نەپەگە شەهیدبوونی سینان دەرسیمی راگەیاند
نەپەگە ڕایگەیاند کە سینان دەرسیم ( دالۆکای شانلی) لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا شەهید بووە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا وتراوە، " ئێمە سۆزی خۆمان دووپات دەکینەوە کە تۆڵەی خوێنی شەهیدان بکەینەوە."
نەپەگە ڕایگەیاند کە سینان دەرسیم ( دالۆکای شانلی) لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا شەهید بووە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا وتراوە، " ئێمە سۆزی خۆمان دووپات دەکینەوە کە تۆڵەی خوێنی شەهیدان بکەینەوە."
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل( نەپەگە) ئەوەی خستەڕوو کە سینان دەرسیم ( دالۆکای شانلی) لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا شەهید بووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی فەرماندەیی نەپەگەدا هاتووە:
" یەکێک لە فەرماندە شۆرشگێڕ، بەرخودێر و سەربەرزی گەلی کوردستانی قارەمان و پارچەیەک لە بەهەشتی دەرسیم، هاورێی ئێمە سینان دەرسیم لە هەرێمی پاراستنی مەدیا لە ٢٧ی کانوونی ٢٠٢٠دا لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی فاشیستدا شەهید بوو.
ناسناو: سینان مێرخان
ناو و پاشناو: دالۆکای شانلی
شوێنی لەدایک بوون: دەرسیم
ناوی دایک/باوک: یازگۆلۆ/ عەلی
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٧ی کانوونی ٢٠٢٠/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
بەناوی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێ سینان دەرسیم و گەلی کوردستان و خەڵکی دەرسیم کە سەریان دانەنەواندووە و جیلێکی شۆڕشگێر و قارەمانیان ئافڕاندووە، دەکەین و هەروەها سەرخۆشی لە هەموو هاوڕیانی دەکەین. لە سەر کەسایەتی هاوڕێ سینان دەرسیمدا ئێمە سۆزی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە تۆڵەی خوێنی شەهیدان لە داگیرکەران بکەینەوە.
هاوڕێ سینان دەرسیم، لە دژی قڕکردن کە ئیمپریایزم و هێزە فاشیستەکان بە سەر کورد دەسەپێنن، لە دژی فەرزکردنی بێ ئیرادەکردنی گەل،لە دژی گووشاری تەسلیم کردنی ژنان، لە دژی سیاسەتی بە سیخوڕکردنی گەل، سەری لەهەمبەر ئەو گووشارانەدا دانەنەواند و لە تەمەنی گەنجیدا بەشداری ناو تەڤگەری ئازادی کوردستان بوو. هاوڕێ سینان لە کاتی دەسپێکی تێکۆشانی شۆڕشگێڕیدا لە ناوی یەجەکە جێگەی گرت. وەک رێبەرێکی گەنجان لە کوردستان و مترۆپۆلەکانی تورکیا لەکاری ڕێکخستنی گەنجان، بەشدارکردنی گەنجان بۆ ناو رێزەکانی گەریلا بە ئەرکی بەرپرسانەی خۆی هەستا. بەتایبەت لەو سەردەمەدا کە گەنجانی ناو زانکۆکان دەهاتنە ناو ڕیزی تێکۆشان، ڕۆڵێکی باشی لە گەیاندنی گەنجان بۆ ناو ڕیزی تێکۆشان گێڕا.
' بە شێوەیەکی فیدایی بەشدار بوو'
هاوڕێ سینان بەهۆی ئەوەی کە بە چیرۆکی بەرخۆدانی سەید رەزا، بەسایان و بە هەزاران قارەمانی بە ناوبانگ گەورە بوو، کاتێک کە لە دژی رێبەر ئاپۆ و تەڤگەرەکەمان گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا بێدەنگ نەما و بووە پیشەنگی بەرخۆدانی گەنجان. هاوڕێ سینان خاوەن تایبەتمەندییەکی ئاوەها بوو کە دەیتوانی بەهەر هەڤالێک پێوەندی درووست بکات، لەو قادەی کە بوو دەبووە خاوەن باوەڕ و متمانە، هەموو وزەی خۆی لە رێگەی شۆرشدا خەرج دەکرد. ئەو تایبەتمەندیە بووە بنگەی سەرکەوتنی لە ناو تێکۆشانی ئازادیدا. بە شیوەیەکی فیدایی بەشداربوو.
هاوڕێ سینان بەهۆی رەنجی مەزنی لە ناو تێکۆشانی ئازادیدا لەلایەن تەڤگەرەکەی ئێمە شایەنی ئەرکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بینرا و بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەم ئەرکەی بەڕێوە برد. بووە پیشەنگی ئافڕاندنی سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک و بەرپرسیارەتی گرینگی خستە سەر شانی خۆی. خولقێنەر بوو و بە ژیری و لێهاتوویی خۆی هەموو کێشەکانی چارەسەر دەکرد، لەکاری رێکخستنیدا هیچکات هەڵە و سەرنەکەوتنی قەبووڵ نەدەکرد، بەردەوام خاوەن پراکتیکی سەرکەوتوو بوو. هاورێ سینان ماوەیەکی درێژ لە ئاستی بەڕێوەبەریدا لە ئەورووپادا کاری کرد، ڕۆڵێکی پێشەنگی هەبوو لە رێکخستنی کاری شۆرشگێڕیدا. هاورێ سینان دوای ماوەیەکی درژ مانەوە لە ئەورووپا دەربازی وڵات بوو. لە قۆناغی سەرلەنوێ ئاواکردنەوەدا ئەندامیەتی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە و ئەرکی فەرمانداری ئاکادیمی ئاپۆلۆن-ی خستە سەر شانی خۆی و لە کاری سەربازیدا ڕۆڵێکی ستراتژیکی گێڕا. بە سەبر ، بە هەڵوێستی سەرەنج راکیشی خۆی گەلێک هەڤاڵی پەروەردەکرد و بە هەلوێستی خۆی لە ناو دڵێ هاورێیانی خۆیدا جێگەی گرت. بەم شێوەیە پەروەردەکردن و پێشچوونی بەسەدان هەڤال دا،لە ئافڕاندنی فەرماندە پیشەنگەکان و لە قۆناغی ئاواکردنی فەرماندەیی سەرکەوتندا ڕەنجێکی زۆری دا.
بە ئەوینێکی مەزن بەرپرسیارەتی شۆرشگێڕی خۆی ئەنجامدا'
هاورێ سینان ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری هەدەدەهە بوو و بۆ بەڕێوەبردنی خەباتی هەبەدەهە لە ئاستێکی بەرپرسیاردا ڕۆڵی گێڕا. ئەو واتایەکی گەورەی دەدا بەو تێکۆشانانە و بە دیسیپلینێکی مەزن خەباتی دەکرد.هەڤاڵ سینان باوەڕی بە یەکسانی گەلان، گەشەکردنی نەتەوەی دیموکراتیک و دامەزراندنی ژیانێکی سوسیالیستی و ئازاد هەبوو و بۆ ئەم عەشقە مەزنە بەرپرسیارەتی شؤڕشگێڕی خۆی بەرێوە دەبرد. بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی پیلانگێڕ و فاشیست و پێکهاتنی شۆڕشی تورکیا ، باوەڕی ئاوەها بوو کە دەبیت هێزە شۆرشگێڕ ، سوسیالیست لە دژی ئەم سیستەمە یەکبگرن. بۆ مسۆگەری ئەم ڕێکەوتنە و بەهێزکردنی، ڕەنجێکی فراوانیدا و لە سەر ئەم بنگەیە بە بڕیارەوە تێکۆشانی دەکرد. دەربارەی یادکردنەوەی هەڤال سینان ئەم ڕێکەوتنە شۆرشگێڕیی و ئانتی فاشیستە بەهێزتر دەبێت، تۆڵە لە فاشیزم دەکرێتەوە و تورکیایەکی ئازاد و دیموکراتیک مسۆگەر ببێت. هاورێ سینان یەکێک لە موریدەکانی درگای ئەڤین و گەڕان بەدوای ڕاستیابوو، لەسەر ڕێچکەی منداڵانی سەربەرزی دەرسیم بێریتان، شیار، باران، سارا، ژیندار و ڕۆزا و یەكماز تێکۆشانی کرد و هەتاکوو دوا هەناسە دڵی بۆ تێکۆشانی ئازادی لێدەدا. هەڤال سینان لەو شوێنانەی کە لێی خەباتی دەکرد بە هەلوێستی سەرەنج ڕاکیش، درووست و دڵفراوانی خۆی نەتەنیا بۆ هەڤالانی خۆی بەڵکوو بۆ وڵاتپارێزانیش بووە نموونە. لەو کاتەی کە بەشداری ناو ڕێزەکانی تێکۆشانی ئازادی بووە، لە دژی ئەو کەسانەی کە ویستیانە ئێمە بی رێبەر ئاپۆ ژیان بکەین، وڵامێکی واتاداری داوەتەوە. لە ناو تێکۆشان لە دژی هێرشی ئینکار و پاکتاو لەدژی رێبەرایەتی و تەڤگەرەکەمان، هەڵویستێکی بەهێزی نیشانداوە. ئەو بەردەوام خەتی ئازادی پاراست و بووە پیشەنگ.
شەهید بوونی هاورێ سینان دەرسیم کە لە بواری گەشەکردنی خەباتی هەپەگە و یەژا ستار و هەبەدەهە دا ڕەنجیکی گەورەی دا، بۆ ئێمە زۆر دژوارە. ئێمە دەستیشانیدەکەین کە دەتوانین ئازارەکانی خۆمان بگەینینە سەرکەوتن و هەتاکوو دوایی یادی شەهیدانمان لەدڵدایە. لەسەر کەسیەتی هەڤال سینان هەموو شەهیدانی خۆمان بەرێوەوە یاد دەکەینەوە. ئێمە سۆزی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە بە رۆحی گاری تێکۆشان گەشتر بکەین، فاشیزم هەڵبوەشێنینەوە، بەو باوەڕییەی کە ئێمە ئازادی مسۆگەر بکەین، ئێمە ژیان و مرۆڤایەتییەکی ئازاد دابمەزرێنین و تێکۆشانی خۆمان بگەێنینە لووتکەی سەرکەوتن."
ک-ش