نەپەگە: ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر ئامادەین

فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)پەیامی نەورۆزی بۆ هێزەککانی هەپەگە نارد و رایگەیاند، بۆ ئەوەی کۆتایی بە رژێمی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست بهێنرێت، ئەوان لە هەموو کاتێک زیاتر ئامادەن.

فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) جەژنی نەورۆزی لە گەریلاکان هەمووان پیرۆز کرد و ئەم پەیامەی بڵاوکردەوە:

"ئێمە بە ناوی هەموو گەریلاکانی ئازادی کوردستان جەژنی نەورۆز لە رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین. سڵاو، دڵسۆزی و رێزی خۆمان پێشکەش دەکەین. ئێمە جەژنی نەورۆز لە هەموو گەلی کوردستان، لە هەموو گەلانی هەرێمەکە لە هەموو هەڤاڵان، خەباتکاران و دۆستان پیرۆز دەکەین. بە تایبەتی جەژنی نەورۆز لە هەموو دایکانی شەهیدان پیرۆز دەکەین. لەم رۆژە گرنگ و پیرۆزەدا لە کەسایەتی مەزلۆم دۆغان کاوەی سەردەم یادی هەموو شەهیدانی کوردستان دەکەینەوە. بەڵێنمان بە ئەوان داوە بە بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ئازادی کوردستا، لە گەشکردنی ئاگری نەورۆزدا یادەوەریان بەرز ڕادەگرین. لەم بارەیەوە لە گەشکردنی ئاگری نەورۆزدا تا ئێستا رۆحی نەورۆز چۆن گەشکراوە، لەم سەردەمەی ئێمەشدا ئاگری نەورۆز گەشتر دەکەین و بەم شێوەیە دڵی هەموو شەهیدان شاد دەبێت. بەڵێن و پەیمانی ئێمە ئەمەیە.

تەڤگەری ئێمە وەک تەڤگەرێکی مەدیایی نوێ دەستی بە ڕێپێوان کرد. رێبەر ئاپۆ لە نەورۆزی ١٩٧٣دا، دەرکەوتی خۆی بۆ ناو مێژوو لە کۆبونەوەی یەکەمدا ئەنجامدا. ئێمە وەک تەڤگەری نەورۆزین. بە رێکەوتنی رۆژی نەورۆز ئەو کۆبونەوەی کە دروست بوو، بوو بە سەرەتای تەڤگەرەکەمان، سەرەتای تێکۆشانی ئازادی کوردستان بوو.

بێگۆمان سەرۆک ئاپۆ بەم واتایە یەکەم کۆبونەوەی نەورۆزی ئەنجامدا. سەرۆکایەتی نەک وەک رۆژێکی ئاسایی، وەک رۆژی ژیانەوە بینیوە. هەر لە سەرەتاوە سەرۆک ئاپۆ رۆژی نەورۆزی وەک رۆژی راپەرین، وەک رۆژی بەرخۆدان و وەک رۆژی سەرەتای سەرکەوتنی تەڤگەری میدیایی لەقەڵەمداوە و گرنگی پێدەدا. بۆ ئەوەش رێبەر ئاپۆ یەکەم کۆبونەوەی تەڤگەرەکەی خستە رۆژی نەورۆز. دواتریش بە دوو قۆناغ ئاگری نەورۆز و رۆژی نەورۆز لە تێکۆشانی ئێمەدا جێگایەکی تایبەتی گرت و سەرۆکایەتی نەورۆزی زیندوو کردەوە. پێشتر نەورۆز وەک رۆژی جەژن کە خەڵک گۆرانی دەوت پیرۆز دەکرد. بەڵام تەڤگەرەکەمان واتیەکی دیکەی بەرخۆدان و بەرزکردنەوەی تێکۆشانی پێبەخشی. نەورۆز لە مێژوودا جێی خۆی گرتووە، بەڵام تەڤگەرەکەمان زیندووی کردەوە.

قەڵای زوڵم بۆ قەڵای بەرخۆدان گۆڕا

لە تێکۆشانی ئێمەدا بەرخۆدانی زیندانەکان زۆر مێژووییە. لە زیندانی ئامەد ئەشکەنجە و زوڵمێکی گەورە هەبوو. لە بەرانبەر ئەم زۆڵمە گەورەیە هەڤاڵمان مەزڵۆم دۆغان، لە رۆژی نەورۆزدا راپەرینی دەستپێکرد. چالاکی مێژوویی خۆی لە رۆژی نەورۆزدا ئەنجامدا. هەڤاڵم مەزلۆم دۆغان بەم شێوەیە بووە کاوەی سەردەم. تەڤگەری نەورۆزێکی نوێ دەرکەوت و زیندانی ئامەد کە ببووە قەڵای زوڵم بووە قەڵای بەرخۆدان.

وەک دەزانرێت زیندانی ئامەد بووە قەڵای بەرخۆدان و دوژمن تێیدا تێکشکا. دەرکەوتنی کاوەی سەردەم لە دڵێ نەورۆزدا، بەرخۆدانی گەشکرد و سەرکەوت. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی تەڤگەری مەدیایی زیاتر فراوان ببێت دەستی بە هەوڵێکی گەورە و فراوان کرد. لەسەر ئەم بناغەیە بە پێشەنگایەتی فەرمانداری هێژا عەگید "ماحسون کۆرکماز" هەنگاوی ١٥ی تەباخی لە ساڵی ١٩٨٤ دەستپێکرد. بە پێشەنگایەتی مەزلۆم و ماحسوندا ئاگری نەورۆز گەشتر بوو.

هەفتەی قاڕەمانی وەک هەمیشە پێشوازی لێدەکرێت

شەهیدبوونی هەڤاڵ عەگید لە ٢٨ی ئازاری ١٩٨٦دا بوو. شەهیدبوونی مەزلۆم دۆغان و ماحسون کۆرکماز بە پێی رێکەوت یەک هەفتە لەنێوانیاندایە. بە واتایەکی دیکە ٢١ی ئازار تا ٢٨ی ئازار، هەڵویست و بەرخۆدانی ئەو هەڤاڵانە ئەم هەفتەیەیان کردە هەفتەی قاڕەمانی. هەفتەی قاڕەمانی لە تێکۆشانی ئێمەدا وەک بەرزکردنەوەی بەرخۆدان، یادکردنەوەی مەزلۆم و ماحسون دەبینرێت و بەم شێوەیە بووە هۆکاری بەرەوپێشەوبردنی تێکۆشان. لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا هەفتەی قاڕەمانی هەموو کاتێک رۆڵێکی بەم شێوەیەی بینیوە. ئێستا لە بەردەممان هەفتەی قاڕەمانی هەیە. بێگۆمان پیویستە ئێمە هەفتەی قاڕەمانی وەک هەمیشە پێشوازی بکەین و بەم شێوەیە بەشداری تێیدا بکەین.

پیلانی لەناوبردنی دوژمن شکستی هێناوە

تێکۆشانمان بە راستی لە قۆناغێکی مێژووییدا تێدەپەڕێت و دەکەوێتە ساڵێکی زۆر گرنگ. داگیرکەری تورک، رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە و ئەرگەنەکۆن ماوەیەکە لە بەرانبەر تەڤگەری ئێمە بە هەموو دەرفەتی خۆی لەناوخۆ و دەرەوەدا هێرش ئەنجام دەدات. جارێکیتر بە پشتگیری گلادیۆی ناتۆ تەکنیکی سەردەمی بە دەست هێناوە. بەم شێوەیە ویستی لە بەرانبەر تێکۆشانی ئاگری نەورۆز، تەڤگەری مەدیایی ئەنجام بەدەست بهێنێت. بۆیەش لە ئیمڕالی سیستەمی ئەشکەنجەی قوڵ کردەوە، گۆشەگیری قوڕس کرد و لەسەر ئەم بناغەیە هێرشی کردە سەر گەریلا و هێرشی کردە  سەر سیاسەتی دیموکراتی ، هێرش کردە سەر گەلەکەمان و سەر ژنان و گەنجانی کورد، جارێکیتر هێرشی کردە سەر هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد. ویستی لە باکوری کوردستان تەڤگەری ئازادیمان لەناوببات. ویستی لە باشوری کوردستان لە رۆژئاوای کوردستان و شەنگال دەستکەوتی گەلی کورد لەناوببات. پیلانی بەم شێوەیە بوو. بەڵام سەرنەکەوت. لە بەرانبەر ئەو هێرشانەش بەرخۆدانێکی مێژوویی بەڕێوەبرا.

