یەکینەی شەهید عاکیف دۆغان لە نسێبین یادی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد پیرۆز کرد
یەکینەی تۆڵەی شەهید عاکیف دۆغان ڕایگەیاند، بەبۆنەی ٤ ـی نیسان، ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بە یاری ئاگریین ئاهەنگیان گێڕاوە.
یەکینەی تۆڵەی شەهید عاکیف دۆغان ڕایگەیاند، بەبۆنەی ٤ ـی نیسان، ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بە یاری ئاگریین ئاهەنگیان گێڕاوە.
یەکینەی تۆڵەی شەهید عاکیف دۆغان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەو گۆشەگیرییە توندە کرد کە سەپێنراوە بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەو هۆیەوە ماوەی دوو ساڵە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نەبیستراوە. ئاماژە دەکات بەوەی هەرگیز ئەمە قبووڵ ناکەن و دەڵێن: "ئێمەی فیداکارانی ڕێبەر، بە درووشمی «ئێوە ناتوانن خۆرەکەمان تاریک بکەنەوە»، یادی ڕۆژبوونی ڕێبەر دەکەینەوە."
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئەم ساڵ، دەبێتە ساڵی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان."