە بەرامبەر ئەو دۆخەدا زۆر تووڕە بوو، هەست و هۆشی خۆی گۆڕی بۆ بزووتنەوەی پەکەکە، کە مانادارترین هەنگاوی مێژووی کوردستان بوو و بەو شێوەیە وەڵامی ئەو دۆخەی دایەوە".

پەکەکە بە شەهیدبوونەکانی و ڕێپێوانە شکۆمەندەکەی بوو بە بزووتنەوەیەکی پاڵەوانانە و قارەمانانە

لە راگەیەندراوەکەی نەپەگەدا هاتووە:

"ڕێبەر ئاپۆ بینیی، کە ڕزگارکردنی گەلی کورد لە ژێر چەقۆی کۆمەڵکوژی و سڕینەوەدا کارێکی ئاسان نییە، ئاسان نییە هەبوونیان بپارێزرێت و ئازادیان مسۆگەر بکرێت. تێگەیشت، کە ئەمە بەهەوڵێکی ئاسایی بەدی نایەت و وانەی گەورەی لەمێژووی کوردستانەوە وەرگرت، بەم شێوەیە ڕێپێوانێکی ئەفسانەیی دەستپێکرد و بە رێکخستنی کرد. ئەو هەنگاوە، کە ڕێبەر ئاپۆ بە ڕۆحی فیداییانە دەستیپێکرد بە چالاکیی قارەمانانەی کادرە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ئاپۆیی کردی بە نەریتی تێکۆشان، ئەم نەریتەش بوو بە هێڵی قارەمانیی شەهیدان و ڕێگای دۆزی ئازادیمان بەرەو سەرکەوتن دیاری کرد. بەهەنگاوی بزووتنەوەی ئاپۆیی تێکۆشان و خەباتمان لەسەرتاسەری کوردستان لەئاستی قارەمانێتیدا زۆر گەورە و بەرچا بووو، چەندین یادەوەری و یادگاری گەورەی قارەمانانە لەناو خۆیدا  ئافراند و لە سایەی ئەوەدا گەیشتۆتە ئەم سەردەمە. لەگەڵ دروستبوونی پەکەکە هەنگاوی قارەمانانەی شەخسی و کەسی لە مێژووی کورد دا گۆڕدرا بۆ  ڕێکخستن، ڕێکخراوبوون، بەرەوپێشچوون و دەستوبرد، فیکر، هەڵوێست، نەریت و هێڵی قارەمانانە؛ پەکەکە شەهیدبوونە مەزن و گەورەکانی و بە ڕێپێوانە شکۆدار و مەزنەکەی بوو بە بزووتنەوەیەکی قارەمانانە، کە مۆری خۆی لە مێژووی ئەم نیو سەدەیەی ڕابردوو داوە.

گەلی کورد هەفتەی نێوان چالاکیی گەورەی نەورۆزی کاوەی هاوچەرخ مەزڵوم دۆغان لە ٢١ی ئازار و شەهیدبوونی فەرماندەی ئەفسانەیی گەریلاکانی کوردستان هاوڕێ عەگید (مەعسوم کۆرکماز) لە ٢٨ی ئازاردا بە هەفتەی قارەمانی پیرۆز دەکات. چالاکی و هەڵوێستی فیدایانەی هاوڕێیان مەزڵوم و عەگید جێگە و پێگەی خۆی لە مێژوودا کردەوە، بوونە ئەو ڕاستییە، کە لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆژیای ئاپۆیی بەرجەستە بوو. لە دۆخێکی وەهادا، کە دەرفەتێک نەبوو، بە دڕندانەترین ئەشکەنجەی خۆبەدەستەوەدان دەسەپێندرا و مرۆڤایەتی بە شێوەیەکی دڕندانە سەرکوت کرابوو، هاوڕێ مەزڵوم بە چالاکییەکەی لە ٢١ی ئازاری ١٩٨٢دا بوو بە نەورۆز و هێڵی بەرخۆدانی پەکەکەی دیاری کرد. فەرماندە هاوڕێ عەگیدیش بە هێڵی بەرخۆدانی مەزڵومەکان، کەمالەکان، خەیرییەکان، ساراکان و چوارەکانی گەیاندە چیاکانی کوردستان، پێشەنگایەتیی بۆ هەڵمەتی مەزنی ١٥ی تەباخ (ئاب) کرد و بەمشێوەیە لەسەر بنەمای گەریلایی سەرکەوتنی ڕێبازی شەڕی فیدایی دەستپێکرد. لە کەسایەتیی کادرە پێشەنگەکانی پارتەکەمان پەکەکەدا و شەهیدانی گەورە هاوڕێ مەزڵوم دۆغان و مەعسوم کۆرکماز بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە و پیرۆزبایی هەفتەی قارەمانێتی نەتەوەیی لە گەلی کورد و هەموو هاوڕێیانمان دەکەین.

هاوڕێ مەزڵوم و عەگید پێشەنگی دەستەبژێری گەل بوون، کە ئیرادەی ئازادانەی گەلیان لە کەسایەتی خۆیاندا حەواندەوە و پێشەنگایەتییان بۆ تێکۆشانی ئێمەیان کرد، فەرماندەییان بۆ سوپای گەریلامان کرد. بە چالاکیە قارەمانانەی مەزڵوم و عەگید ئەمڕۆ تێکۆشانەکەمان بە سەرتاسەری کوردستان دا بڵاوبووەتەوە و لە هەموو شوێنێک لە دوژمنی بکوژ و پاکتاوکار و داگیر دەدەن، سوپایەکی فیداییان ئافراندووە و بە ئازایەتی و بوێرییەکی بێ هاوتا و بی وێنە شەڕ دەکەن. چالاکییە فیداییە گەورەکانی هەڤاڵ سارا تۆڵهەڵدان گۆیی و ڕوکەن زەلال، کە لە ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجامیاندا و هەڵوێستی قارەمانانی گەورەیان لە کەسایەتیی هاوڕێ ڕۆهات، شەڤین، شارستان، ناڤدار، شەڕڤان، عەگید، ئاگر، فەداکار، مزگین، ڕوومەت، فەدایی، ئارمانج، ئەیلەم، ڤیان، ئاگر، ڕوستەم، میرزا، ماهیر، نالین، کۆچەر، هێزل، سیابەند، لاشەڕ، چیا، بەنەوش، ئەکین، باگەڕ، ئاڤزەم، دڵشێردا، ئازاد، قارەمان، زاگرۆس، دیدار، ئۆزگور، زەمانی، زەردەشت، بەرفین، عادل، ئەحمەد ڕوبار، ئاڤاڕەش، ماسیرۆ، گوڤەن، ڤۆرین، سەحەر، ژیان، ئەڤیندار، ئەکین، دڵدا، شیار، ڕۆژهات، عەلی، باز، هەڵبەست، دۆغان، ڕۆژدا، کارکەر، بەرچەم، ژیندا، ڕۆناهی، ڕێزان، چایان، شاهین، سارا، دیرەن، ئارژین، ماردین، چەکدار، ئەزدا، تیرێژ، شاهۆ، ئادار، دیجلە، دیرەن، نوری، سیپان، ڕەحیمە، پڵنگ، ئاسۆ، ئەڤین، فواد، میرخان، بەدرەدین، ئایدین، ڕوبار، جگەر، ماوا، سەدات، دەلال، ڕێبەر، مەزڵوم، روکسەن، باگەڕ، نەوزاد، عەگید، ئارمانج، ڕێوان، هێرش، مەم، بڵند، جوان، پەیمان، ئاگری، چاوەڕێ، تۆپراک، میلیتان، نەژوان، سەرخۆبوون، سەما، ئەردال، دڵگەش، ئادار، حەقی،  ئەیلەم، مەدیا، ئامەد، بەنەوش، باران، ئاگر تل عوزێر، علی حەیدەر، گوکسو، ئاڤەند، تیرێژ، فەرمان، سەبری، ژنندا، هەڵمەت، دڵشێر ڕەقا، روژبین، سیلا، هارون، روکەن، شەڕڤان، ریناس، دەلیل، یاشار، ئارژین و شڤگەر دا زەق و بەرجەستە بوویەوە، وەرچەرخا بۆ ڕێپێوانی سەر هیڵی قارەمانی بە ڕۆح و ئیرادەی فیدایانەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان. چالاکییە قارەمانییە گەورەکان و هەڵوێستی فیدایی هاوڕێیانی شەهید، جارێکیتر نیشانیان دا، کە هێڵی قارەمانانەی ئاپۆیی تێکناشکێت

ئێمە هەر بازنەیەکی شەهیدبوون دەکەینە پاساوی تۆڵەسەندنەوە و سەرکەوتنی گەورە

بە ناوی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، هۆشمەندی و هۆشیاری باڵای حزبەوە بە دڵسۆزی بەو ئامانجانەوە، هاوڕێیەتیی ڕاستەقینە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و ڕۆحی بەرخۆدان، کە هاوڕێ مەزڵوم دۆغان دیاریکردووە، بە دڵنیاییەوە لە هەموو شوێنێک دەبێتە پێشەنگی تێکۆشان بۆ ئێمە. هێڵی هاوڕێ عەگید، کە ناوی باوەڕ و پێداگرییە بە سەرکەوتنی ڕێبازی گەریلا، بوێری، دڵسۆزی هەتاهەتایی بۆ هێڵی ئاپۆیی، ڕۆحی هێرش و ڕێگای سەرکەوتنە و بە دڵنیاییەوە هەمیشە ڕێگای ئێمە دەبێت. ئێمە باشتر لە مانا و بەهای یاد و بیرەوەرییەکانی هەڤاڵ مەزڵوم و عەگید تێدەگەین، هەرگیز پاشکەوتن و بەرەو دوا ڕۆیشتنەوە قبوڵ ناکەین، هەمیشە بەرەو پێش دەڕۆین و هەموو بازنە و ئەڵقەیەکی شەهیدبوون دەکەینە هۆکارێک بۆ تۆڵەسەندنەوە و سەرکەوتنێکی گەورە، ئێمە سەرکەوتنی گەریلا دەکەینە ڕاستی.

ئێمە بە شکۆی بڵندی ئاگری نەورۆزەوە چووینە ناو ساڵی نوێی تێکۆشانەوە. وەک گەریلاکانی ئازادی لە کەسایەتی هاوڕێ مەزڵوم دۆغان و مەعسوم کۆرکمازدا سەری ڕێز بۆ یادی شەهیدەکانمان دادەنەوێنن و بەڵێن دەدەین، لە هەموو هەلومەرجێکدا درێژەپێدەری رێگا و هێڵی شەهیدان بین. ئێمە بەم باوەڕ و پێداگرییەوە هەفتەی قارەمانی لە گەلەکەمان و هاوڕێیانمان پیرۆز دەکەین لەسەر هێڵی مەزڵوم و عەگیدەکان تێدەکۆشین. ئێمە سڵاو لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین، کە بە شکۆدارترین شێوە یادی نەورۆزی ڕێبەرایەتیان کردەوە، سڵاو لە بەرخۆدانی قارەمانانە و بوێرانەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی دەکەین، سڵاو لە گەلەکەمان دەکەین، کە پشتیوانی و خاوەنداری لە قارەمانەکانیان دەکەن".

ژ.ت