قەیران و ئاڵۆزی ناوخۆ و دەرەوەی ناو دوژمن قۆڵتر بووەتەوە

بە کورتی دوژمن لە شەڕی بەرانبەر ئێمەدا ئەنجامی بەدەست نەهێنا. ئەوەش لەناو ریزەکانی دوژمندا، بە واتایەکی دیکە لە ناو سیستمی داگیرکەری و قڕکردن قەیران و ئاڵۆزی قۆڵتر کردەوە. ئاڵۆزی و قەیرانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابۆری و سەربازی ئەمڕۆ لە ناوخۆی سیستمدا زۆر زۆر بووە. دۆژمن بۆ ئەوەی لەم قەیرانە بێتە دەرەوە ، یەک چارەسەر هەیە. ئەوەش چییە؟ پێویستە شەڕ بکات.

رژێمی فاشیست ئەمساڵ ویستی بەم شێوەیە پێشوازی بکات و ویستی لە زستان سوود وەربگرێت. لە باکوری کوردستان ئۆپەڕاسیۆنی بەە ناوی ئەرەن دەستپێکرد. لە هەموو هەرێمەکانی باکور ئۆپەراسیۆنی دەستپێکرد. بەڵام لە ئۆپەڕاسیۆنەکدا ئەنجامی بە دەست نەهێنا.

'بەرخۆدانی گارە بە رۆحی کاوەی سەردەم مەزلۆم دۆغان سەرکەوت'

دوایین جار ئۆپەڕاسیۆنی زستانەی لە باکور رێکخست و ویستی لەسەر هێڵی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجام بەدەست بهێنێت. لە ١٠ی شوباتدا لە گارە بە پشتگری هێزە هەرێمەیکان و زلهێزەکان لە بەرەی باشور ویستی لەناکاودا هێرش بکات. وەک ئەویە سۆپرایزێک بکەن و ئەنجام بەدەست بهێنن. بە بەهێزی و بۆ ئەوەی مۆڕاڵێک بە رژێمەکەیان بدەن، خۆیان لە شوێنێکی وەک گارە جێگیر بکەن و بۆ سەروەری خۆیان لە بەردەم هەموو کەسێک بڵێن، دیلەکانی خۆمان لە دەستی پەکەکە رزگار کرد و بەم شێوەیە قاچێکی خۆیان لەناو گارەدا بەجێ بهێڵن و بەم شێوەیە گورزێک لە ناوەندی گەریلا بدەن و بۆیەش هێرشیان کرد. لە ٢٢مین ساڵیادی پیلانگێری نێودەوڵەتیدا پیلانگێریەکە زیندوو بکەنەوە و لە پیلانگێریەکەدا بگەنە ئاستێکی بەرزتر و گورزێک لە تەڤگەرەکەمان بدەن و بەم شێوەیە بتوانن مۆڕاڵ بەدەست بهێنن و بۆ ئەوەی سەرکەتوو بن ئەم هێرشەیان دەستپێکرد. وەک ئەوەی هەموو هەڤاڵان دەزانن، ئەم پلانەی دوژمن روو بە رووی بەرخۆدانێکی مێژوویی بووەوە. بە پێشەنگایەتی فەرماندەی هێژا هەڤاڵ شۆرش بەیتوشەباب بەرخۆدانی گارە بووە بەرخۆدانێکی مێژوویی. گورزێکی گرنگ لە دوژمن درا و ئەو رۆحەی لە کەسایەتی هەڤاڵ شۆرشدا لە بەرخۆدانی گارە پیشاندرا، وەک رۆحی کاوەی سەردەم مەزلۆم دۆغان بوو. لە کەسایەتی خۆیدا مرۆڤ چۆن بەرخۆدان دەکات و سەرکەوتن مسۆگەر دەکات، کردە نمونەیەکی نوێ و زیندوو.

لە گار پۆرتی دوژمن شکا

ئەو بەرخۆدانی بە پێشەنگایەتی شۆڕش، رۆژهات و سەیفیەکان بەڕێوەبرا بە تایبەتی لە سیانێ، بەرخۆدانی شۆڕش، جوودی، باوەر، ئەرداڵ، ئارگەش و ئاڤڕەشەکان وەک نوێکردنی رۆحی ١٤ی تەموزە. ئەم بەرخۆدانی داستانی قاڕەمانێتیە. ئەم بەرخۆدانی دوژمنی تێکشاند و سەرکەوتن بەدەست هێنرا. بەڵام لە بەرامبەر ئەم داستانەی بەرخۆدانی گارەدا، پۆرتی ئەوان شکا، کاریزمای رژێمی تورک رووشا.

میلادی بەر لە گارە و دوای گارە

بۆیەش بەرخۆدانی گارە لەسەر قۆناغەکە کاریگەریەکی زۆری دروست کرد. لەبەرئەوەی ئەو دیمەنەی داگیرکەری تورک لەناو رای گشتیدا دروست کردبوو، ئاشکرابوو کە بەو شێوەیە نییە. کاتێک لە بەرانبەر ئیرادەیەکی گەورەی هێزی ئەوان دەرکەوت کە چ هێزێکە و ئەو تەکنیکەی کە پشتیان پێدەبەست دەرکەوت ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. بەرخۆدانی گارە ئەوەی ئاشکرا کرد. بۆیەش ئێستا هەموو کەسێک ئەم بەرخۆدانی شیدەکاتەوە و دەڵێن، 'بەرلە گارە و دوای گارە.' لە ئێستادا هەموو کەسێک لە شرۆڤەکانیدا باسی قۆناغی دوای گارە دەکات و دۆخی تورکیا بەم شێوەیە شرۆڤە دەکات.

ئێستا ئەردۆغان لە سیسی سەرۆکی میسر دەپاڕێتەوە کە لە تەکنیکا هاوکاری بکات. ئێستا لە سعودیە دەپاڕیتەوە کە پەیوەندی لەگەڵیا دروست بکات و بۆ ئەوەش هەموو شتێک دەتوانێت پێشکەش بکات. چەندین مانگە چاوەڕێیە کە سەرۆکی نوێی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ بکات، بەڵام تەلەفۆنی بۆ ناکات. واتە هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە ئاڵۆزیەکان قۆڵ بوونەتەوە. بەپێی هەموو راپرسیەک شکست دەهێنن. هەروەها لە دەرەوەی تورک گۆشەگیر کراوە. بێگۆمان هەمووی بە بەرخۆدانی گارە دروست نەبوو، بەڵام بەرخۆدانی گارە ئەم دۆغە زوتر دەستیپێکرد.

زانیاری نوێ: بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنی گارە ئەفسەری پلە بەرز (ئاڵبای) نەجمی ئارمان کوژرا

سوپای تورک سەربازە بژاردەکانی خۆی کە هێزی تایبەت بوون و سەر بە فەرماندەیی گشتی بوون بۆ گارە هێنا و بینییان چییان بەسەر هات. زانیاریەکی نوێی کەوتوەتە بەر دەستمان و ئێمە دەمانەوێت بە هەڤاڵانمان رابگەیەنین، دوژمن لە گارە کوژراوی زۆری هەبووە. راستە، دوژمن هەندێک کوژراوی پلە بەرزی خۆی ئاشکرا کرد. بەڵام  وەک دەزانرێت دوژمن کوژراوەکانی دەشارێتەوە. لە شەڕی گارەشدا باسی لە هەموو کوژراوەکانی نەکرد. تا ئێستا بە تەنها ٣ کوژراوی خۆی ئاشکرا کردووە. بەڵام بەپێی زانیاریە مسۆگەرەکان کە گەیشتووەتە دەستمان، بەڕێوەبەری گشتی ئۆپەڕاسیۆنی گارە کوژراوە. ناوی نەجمی ئارمانە و لە ١٣ی شوباتدا، واتە دوایین رۆژی ئۆپەڕاسیۆنەکە  کوژراوە. ئەو ئەفەسەرە (ئاڵبای) کەسی یەکەم بوو کە ئۆپەڕاسیۆنەکەی بەڕێوەدەبرد و بەرپرسی گاشتی ئۆپەڕاسیۆنەکە بوو. لە بەرخۆدانی گارەدا ئەو کەسە کوژرا. لەگەڵ ئەوەی دوژمن گەورەترین هێزی بەکارهێنا بەڵام گورزی گەورەی خوارد.

ئێمە دەمانەوێت هەفتەی قاڕەمانی بکەینە بناغەی هەنگاوێکی مێژوویی گرنگ

ئێمە دەمانەوێت لەم چوارچێوەیەدا هەفتەی قاڕەمانی بکەینە بناغەی هەنگاوێکی مێژوویی گرنگ و قۆڵبوونەوە.

ف.ق